By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سەردانی وەفدێکی کۆمەڵە لە مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > سەردانی وەفدێکی کۆمەڵە لە مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر
کوردیهەواڵ

سەردانی وەفدێکی کۆمەڵە لە مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/12/30 at 12:00 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠١٤ لەهەولێر وەفدێکی کۆمەڵە بە بەشداری هاوڕییان:رەزا کەعبی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە، محەمەد فەرهادزادە جێگری پێوەندییەکانی کۆمەڵە سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان: بەڵێن عەبدوڵلا،بەهمەن حوسێن،سەعد خالید، ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی، حەسەن مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان. ئامانج عەلی ئەندامی دەستەی کارگێڕی وبەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکان، بەختیار مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرپرسی پێوەندییە جەماوەرییەکان پێشوازیان لێ کرا.

لەم دانیشتنەدا سەرەتا وەفدی میوان پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرد و دواتر قسە و باسێک لەسەر بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و هەروەها سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی شەڕ دژی داعش و بەتایبەتی سەرکەوتن لە شەنگال و پێویستی یەکڕیزی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی باشوور بە تایبەتی و هەموو هێزە سیاسیەکانی پارچەکانی کوردستان بە گشتی باسی لێوە کرا.

تەوەرەێکی تری دانیشتنەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی کوردستانی رۆژهەڵات ، کە هاوڕێ رەزا کەعبی باسی لە پتەوی و توند و تۆڵی خەباتی جەماوەری لە کوردستانی رۆژهەڵات کرد و باسی لە بەرەنگاری و مقاومەتی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات کرد کە بە شێوەی جۆراوجۆر دژ بە کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی دەر دەبڕن تا ڕادەیەک کە زیندانیانی سیاسی بۆ دەستەبەر کردنی مافە سەرەتاییەکانیان لە زیندانی ورمێ مان لە خواردن دەگرن، و دوای زیاتر لە مانگێک پاش وەدی هاتنی داخوازیەکانیان مانگرتنەکە دەشکێنن کە دەکرێ بە نمونەیەکی بەرخۆدانی خەڵکی رۆژهەڵات ناو ببرێ.

هەروەتر لەو دانیشتنەدا باس لە پێویستی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ زیاتر لێک نزیک بونەوە و هاو هەڵوێست بوون لەسەر پرسە گرینگە نەتەوەییەکان کرا بەتایبەتی لەم قۆناغە هەستیارەدا کە گەلی کورد پێیدا تێ دەپەڕێ ،

لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن لەسەر تەوەرەکان هاوڕا بوونی خۆیان دووپات کردەوە و جەختیان لە سەر لێک نزیک بوون و هاوکاری زیاتری خۆیان کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/12/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سەردانی وەفدێکی کۆمەڵە لە بارەگای نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کورد لە سوریە (الپارتی)
بابەتی دواتر بەبۆنەی رۆژی كۆمەڵە سیمینارێكی سیاسی لە”كۆڵن”ی ئاڵمان بەڕێوەدەچێت

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?