By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: كۆنفرانسی گشتیی ئەندامانی كۆمەڵە لەسوئێد بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > كۆنفرانسی گشتیی ئەندامانی كۆمەڵە لەسوئێد بەڕێوەچوو
هەواڵ

كۆنفرانسی گشتیی ئەندامانی كۆمەڵە لەسوئێد بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/02/21 at 12:39 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کونفرانسی گشتیی ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە وڵاتی سوئد بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو .

کونفرانسەکە بە سروودی بانگەواز سروودی ڕەسمیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتنی لە یادی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و هەموو ئەوانەی بۆ ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و لە ڕێگەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورددا گیانیان بەختکردووە، ڕاگیرا. دواتر ڕاپۆرتی سیاسیی و تەشکیلاتی و ماڵیی کومیتەی سوئد لە لایەن هاوڕێیانی کومیتەوە پێشکەش کراو و بە تەئییدی هاوڕێیانی بەشدار گەیشت.
دواتر هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە قسە و باسێکی پێشکەشی کونفرانسەکە کرد، هاوڕێ عومەر قسەکانی بە سپاس و قەدرزانی لە هەوڵ و چالاکییەکانی ئەندامان و کومیتەی سوئد دەست پێکرد و ئاماژەی بەوە کرد سەرەڕای کاری باش و جێگەی ڕێز کە کراوە دەرفەت و شانسی ئەوە هەیە کە کومیتەکانی کۆمەڵە و لەوانە کومیتەی سوئدیش دەتوانن و دەبی زیاتر لە زەرفییەتی خۆیان کەڵک وەرگرن بۆ پێشکەوتنی زیاتر.

هاوڕێ عومەر لەبەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بە پێویستیی چاکسازی لە شێوازی کاری کۆمەڵە و کومیتە تەشکیلاتییەکانی کرد و وتی بۆ ئەوەی هەر جۆرە یەکگرتنێک و یەکخستنێک لە ماڵی کۆمەڵەدا سەرکەوتوو بێ پێویستە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان خۆی بەهێزتر کا و چالاکییەکانی خۆی دەقیقتر کا و بە شێوەکاری نوێوە بێتە مەیدان.

هەوڵ بۆ چالاککردنەوەی ڕێکخستنەوەکانی ژنان و لاوان خاڵێکی دیکەبوو کە هاوڕێ عومەر ئاماژەی پێکرد و تەئکیدی لەسەر گرینگی و پێویستییەکەی کردەوە. هاوڕێ عومەر هەروەها وتی هەوڵ بۆ پەرەپێدانی کارەکانی کۆمەڵە و پێویستیی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵە بە شاروناوچە جیاجیاکانی کردستان لە ڕێگەی هاوڕێیانێک کە ناسراوی و ئاشنایەتییان هەیە لەگەڵ هەرکام لەو ناوچانە هەیە، کارێکە کە پێویستە گرینگی زیاتری پێبدرێ.

گرینگیدان بە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و کاری مەدەنی وەکوو عەرسەیەکی گرینگی کاری کۆمەڵە لە لایەن هاوڕێ عومەرەوە جەختی لەسەرکرایەوە و باس لەوە کرا کە کۆمەڵە لە سەرەتا چالاکییەکانی خۆیدا گرینگی بە کاری نێو خەڵک و کاری مەدەنی داوە و لەو ڕێگەیەوە توانیویەتی پێگەوجێگەی خۆی لەناو خەڵکدا بەهێزبکا و ببێتە هۆی بڕوای خەڵک بە ڕەوتە سیاسییەکە و کۆمەڵە وەکوو سازمان و حیزب.

سپاردنی کار بە لاوان و ئەو جیلە نوێیەی لە دەرەوەی وڵات گەورەبوون و شارەزای زمان و کولتووری وڵاتەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانن و هەوڵ بۆئەوەی ڕێگە خۆشکردن بۆ کاری ئەو کەسانە لە ڕوانگەی هاوڕێ عومەرەوە جێگای سەرنج و بەهاپێدان بوو.

لەبەشێکی دیکەی کونفرانسەکەدا هاوڕێیانی بەشدار سەرەنج و تێبینییەکانی خۆیان لە سەر ڕاپۆرتی کومیتە و وتەکانی هاوڕێ عومەر باس کرد و هەروەها پێشنیارەکانی خۆیان بۆ کاری داهاتووی ڕێکخراوی کۆمەڵە لە سوئد و هەروەها بە گشتی کاری کۆمەڵە بە ئاگاداری هاوڕێیان گەیاند، خاڵی سەرەکی ئەو قسانە پێویستی کاری زیاتر لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پەیڕەوکردنی شێوازی کاری باشتر بۆ داهاتووی کاری کومیتە بوو.

لە کونفرانسەکەدا قسەوباسێک لە سەر دەور و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵەدا کرا و ڕەخنە لەوە گیرا هەوڵەکان بۆ وەگەڕخستن و کەلک وەرگرتن لە هێزی ژنان و هاوڕێیانی ژنی ئەندامی کۆمەڵە کەم و ناتەواو بووە و پێویستە ڕێکارێ بۆ زیاتر خستنە گەڕی هێزەکان و زیندووکردنەوەی ڕێکخراوی ژنی کورد بەلەبەرچاوگرتنی پێویستیی بەردەوامبوونی کاری ئەو ڕێکخراوەیە کرا.

لەبەشی کۆتاییدا کومیتەی تازەی سوئد کە لە ٥ کەس پێکهاتووە هەڵبژێداو وبەو شێویە کۆنفراس کۆتایی پێ هات.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان :
کومیتەی سوئید.
19- 02 – 2017

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/02/21
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڤیدیۆ و وێنە.. بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵەوە سمینارێکی سیاسی لە سوئێد بەرێوەچوو
بابەتی دواتر بەشداری هاوڕێ رەزا كەعبی لەكۆبوونەوەی شەش لایەن لە ئەنستیتۆی مێری

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?