By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی كۆتایی پلینۆمی حەوتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیەنراوی كۆتایی پلینۆمی حەوتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیەنراوی كۆتایی پلینۆمی حەوتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/05/31 at 12:59 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پلینۆمی حەوتی كۆمەڵە لە رۆژانی رابردوو و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو. قسەو باسەكانی پلینۆم بەمجۆرە بوو:

1. راپۆرتی سیاسی كە لەلایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەوە پێشكەشكرا، بریتی بوو لە: تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی ئێران‌و ناوچەكە، دۆخی بزوتنەوەی كورد بەگشتیی‌و سیاسەت‌و رێكارەكانی ئێمە لە دەورەی داهاتوو لە رووی سیاسی‌و رێكخستنەوە. پاشان پلینۆم قسەو باسێكی چڕوپڕی لەسەر تەوەرە جیاجیاكانی راپۆرتەكە ئەنجامدا‌و بەخستنەڕووی چەندین تێبینی بۆ بەهێز‌و پتەوكردنی راپۆرتەكە، دەقی راپۆرتەكە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا.

پلینۆم لە باسی راپۆرتەكەدا، بارودۆخی سیاسی ئێرانی بە ناسەقامگیر‌و، گەشەندنی ململانێ كۆمەڵایەتی، سیاسی‌و ئابورییەكانی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند:
گەندەڵی ئیداریی‌و دارایی سەرتاپای رژیمی گرتووەتەوە. لە مونازەرە تەلەفزیۆنییەكانی كاندیداكانی سەرۆك كۆماریی، رەهەندە سەرسوڕهێنەكانی گەندەڵی، رانت خواری لە دامەزراوە حكومیی‌و سەربازییەكان بووە جێگای سەرنجی هەمووان.

لەلایەكی دیكەوە ململانێی ناوخۆیی ئەم رژیمە نەك تەنیا كۆنترڵ نەكراوە، بەڵكو رۆژ لەدوای رۆژی قوڵتر‌و بەرینتر دەبێتەوە. ناسەقامگیری ئابوریی‌و سیاسی رێگرن لەبەردەم سەرمایەگوزاریی بیانی‌و، نەبوونی ئاسایش بۆ سەرمایەكانی ناخۆ، لەو هۆكارانەن كە رێگرن لەبەردەم سەرمایەگوزاری‌و گەشەی ئابورییدا.

بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم گرفتە كۆمەڵایەتی‌و ئابورییانەی كە هەن، بە سەرنجدان بە دەستێوەردانی راستەوخۆی ئەم رژیمە لە شەڕەكانی ناوچەكە‌و خەرجیی باڵای لەشكركێشی‌و چالاكییەكانیان لەدەرەوەی سنورەكان، نەك تەنیا هیچ ئاسۆیەك بە قازانجی پرۆسەی ئابوریی چاوەڕوان ناكرێت، بەڵكو زۆربوونی قەیرانی ئابوریی زیاتر، دروستترین پێشبینییە. ناڕەزایی لەنێو هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا گەیشتووەتە لوتكە، ئێستا زیاتر لە هەر كاتێك دەسەڵات‌و باندەكانی لە بیروڕای خەڵكدا ریسوا ‌و بێ ئێعتیبارن. ناكۆكییە جەناحییەكان پەردەپۆش ناكرێن‌و نابێتە دەستمایە بۆ هیچ كام لە جەناحەكان تا لەناو خەڵكدا گومان‌و تەوەهوم دروست بكەن.

راوەستاوەیی‌و خۆڕاگریی هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و مەدەنی لەزیندانەكان، خەباتی ژنان، چالاكی لاوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوازی جیاجیا، گەشەی ناڕەزاییە كرێكارییەكان‌و.. بوونەتە هۆی چوونە دەرەوەی هەڵسوڕاوانی كرێكارانی لە ژێر كاریگەریی دامودەزگا حكومییەكانی رژیم.

خۆڕاگریی زیاتر لە سێ دەیەی خەڵكی كوردستان‌و گەشەسەندنی داواكارییە نەتەوەییەكان، هەم لەرووی جوگرافی‌و هەم لە رووی سیاسی لە بزوتنەوەی كوردستاندا، گەشەی ناڕەزاییەكان لەنێوان باقی نەتەوە ستەملێكراوەكانی ئێران‌و، هەموو ئەمانە نیشانەكانی گەشە‌و قوڵتربوونەوەی قەیرانی سیاسی لە كۆمەڵگا‌و پۆتانسیەلی باڵای ناڕەزایی‌و خۆڕاگریی لەبەرامبەر كۆماری ئیسلامیدایە.

ئەم راستییانە بەتایبەتی لەكوردستان، بەستێنێكی شیاوی بۆ گەشە‌و نفوزی رەوتی چەپ‌و داكۆكیكارانی جیدی‌و راستەقینەی پرسی نەتەوەیی فەراهەم كردوە. هەر بۆیە كۆمەڵە ئەو هێزەیە كە جارێكی دیكە لە مێژووی كوردستان دەرفەتی خۆدەرخستنی پەیدا كردوە‌و ئێمە دەبێت ئەم راستییە كۆمەڵایەتییە لەكوردستان بكەینە رێنوێنی خۆمان.

لەكاتێكدا كە چەندین بەشی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەشەڕێكی گەورەدا بەسەر دەبات. ئەمە بزوتنەوە‌و هێزەكانی كوردستانە لەهەموو بەشەكانیدا كە رۆڵێكی گرنگ لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا دەگێڕێن. دەكرێت بڵێین هەموو بەشەكانی كوردستان بەجۆرێك لەناوەندی ئەم شەڕ‌و گۆڕانكارییانە دان. گومان لەوەدا نیە كە بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان لە هاوكێشە ناوچەییەكاندا بۆبەدەستهێنانی مافە رەواكانی خۆی‌و دەستەبەركردنی سەقامگیریی‌و دیموكراسی لەناوچەكەدا، هێزێكی لەبن نەهاتووە.

ئێمە لەم بزوتنەوەیەدا رەوتێكی بە ئەزمون‌و ئامادەین ‌و بەشێكی كاریگەرین تێیدا، هەربۆیە رەوتی ئەم گۆڕانكارییانە كاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت. ئێستا لە دووبەشی كوردستان جۆرێك لەدەسەڵات خەڵك بەسەر نیشتمانی خۆیاندا فەراهەمە. لە هەردووبەشدا هێزی چەكداریی بزوتنەوەی كوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، هاوكاری‌و هاوئاهەنگییەكی چڕ‌و پڕی هەیە‌و وەك هێزێكی چەكداری وشكانی، زۆر كارا لەم هاوپەیمانییە چاوێ لێدەكرێت‌و حسابی بۆ دەكرێت.

لەئێستادا كە هاوكارییەكان لەنێوان هێزە سیاسییەكان لەرۆژهەڵاتی كوردستان دەستی پێكردوە، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ، تا هاوكات لەگەڵ بەهێزكردنی ئەم هاوكارییە، بتوانین بۆ كاری هاوبەشی نێوان حیزبەكانی ئەم بەشەی كوردستان، بە پلاتفۆرمێكی رۆشن‌و جێگیر بگەین. لە روانگەی ئێمەوە بزوتنەوەی كوردستان لەئێران چەندین پێشكەوتنی دیاری لەبەردەم دایە كە دەتوانێت یارمەتیدەری پێكهێنانی هاوسەنگی‌و هاوكاریی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بێت. لەم رووەوە گەشەی بزوتنەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان پێگەیەكی گرنگی لە هەموو كوردستان هەیە، هەربۆیە پلینۆم جەخت لەسەر پێویستیی هاوكاریی‌و هاوئاهەنگی چڕ‌وپڕ لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و مەدەنی لەناوخۆی كوردستان‌و، بەتایبەت لەگەڵ حیزبە سیاسییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكاتەوە.

