ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی، هەر دوو حیزبی سۆسیالدێموکڕات (PVDA)و چەپی سەوزی هۆڵەند (Groenlinks) کۆنگرەی خۆیان بەڕێوە برد. کۆنگرە کە بە مەزنترین کۆنگرەی ئەو پاڕتانە مەزندە کرابوو کە زیاتر لە پێنج هەزار کەسی لە ئەندامانی لە خۆ گرتبوو.
لە کۆنگرەدا چەندین پاڕڵمانتاری یەکێتی ئورووپا، ئەزموونی سیاسی خۆیان لە هۆڵی جیاواز بۆ بەشداربوان باس کرد، باسی یەک گرتنی هەر دوو حیزبی سەوزی چەپ و سۆسیالدێموکڕات وە هەروەها هاوکاری لەگەڵ یەکێتی ئورووپا و کاری هاوبەش لە لایەن بەرپرسانی نێودەوڵەتی هەر دوو حیزب لە تەک سیاسەتوانێکی پارتی کار “هاوکات ئەندام پاڕڵمانی یەکێتی ئورووپا” بۆ بەشداربووان باس کراو و لە لایەن ئەندامانەوە خرانە بەر باس و لێدوان و شی کردنەوە.
باسی ئابووری، ژینگە، پیر و پەک کەوتوان و زۆر بابەتگەلی دیکە لەوانە گەنجان و پەنابەری، تاوتوی کران کە هاوکات بۆ زۆربەی بابەتەکان ژووری تایبەت دابین کرابوو تا خوازیاران گفتو گۆی لە سەر بکەن.
باسی شەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ” شەڕی ئێران و ئیسرایل” تەوەرێکی دیکەی بابەتەکان بوو وەک دوو پێشنیار لە لایەن ئەندامانەوە خرانە بەر دەنگدان. یەکەم: خوازیارانی پەسەند کردنی بڕگەیەک تا بخرێتە بەر دەست پاڕڵمانی هۆڵەند لە پێناو ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل. دووهەم: خوازیارانی یارمەتی زیاتر بە ئیسرائیل و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەو وڵاتە. لە گۆنگرەدا زۆرینەی ئەندامان دەنگیان دا بە پەسەند کردنی برگەیەک بۆ پاڕڵمانی هۆڵەند تا فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل بۆ ماوەی کاتی ڕابوەستێت. وتەبێژی بەرەی دژە شەر خانمی کەتی پیری بوو بە وتەبێژی بەرەی دژە کۆماری ئیسلامی و یارمەتی بە ئیسرائیل ڕێزدار یوپ کۆهەن لە سیاسەتوانانی قەدیمی پاڕتی کار بوو.
بڕیارە هەر دوو پاڕتی سۆسیال دێموکڕات و چەپی سەوزی هۆڵەند، لە ساڵی داهاتوودا لە پێناو بە هێزتر کردنی بەرەی چەپ بە یەکەوە لە ژێر ناوی یەک حیزب و یەک بەرنامە کار بکەن.
لە لایەن کۆمەڵەوە وەفدێکی ٧ کەسی بەشدار بوون کە بریتی بوون لە هاوڕێیان؛ کاکۆ عەلیار، کاوە جەماڵزادە، ئاکۆ حوسەینی، سارا جەماڵزادە، نیما دانش، سامان دانش و کەیون فەرامەرزی.
لە میانەی کۆنگرەدا هاوڕێیانی کۆمەڵە لە سەر دۆخی ئێستای ئێران و کوردستان لە گەڵ میوانان و بەشداربووانی نێودەوڵەتی و بەرپرسانی حیزبەکان باس و لێدوانیان ئەنجامدا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە دوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا لە گەڵ پاڕتی سۆسیالدێموکڕاتی هۆڵەند هاوپەیمانە و لە ساڵی ٢٠١٠وە کۆمەڵە بە فەرمی وەک پاڕتی دەستە خوشک بانگهێشتی مەڕاسم و کۆبوونەوەکانیان دەکڕێت.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی
٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی
