By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کرد
هەواڵ

شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/10/07 at 12:33 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣/١٠/٢٠١٩ شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەشتی هاوڕێ بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکانی ئەو حیزبەو و هەروەها شاخەوان عەبدوڵلا ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و سەیدا حەکیم بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی پارێزگای هەولێر سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ کەریم کەریمی ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر  و هێمن بایەزیدپوور جێگری پێوەندییەکان پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و ناوچەکە خرا بەرباس وگفتوگۆ، هاورێ کەریم کەریمی وێرای بەخیرهاتنی شاندەکە بۆ دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب داوای چڕوپڕترکردنەوەی پێوەندییەکانی لەنێوان دوو حیزب کرد، پاشان داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە تایبەتی کرد کە پێوەندییەکانیان لەگڵ حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتەوتر بکەنەوە و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی کە پروسەکەی دەستی پێ کردووە و ناگەرێتوە، نادیدە نگرن، هەروەها کاک بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیش داوای کرد کە پێوەندییەکان لە نێوان ئەو دوو حیزبە هاوناوە لە داهاتوو زۆر پتەوتر و بە هێزتر بکرێت، هەروەها سەبارەت بە چەن کاری هاوبەش لە نێوان دوو حیزب بیرورای دوولایەن گوردرایەوە، ئەو دانوستانە لە فەزایەکی گەرم و دۆستانە کۆتایی پێ هات.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/10/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سكرتێری كۆمەڵە‌و پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان كۆبوونەوە
بابەتی دواتر

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?