پلینۆم پشتیوانی خۆی لە بزوتنەوەی رۆژئاوا‌و ریفراندۆمی جەماوەریی لە باشوری كوردستان‌و بڕیاری ئازادانەی خەڵكی باشور بۆ دیاریكردنی چارەنوسی خۆیان تا بەدەستهێنانی سەربەخۆیی رادەگەیەنێت‌و، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێشكەوتن لەم رێگایە، پشتی بە یەكگرتوویی هێزە سیاسییەكانی باشوری كوردستان‌و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان بەستووە.

2. لەبەشی باسەكانی رێكخستن ‌و ئەركە حیزبیەكان لە دەورەی داهاتوو، چەندین باسی گرنگ خرایەڕوو كە نیشانەی ئیرادەی جیدی بەشداربووانی پلینۆم بۆ باشتركردنی هەڵسوڕانی حیزبی بوو. پێش لە هەرشتێك قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی سەختی سێ ساڵ‌و نیوی رابردوو كرا‌و پلینۆم بە كۆی دەنگ رێزی لە هەوڵ‌و ماندبوون‌و سەرسەختیی هەموو هاوڕێیان بۆ تێپەڕبوون لەم دەورە سەختەدا كرد. كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی ئەم سەرسەختییەی بەنیشانەی بوونی پوتانسیلێكی باڵا لە ریزەكانی ئێمە بۆ سەقامگیركردنی رۆحیەی خەباتكارانەو لەئەنجامدا دروستكردنی چاوەڕوانی بۆ باشتركردنی چالاكی ئۆرگانە حیزبییەكان‌و پەرەپێدانی كاركردنی ئێمە لە بوارە جۆراوجۆرەكان لێكدایەوە. بۆ ئەم مەبەستە چەندین راسپاردە لە ئۆرگانە جیاجیاكان قسەی لەسەركرا‌و پەسەندكرا، لەوانە:

راگەیاندن:
لەم بەشەدا بڕیاردرا كە: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی باشتر‌و رێكوپێكتر سودی لێوەربگێرێت. هەروەها باقی بەشەكانی ئەم ئۆرگانە بەشێوەی جیدی بەهێز بكرێت، هاوڕێیانی زیاتر لەكومیتەی ناوەندی‌و كادرەكان لەم بەشەدا رێكبخرێن. پەروەردەكردنی كادر لەم بەشەدا سەرنجی زیاتری پێبدرێت‌و بودجەی زیاتری بۆ تەرخان بكرێت.

رێكخستنەكانی ناوخۆ (زاگرۆس):
پلینۆم پەسەندی كرد كە كەسانێكی زۆرتر لە كۆمیتەی ناوەندیی‌و كادرە بە ئەزمونەكان لەم بەشەدا رێكبخرێن‌و لە ئەولەویەتی كاری ئێمە لە دەورەی داهاتوو بێت. پشتبەستنی زیاتر بە هەڵسوڕاوانی ناوخۆ‌و هاوڕێیانی هەڵسوڕاو لە بوارە مەدەنییەكان، یەكێكی دیكە لە باسەكانی كۆبوونەوەكان بوو. هەروەها لەسەر پێداچوونەوەی جیدی بە شێوەی كار‌و لەبەرچاوگرتنی گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا‌و رۆڵی فەزای مەجازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ ناوخۆی كوردستان جەخت كرایەوە. هەروەها پلینۆم رەخنەی لە دەستەی كارگێڕیی كرد کە بە پێی راسپاردەكانی پلینۆمی شەشەم بەهۆی بەدواداچوونی پێویستی لەم بەشەدا نەکردوە.

