By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پابەندبوونە یاساییەکانی “سناپبەک “بەپێی یاسای یەکێتی ئورووپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > پابەندبوونە یاساییەکانی “سناپبەک “بەپێی یاسای یەکێتی ئورووپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
وتار

پابەندبوونە یاساییەکانی “سناپبەک “بەپێی یاسای یەکێتی ئورووپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/10/16 at 8:03 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

یەکێتی ئورووپا رۆژی ٢٩ی سپتامبری ٢٠٢٥زایینی سەرلەنوێ سزا و گەمارۆکانی لە پێوەندی لەگەڵ چالاکییە ئەتۆمییەکی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرتاسەری یەکێتیی ئورووپادا خستەوەگەڕ. بەم پێیە هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئورووپا  لە جێبەجێکردنی هەماهەنگی پابەندبوونەکانیان بەپێی بڕیارنامە پابەندکەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بڕیارەیان خستەبواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم سزایانە کە دوای رێکەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگیرابوون، بەهۆی  پێشێلکردنی پابەندییەکانی ئێران لە رێکەوتنی بەرجام دا چالاککرانەوە.

ئەوەی جێی سەرنجە لەم پێوەندییەدا، لە ڕووی یاسای یەکێتیی ئورووپا، ئەرکی یاسایی هەموو وڵاتانی ئەندامە بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی میکانیزمی یاسایی بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا. بە واتایەکی تر سەپاندنی ئەو سزایانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچێتە ناو یاسای ناوخۆیی ئەو وڵاتانەوە. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی بابەتەکە، ئەم تێبینییە باس لە گرنگترین لایەنە یاساییەکانی ئەم سزایانە دەکات.

1. بەستن و بلۆککردنی سەروەت و سامان

تاک و قەوارەی نوێ بۆ لیستی سزاکانی یەکێتیی ئورووپا زیاد کران کە بە بکەران و بەرێوەبەرە سەرەکییەکانی ئابووری ئێران دادەنرێت. لیستە نوێیەکە بریتییە لە:

• بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

• زۆربەی بانکە ئێرانییەکان لەوانە بانکی میللی، بانکی سادرات، بانکی تیجارەت، بانکی میللەت، بانکی وەبەرهێنانی بازەرگانی، بانکی سینا، بانکی گەشەی هەناردەکردن( تەوسەعەی سادرات)، بانکی ئاریان، بانکی کارگوشایی و بانکی ئێران- ئورووپا( یۆرۆپایش-ئێرانیش هندێلسبانک).

• وەزارەتی وزە و وەزارەتی نەوت،

• کۆمپانیا سەرەکییەکانی وزە، لەوانە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانی ئینتەرناشناڵ ئەفێرس لیمیتەد، پێترۆ سویس، کۆمپانیای نیشتمانیی پاڵاوتن و دابەشکردنی نەوتی ئێران، کۆمپانیای ئێران ئێڵ ئێن جی، کۆمپانیای تێرمیناڵی نەوتی ئێران، و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت و گازی غەرب.

• کەرت یان شیرکەتی بیمەی ئێران.

سەرەڕای ئەوەش، ئەو کەس و لایەنانەی کە پێشتر بە هۆی خاڵەکانی رێکەوتنی بەرجام لە ژێر سزاکان دا بوون، بەردەوام لە ژێر سزای بلۆککرانی سەروەت و سامان دا ماونەتەوە، لەوانە: بانکی ئەنسار، بانکی مێهر، وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێران، پیشەسازی ئەلکترۆنی ئێران، پیشەسازی کیمیایی پارچین، کۆمپانیای پیتاندنی یۆرانیۆمی “قوحانی”.

بەپێی ڕێسا نوێیەکان، هەر مامەڵەیەک یان کارلێکێکی بازرگانی لەگەڵ ئەو لایەن و کەسانەی پێشتر باسکراون، بە تەواوی قەدەغەیە.

