By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی یەكی مانگی مەی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیەنراوی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی یەكی مانگی مەی
ئاسۆی ژنی كورد

راگەیەنراوی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی یەكی مانگی مەی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/04/30 at 5:48 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

كرێكاران و زەحمەتكێشان!

خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان!

بەرز‌و بەڕێز بێت یەكی مانگی مەی رۆژی جیهانیی كرێكار. لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی هەموو ئەو كەسانەی لە پێناو ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریدا گیانیان بەخت كردوە. سڵاو دەنێرین بۆ هەڵسوڕاوانی كرێكاریی كە تەنیا لەبەر داخوازییەكانیان‌و گەیشتن بە مافەكانیان دەستگیر‌و زیندانی كراون.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە 11ی گوڵانی ساڵی رابردوو تا ئێستا هەڵاوسانی ئابوری‌و بێكاری و گرانی و نەبوونی ئەمنییەتی كاركردن  رووی لەزیادبوون كردوە‌و رۆژانە بە ژمارەی كارگە داخراوەكان‌و كرێكارانی بێكار روو لە زیاد بوون دەكات. ئەمساڵیش سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتییە بڵابوونەوەی نەخۆشی كۆرۆناش وەك مۆتەكە ژیانی خەڵكی كرێكار‌و زەحمەتكێشی تاڵتر‌و سەختتر لە جاران كردوە. لەم دۆخە قەیراناوییەدا مانەوەی كرێكاران لە ماڵەكانیان بۆ خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا كارێكی ئەستەمە، چونكە كرێكاران‌و خەڵكی كەمداهات ناچارن بۆ بژیوی ژیانی خێزانەكانیان روو لە بازاڕەكانی كار بكەن‌و بەمەش مەترسی توشبوون بەو نەخۆشیە‌و گواستنەوەی بۆ ناو خێزانەكانیان زیاتر دەكەن. ئەمەش بەهۆی سیاسەتی دژە كرێكاری‌و دژە ئینسانی كۆماری ئیسلامی كە ئامادە نیە لەم قەیرانە جیهانییەدا بژیوی ژیانی كرێكاران‌و خەڵكی هەژار‌و نەدار دابین بكات.

لەم نێوەندەدا كرێكارانی ژن كە توشی بێمافی زیاتر دەبن هەم لەكۆمەڵگا‌و هەم لە شوێنی كار، فشارێكی زیاتریان دەكەوێتەسەر‌و ژنانی سەرپرستی خێزانی بۆ پەیداكردنی نانی سفرەی خێزانەكانیان دوو ئەوەندەی كرێكارانی پیاو توشی گرفتی جیدی دەبن. هاوكات بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا و هەژاری زیاتر كرێكاران‌و خێزانەكانیان‌و مانەوەیان لەماڵەكانیان رۆژانە هەواڵی خۆكوژی ژنان‌و كچان لە بنەماڵە كرێكارییەكان بەهۆی هەژاری‌و دەستكورتی بڵاودەبێتەوە كە هۆكاری سەرەكی ئەم هەموو نەهامەتییە تەنیا كۆماری ئیسلامییە. دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران دەبێت وەڵامدەرەوەی هەموو ئەو نەهامەتییانە بێت كە توشی چینی كرێكار‌و زەحمەتكێش لە ئێران‌و كوردستان هاتووە.

بارودۆخی كرێكارانی كوردستانیش بەدەر نیە لەم قەیرانە‌و بەهۆی هەژاریی ئابوریی كوردستان‌و كەمیی كارگە‌و كارخانە، رێژەی كرێكارانی ورزی‌و گرێبەست‌و بێكار زۆر زیاترە لە شارەكانی ناوەندی ئێران، ئەگەر كرێكاری كورد بەهۆی بێكارییەوە روو لەسنورەكانی كوردستان دەكات‌و ناچار پیشەی كۆڵبەری هەڵدەبژێرێت، بەڵام كۆماری ئیسلامی رێگەی بەوەش نادات‌و سفرەی خانەوادەكانیان بە خوێنی ئەو كرێكارانی سور دەكات‌و بە تەقەی راستەوخۆ گیانیان دەستێنێت. هاوكات لەكوردستان ساڵانە بە هەزاران كرێكاری كورد بۆ بەدەستهێنانی بژیوی ژیان روو شارەكانی دیكەی ئێران دەكەن كە بەهۆی بڵابوونەوەی كۆرۆنا زۆرێك لەو كرێكارانە پاش داخستنی كارگەكانیان بۆ كوردستان گەڕاونەتەوە‌و بۆ دابینكردنی ژیانی رۆژانەی خانەوادەكانیان توشی گرفتی جیدین.

ئێمە وەك ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات كۆماری ئیسلامی بە هۆكاری سەرەكی هەموو نەهامەتییەكانی كرێكاران دەزانین‌و پشتیوانی تەواوی ویست‌و داخوازیی كرێكارانی مافخوراوی كوردستانین.

جێگای خۆیەتی ئەمساڵ لە یادكردنەوەی رۆژی جیهانیی كرێكاردا سڵاو بنێرین بۆ ژنانی خەباتكار لە سەنگەرەكانی كەرتی تەندروستی‌و پزیشكی كە هاوشان لەگەڵ پیاوان بۆ رزگاركردنی توشبوانی كۆرۆنا‌و چارەسەری نەخۆشەكان، گیان لەسەر دەست لەسەر كارەكانیان ئامادەبوون‌و سەرەڕای مەترسی توشبونیان بەو نەخۆشییە بەڵام فیداكارانە لە ئەركەكانیان بەردەوام بوون، بۆ ئەو رێكخراوە مەدەنییانەی بە ژن‌و پیاوەوە لەشارەكانی كوردستان بە دروستكردن‌و دابەشكردنی كەرەسەی خۆپارێزی لە ویروسی كۆرۆنا ‌و مادەی خۆراكی بەسەر خەڵكی كرێكار‌و كەم داهات ئەركیان كێشا، ماندوونەبوونیان لێدەكەین‌و دەستەكانیان بەگەرمی دەگوشین.

شكۆدار بێت یەكی مانگی مەی رۆژی جیهانی كرێكار

بڕوخی رژیمی كۆماری ئیسلامی دژە كرێكار

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات

  • ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
  • ژنانی یەکیەتی دێموکراتی کوردستان
  • کومیتەی ئافرەتانی سازمانی خەبات
  • یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان
  • کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
  • یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

11ی گوڵانی 1399 – 30 ئەپریلی 2020

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/04/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكار
بابەتی دواتر ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ١١ی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?