رێكخستنەكانی دەرەوەی وڵات:
لەم بەشە لە باسەكاندا، جەخت لەسەر بوونی ژمارەیەك زۆر لە هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لەمەنفا‌و دەرەوەی وڵات‌و پێگە‌و گرنگییان لەم بەشە‌و لەكۆی چالاكییەكانی كۆمەڵەدا كرایەوە. هەروەها لەسەر پێویستیی چالاكتركردنی بەخشینی دەسەڵاتی زیاتر بە كۆمیتەی خۆجێییەكان لە وڵاتانی جیاجیا، دەستبەركردنی سیاسەتێك كە رێكخستنی كار‌و چالاكییەكان هاوئاهەنگ لەگەڵ بزوتنەوەی مەدەنی لەناوخۆی كوردستان گرنگی پێبدرێت، سەرنجی جیدیتر بە كاری ژنان‌و لاوان، سپاردنی ئەرك بە تاك بە تاكی ئەندامان‌و لایەنگران لەم بەشەدا. سەرنجدان بە بردنەوە سەرەوەی راهێنانی ئەندامان‌و سازدانی زۆرتری سمیناری سیاسی‌و گشتیی لە وڵاتانی ئوروپایی، وەك ئەركەكانی ئێمە لەدەرەوەی وڵات باسی لێوەكرا.

چالاكی چەكداریی ‌و پێشمەرگانە:
كۆبوونەوەی گشتیی كومیتەی ناوەندیی لەسەر پێویستی چالاكتركردنی ئەم بوارە، چ لە رووی راهێنان‌و چ لە رووی بردنەسەرەوەی چۆنایەتی‌و چەندایەتی ئەم هێزە جەختی كردوە. ئامادەسازیی بۆ خاراوتركردنی ئەم هێزە‌و حوزوری چەكدارانەی زیاتر بە باقی ناوچەكان، وەك گرنگترین ئەركەكانی ئێمە لەم دۆخەی ئێستا دەستنیشان كرا.

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان:
بڕیاردرا كە ئەم بەشە لە رووی رێكخستنەوە سەربەخۆ بكرێت‌و لە هەر وڵاتێك بەرپرس‌و دامەزراوەی تایبەتی خۆی هەبێت. رێك‌و پێككردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان‌و تەرخانكردنی هێزێكی زیاتر بۆ ئەم بەشە، یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی پلینۆم بوو.

رێكخستنەوەی كۆمیتەی ناوەندیی:
لەم بەشەی بەرنامەی كاری پلینۆم، لەسەر چالاكردنەوەی ئۆرگانە ناوەندییەكان‌و كاری هاوڕێیانی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە، پەیوەندی چڕوپڕتری سكرتێری گشتیی‌و دەستەی كارگێڕیی لەگەڵ هەموو دامەزراوە ناوەندییەكان‌و هاوڕێیانی كومیتەی ناوەندیی، راوێژكاران‌و جێگرەكان، بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەكانی كومیتەی ناوەندیی لەنێوان دوو پلینۆم‌و گشتیتركردنی بڕیارە سیاسیی‌و كارگێڕییەكان قسەوباسی لەسەركرا. بۆ ئەم مەبەستە رێكخستنەوەی كاری هاوڕێیانی كومیتەی ناوەندیی لە ئۆرگانە ناوەندییەكان پێداچوونەوەی بەسەردا كرا‌و بڕیاردرا تا توانای هەموو هاوڕێیان لە بەرەو پێشبردنی ئەم دەورەیە بەكار بگیرێت. لەبەشی كۆتایی بەرنامەی كاری پلینۆم، سكرتێری گشتیی‌و ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی هەڵبژێردران.

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
29.5.2017

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/05/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بیانیە پایانی پلنوم هفتم کمیتە مرکزی کومەلە زحمتکشان کردستان
بابەتی دواتر پەیامی كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی یەكجاریی تێكۆشەری دێرین و سەركردەی ناودار عەزیز محەمەد سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی عێراق

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?