2. سنووردارکردنی دارایی و بانکی

لەم بەشەدا جەخت لەسەر ئەم بڕگانە دەکرێتەوە:

• قەدەغەکردنی سەرمایەگوزاری و دابینکردنی هەر جۆرە داراییەک لە کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری ئێران،

• قەدەغەکردنی کڕینی بۆند وقەولنامە یان زەمانەتنامەی حکوومەتی کە لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی ئێرانەوە دەرچووە،

• قەدەغەکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بیمە یان بیمەکردنەوە بۆ هەر کەسێکی ئێرانی (چ سەر بە حکوومەت بێت یان کەسانی ئاسایی یان یاسایی).

هەروەها کرداری پارەدان و گواستنەوەی پارە لە نێوان دامەزراوە داراییەکانی یەکێتی ئورووپا و ئێران بە گشتی سنووردارە و لە هەر حاڵەتێکدا پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت  و رەزامەندی لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی ئورووپا هەیە.

3. سنووردارکردنی بازرگانی لەسەر کاڵاکان

دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی یەکێتی ئورووپا بۆ سەر کاڵاکان کۆمەڵێک قەدەغەکردنی هاوردە و هەناردەکردنی بەرفراوان دەگرێتەوە. بەپێی ئەم بڕگانە:

• کڕین، هاوردەکردن یان گواستنەوەی کاڵای سنووردار لە ئێرانەوە یان سەرچاوەی لە ئێرانەوە بێ بۆ یەکێتی ئورووپا قەدەغەیە،

• فرۆشتن، دابینکردن، گواستنەوە یان هەناردەکردنی کاڵای سنووردار بۆ کەسانی سروشتی و ئاسایی یان یاسایی لە ئێران یان بۆ بەکارهێنان لە ئێران قەدەغەیە،

• هەروەها پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەک کە پەیوەندی بە کاڵا سنووردارەکانەوە هەبێت، لەوانەش دارایی، یارمەتی تەکنیکی یان خزمەتگوزاری دەڵاڵی، قەدەغەیە.

ئەو کۆمەڵە کاڵایانەی کە کەوتوونەتە ژێر ئەم سنووردارکردنانە بریتین لە:

• نەوتی خاو، گازی سروشتی، بەرهەمە پترۆکیمیایی و بەرهەمە لاوەکییەکان،

• ئامێر و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بە کەرتی وزەی ئێران،

• زێڕ، کانزا بەنرخەکان، ئەڵماس، گرافیت و کانزای خاو یان نیمچە تەواو،

• کەلوپەل و کەرەستەی سەربازی و نیزامی یان بەرگری،

• ئەو شت و تەکنەلۆژیایانەی کە دەتوانرێت لە (١) پرۆسەی پیتاندن، (٢) دووبارە پرۆسێسکردنی ماددە ئەتۆمییەکان و (٣) بەرنامەکانی مووشەکی بالیستیکی ئێراندا بەکاربهێنرێن.

4. کاریگەری و مەرجەکانی بۆ کۆمپانیا ئوروپاییەکان

لە ژێر ڕۆشنایی گەڕانەوەی سزاکان، هەموو کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییەکانی یەکێتی ئورووپا کە هەر پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئێراندا هەیە، پێویستە ئەم خاڵانە رەچاو بکەن:

• پێداچوونەوە بە هەموو چالاکییە بازرگانییەکانی پەیوەست بە ئێران،

• بەرکەوتنیان لەگەڵ ئێران بەوئەرک و سنووردارکردنانەی سەرەوە ڕێکبخەن، و…

پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی پابەندبوونیان بە سزاکان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە مەترسییە یاسایی و کارگێڕییەکانی داهاتوو.

لە کۆتاییدا شایانی باسە کە لە ژێر ڕۆشنایی یاسا نوێیەکانی یەکێتیی ئورووپادا، ئەگەری لێپێچینەوەی قەزایی لە هەر پێشێلکاری و دەربازبوون لە سزاکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆمپانیا و دامەزراوەی شاراوە لە هەموو دادگاکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئورووپادا هەیە.

دکتۆر فەراز فیروزی

پارێزەر و یاساناسی نێودەوڵەتی

TAGGED: ئاسۆی رۆژهەڵات ژمارە ٢٠٠, ئاسۆی ڕۆژهەڵات, سناپبەک, فەراز فیرووزی, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/10/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتووێژ لەگەڵ “جەمیلە ڕەحیمی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?