By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: رێوڕەسمی 31ی جۆزەردان لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > رێوڕەسمی 31ی جۆزەردان لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو
کوردیهەواڵ

رێوڕەسمی 31ی جۆزەردان لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/06/23 at 4:52 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەبۆنەی 31ی جۆزەردان، ساڵیادی گیانبەختكردنی هاوڕێ سەعید موعینی ناسراو بە كاك (خانە)‌و رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، رێوڕەسمێك لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە كە ژمارەیەك لە نوێنەرانی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان‌و ئەندامانی سەركردایەتی‌و ئەندام‌و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون بە سرودی بانگەواز، سرودی فەرمیی كۆمەڵە‌و راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ یادی كاك خانە‌و هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە دەستی پێكرد.

لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا، هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە بەم بۆنەوە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.
هاوڕێ عومەر لە وتەكانیدا ئاماژەی بە خۆڕاگریی‌و ورەی بەرزی كاك سەعیدی موعینی لە زیندان‌و ئەشكەنجەگاكانی رژیمی پاشایەتی كرد كە سەرەڕای هەموو ئەشكەنجە‌و ئازارێك لە ژێر دەستی جەلادانی ساواك هیچ زانیارییەكی كۆمەڵەی نەدركاند.

هاوڕێ عومەر لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای ئێران‌و بەرزبوونەوەی پلەی وشیاری‌و ئاگاهی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ورەی خەباتكارانەی خەڵكی كوردستان دژی كۆماری ئیسلامی بەرزبووەتەوە‌و ناڕەزایی‌و كۆبوونەوەكانی یەكساڵی رابردووی كوردستان‌و ئێران ئاماژەن بۆ ئەم ورە خەباتكارانەیە.

لەپاش وتەكانی هاوڕێ عومەر، رێوەڕەسمەكە بە پێشكەشكردنی چەندین سرود‌و پەخشانە شیعر لەلایەن هاوڕێیانی پێشمەرگە كۆتایی پێهات.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/06/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی حیزبی دیموكرات سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی كرد
بابەتی دواتر بەیانیەی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە ئەگەری ئێعدامی ڕامین حسەین پەناهی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?