By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سێ کەس لە ئەنجامدەرانی تێرۆرکردنی قادر قادری سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > سێ کەس لە ئەنجامدەرانی تێرۆرکردنی قادر قادری سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.
کوردستانهەواڵ

سێ کەس لە ئەنجامدەرانی تێرۆرکردنی قادر قادری سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/08/02 at 6:58 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمرۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی دادگای تاوانەکانی هەولێر سەبارەت بە پەروەندەی تیرۆرکردنی کاک قادر قادری یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دانیشتنی کۆتایی خۆی بەرێوەبرد و پاش دانپێدانانی ئاشکرای تۆمەتبارەکان هەم لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە وهەمیش لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ۳ کەس لە بکوژەکان دەرچوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەر زاری پارێزەرەکانەوە بڵاو بۆتەوە و هەروەها بە پێی دانپێدانانی خودی تۆمەتبارەکان،سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی گەڵاڵەدارێژ و بریاردەری سەرەکیی ئەم کردەوە جینایەتکارانەیە بووە و لێپرسراوانی سپای پاسداران پاش چەندین جار کۆبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان وبەڵێنی پێدانی یەک ملیاردتمەن چاودێری بەرێوەبردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییەیان کردووە.
هەر لە ئەنجامی ئەو پرۆسەی دادگاییکردنەدا دوو تۆمەتباری دیکەی ئەو پەروەندەیە هەر یەک سزای ٥ ساڵ بەندکران وغەرامەی نەختیان بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە رۆژی ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٦ ی هەتاوی، تەرمی کاک “قادر قادری” لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە و هەر ئەوکات ئاشکرا بوو کە ناوبراو لە پیلانێکی تێرۆریستیدا لە لایەن دەزگا تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەست داوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/08/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئیدانە کردنی دۆخی خراپی مافی مرۆڤ له وڵاتی ئێران له لایەن هاوڕێیانی کوملەی زەحمتکێشان کومیتەی سویس دانیشتوی شاری لۆتزەرن
بابەتی دواتر پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بە بۆنەی رووداوی تێرۆرکرانی مووسا باباخانی ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?