By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سێهەم كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > سێهەم كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
کوردیهەواڵ

سێهەم كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/02/06 at 11:54 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات كۆبوونەوەی سێهەمی خۆی بەرێوەبرد.

ئەمرۆ سێ شەممە رێكەوتی 17ی رێبەندانی 1396 لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەباتی كودستانی ئێران كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكایی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی هەر كام لە حیزبەكانی :حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو.

لەكۆبوونەوەی ئەمجاردا چەندین تەوەری گرینگ باس و گفتگۆی لەسەركرا و چەندین خاڵیش وەك بریار لەكۆتایی دیالۆگی حیزبەكان دیار كران.

لەناو تەوەر و باسەكان دا ئاماژە بە ناوی ناوەند كرا و بریار درا لەمەودوا لەژێر ناوی “ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران” لەسەر خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ. هەروەها باسی پرنسیپە سیاسیەكان و هێڵە گشتیەكانی ناوەند تەوەرێكی تری باسەكە بوون كە لەسەر :

ـ ناوەند بۆ رووخانی رژیمی ئێران تێدەكۆشێ.

ـ ناوەند بۆ دەستبەركرانی مافە سیاسیی و نەتەوەییەكان خەبات دەكات

ساغبوونەوەی كوتایی كرا و وەك پرنسیپی گشتی ناوەند دیاری كران.

باسێكی تر بابەتی پەرەدان و گەشە پێدانی ناوەند لە رووی چەندایەتیەوە و بەرفراوان كردنی بوو كە هەموو لایەنەكان بەشداری باقی هێزەكانیان بە زەروری زانی و لەو پێناوە دا دەستخۆشی لە پێشوازیی و بەرەوپیرەوە هاتنی حیزب و لایەنە كوردستانی و ئێرانیەكان كرا.

لەدرێژەی كاری كۆبوونەوەی سێهەمی ناوەندی هاوكاریی بابەتی بەرەی كوردستانی قسەی لەسەر كرا و لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە ناوەند بەدیلی هەمیشەیی بەرەی كوردستانی نابێ و یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی ناوەند كار كردن بو پێكهینانی مەرجەعێكی نەتەوەیی و سیاسی بەرفراووانتر بكات.

چەندین بابەت و پرسی رۆژ وەك 22ی رێبەندان رۆژی بەتالان بردنی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێران و 21ی فێوریە رۆژی جیهانی زمانی زگماك ،دیاری كران بۆ ئەوەی ناوەندی هاوكاری كۆدەنگیان لەسەر دروست بكات و لەماوەی داهاتوو لە چوارچێوەی بەیاننامەی هاوبەش و هەنگاوی هاوبەش كاریان پێبكات و

و بابەتی خۆپیشاندانەكان و نافەرمانیە مەدەنیەكان كە لە ئاستی سەرانسەری دا و بە پێشەنگایەتی ژنانی خەباتكار سەری هەڵداوە و هەوەرها پرسی هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر عەفرین و مەحكووم كردنی كوشتاری هاوەڵاتیانی مەدەنی قسە و باسی لەسەر كار.

پاشان لەسەر مكانیزمی كاری ناوەند و چۆنیەتی بەرێوەبەری ناوەند چەندین خاڵی نوێ قسەیان لەسەر كرا و بە مەبەستی باشتر بەرێوە بردنی كاری ناوەند پەسەند كران.

لە كۆتایی دانیشتنەكە دا پرێس كۆنفرانسێك لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەرێوە چوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/02/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر شاندێکی پارتی ئازادی سەردانی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی لەهەولێر کرد
بابەتی دواتر سمینارێکی سیاسی بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵە لە سوئێد بەڕێوەچوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?