By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سەردانی پێوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵە لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > سەردانی پێوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵە لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
هەواڵ

سەردانی پێوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵە لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/06/18 at 2:55 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥/٦/٢٠١٤ هەیئەتێکی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی کرد کە لەلایەن ئیبراهیم زێوەیی بەرپرسی پێشوازییان لێ کرا .
لەم سەردانەدا چەند تەوەرەیەک خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە، تەوەرەی یەکەم باسیک بوو لەسەر ئەوزاعی سیاسی ئێران و بەرەو تەواو بوونی وادەی دیاریکراو لە نێوان کۆماری ئیسلامی و رۆژئاوا بۆ دانووستان لەسەر وزەی ئەتۆمی و ئەگەری ڕێک نەکەوتن لەسەر ئەو بابەتە لەنێوانیاندا.

تەوەرەیەکی تری باسەکان لەسەر ئەوزاعی سیاسی کوردستانی باشور  و ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لەو ماوەیەدا لە عێڕاق و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە و دەور و رۆڵی هەرێمی کوردستان لەو کێشانەدا وپێویستی یەکدەنگی هەموو هێزە سیاسیەکانی باشوری کوردستان درایە بەر باس .

تەوەرەی کۆتایی دانیشتنەکە لەسەر هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و دەور و رۆڵی ئەوان لەسەر ئەو گرژیانەی عێراق بوو کە هەر دوو لایەن ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەئەگەری روودانی هەرجۆرە کێشەیەک لەلایەن تیرۆریستانەوە بەرەوڕووی هەرێم.

هەروەها هەردوو لایەن تەئکیدیان لەسەر پێوەندی و هاوکاری حیزبەکەیان کردەوە لەگەڵ یەکتر و باقی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات.
لەم دانیشتنەدا هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێکهاتبوو لە بەڕێزان، کەریم کەریمی بەرپرسی کومیسیۆنی پێوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵە و محەمەد فەرهادزادە ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵە .

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/06/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتووێژی ماڵپەڕی وشە لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتی كۆمەڵە
بابەتی دواتر سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?