By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی كۆمەڵە.. پشتیوانی لەمانگرتنی بازاڕیانی بانە‌و پیرانشار دەكەین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیەنراوی كۆمەڵە.. پشتیوانی لەمانگرتنی بازاڕیانی بانە‌و پیرانشار دەكەین
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیەنراوی كۆمەڵە.. پشتیوانی لەمانگرتنی بازاڕیانی بانە‌و پیرانشار دەكەین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/02/28 at 1:06 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە رۆژی شەممە 5ی رەشەمەوە خەڵكی شارەكانی بانە‌و پیرانشار لە وەڵامی بانگەوازێكدا‌و دژ بە داخستنی سنورەكانی كوردستان دەستیان دایە مانگرتن‌و دوكان‌و بازاڕەكانیان داخست.

لەبانگەوازەكەدا كە لەلایەن كاسبكاران، كۆڵبەران‌و بازاڕییان‌و چالاكانی مەدەنی شاری بانە بڵاوكراوەتەوە، داوا كراوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە داخستنی سنورەكان لەلایەن بەرپرسانی هەر دوو رژیمی ئێران‌و عێراق مانگرتنێكی سەراسەری دەستپێبەكەن. لە بانگەوازەكەدا هاتووە “ناوچە سنوورییە کوردنشینەکان لەبەر نەبوونی هەلی کار، بە کاری دژواری کۆڵبەرییەوە سەرقاڵ بوونه کە ساڵانە زۆر کۆڵبەر بە شێوەی نامرۆڤانە کوژراون؛ ئێستا بە داخستنی سنوورەکان ئەو هەلە دژوارانەی نانی مەرگیش بڕاوە”‌و داوا لە خەڵكی بانە‌و سەرجەم شارەكانی كوردستان‌و ئێران دەكات دوكان‌و بازاڕەكان دابخەن‌و تا وەڵامی داواكارییەكانیان دەدرێتەوە لەمانگرتن بەردەوام بن.

ئەمرۆش چوارەمین رۆژی ئەم مانگرتنە بەردەوام بووە‌و سەرەڕای گوشاری هێزەكانی رژیم بۆ كردنەوەی دوكان‌و بازاڕەكان، خەڵكی شارەكانی بانە‌و پیرانشار لەسەر داواكارییەكانیان پێداگر بوون ‌و بە داخستنی دوكان‌و بازاڕەكانیان خوازیاری كردنەوەی سنورەكان بوون.

ئێمە وێڕای پشتیوانی خۆمان لە‌و مانگرتنە، لەسەر ئەو بڕوایەن كە خەڵكی كورد بەتایبەتی خەڵكی ناوچە سنورییەكانی كوردستان بەردەوام قوربانی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بوون‌و بەرپرسانی رژیم بەهەر بیانوییەك زیانی ئابورییان بە خەڵكی مافخوراوی ئەو ناوچانە گەیاندوە.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان داوا لە سەرجەم خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستان‌و ئێران دەكات پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵكی بانە‌و پیرانشار بكەن‌و بە داخستنی دوكان‌و بازاڕەكان خوازیاری كردنەوەی سنورەكانی كوردستان بن.

پێكەوەبوون‌و هاودەنگی‌و یەكگرتوویی خەڵكی كوردستان رەمزی سەركەوتنە

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی رەشەمەی 1396

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/02/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دەستگیركردنی ساڵح موسلیم مەحكوم دەكەین
بابەتی دواتر پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?