By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: لە ئاو تا خاک: “تابلۆ و پۆرتریتێک لە قەیرانی ژینگەی ئێران”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > لە ئاو تا خاک: “تابلۆ و پۆرتریتێک لە قەیرانی ژینگەی ئێران”
وتار

لە ئاو تا خاک: “تابلۆ و پۆرتریتێک لە قەیرانی ژینگەی ئێران”

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/07/30 at 7:41 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
7 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

چیرۆکگەلێکی ترسناک سەبارەت بە بارودۆخی ژینگەی ئێران بڵاودەبێتەوە و بەپێی گێڕانەوە ڕۆژنامەوانییەکان و ئامارە بەردەستەکان، تەنگەژە و قەیرانی گەورەی پەیوەندیدار بە ژینگە بەڕێوەیە. ڕۆچوونی زەوی، کەمی ئاو، پیسبوونی هەوا، لەناوچوونی دارستانەکان و دەیان دیاردەی هاوشێوە بەرۆکی بە ئێران گرتووە. ئەم بارودۆخە کاریگەریی قووڵ و هەمەلایەنەی دەبێت لەسەر کۆمەڵگای ئێران و کاریگەرییەکان تەنیا تایبەت بە پرسە ژینگەییەکان نابن و ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، ئابووری، تەندروستی و تەنانەت سیاسییشیان هەیە. ناوەند و چەقی ئەم قەیرانە مەترسیدارە پارێزگاکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئێران بە تایبەت پارێزگاکانی تاران، کرمان، خوراسان و ئیسفەهانە و بەڵام لە ناوچەکانی تر و بە تایبەت چوار پارێزگاکەی کوردستانیش ئەم دیاردە بەدی دەکرێت .

پسپۆڕانی بواری ئێکۆسیستم و ژینگە هوشداری دەدەن لەوەی کە لە داهاتووێکی زۆر نزیکدا شاهیدی پەرەسەندنی هەڕەشە و لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەم بارودۆخە لەسەر هەموو لایەن و جەمسەرەکانی ژیانی کۆمەڵگا دەبین. ئەم دۆخە دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ قەیرانێکی بەرفراوانی وەک کۆچی ناوخۆیی، گۆڕانی دیموگرافی، قەیرانی تەندرووستیی گشتی، ئابووری، شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی، هەژاری و تەنانەت گۆڕانی ژئۆپۆلتیکیش. 

سەرەکیترین و گەورەترین کێشەی پەیوەندیدار بە ژینگەی ئێران، لەناوچوونی سەرچاوەکانی ئاو، وشکبوونی ڕووبارەکان، چەمەکان و دەریاچەکانە. عیسا کەڵانتەری سەرۆکی ئیدارەی ژینگەی کابینەکەی ڕوحانی لە دوایین وتووێژی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێعتماددا باس لە کاولبوونی نیوەی ئێران لە ١٠ ساڵی داهاتوودا دەکات و پێشنیار بە کابینەکەی پزشکیان ئەکات کە ڕاگەیاندن بۆ ئامادەباشی سەرتاسەری بۆ ڕوبەڕوبوونەوە و ئاگاداربوونەوەی ئەم بارودۆخە بکرێت. کەڵانتەری باس لەوە دەکا کە بەڕێوەبردنی خراپ و ناتەواوی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات و نەبوونی ئیستراتژییەکی زانستی داری بە ڕۆحی سەرچاوە ئاوییەکاندا داوە و لە ئێستادا لە باشترین زەوییەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاستی ئێراندا ١٢٠ میتر هەڵکەندنی بیر بۆ گەیشتن بە ئاو پێویستە و ئەوەش لەکاتێکدایە کە بیست ساڵ لەمەوبەر هەڵکەندنی بیر یان کارێزێکی ئاو هەشت میتری پێویست بوو.

هاوتەریب لەگەڵ کەمکردنی ئاو و لە کاردانەوە بە وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکان چل و نۆ لە سەدی جوگرافیای ئێران بەرەوڕووی ڕۆچوونی رۆژانە و بەردەوامی زەوی بوونەوە، واتە سەد و هەشتاد و پێنج هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە و بە زمانێکی تر جوگرافیای نیشەجێبوونی سی و نۆ ملیۆن هاووڵاتی لە چەندین پارێزگای جیاجیای ئێران.! بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، ڕۆچوونی زەوی لە ئێران پێنج بۆ حەوت هێندەی تێکڕای جیهانە و ئەم بارودۆخە بە ئاستێکی مەترسیدار گەیشتووە. ڕۆچوونی زەوی لە ئاستی جیاجیادا زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتۆتەوە و لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا چەندین جادە و ڕێگاوبانی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام بە هۆی ڕۆچوونی زەوی داخران.

بوارێکی تری پەیوەندیدار بە ژینگە، پیسبوونی هەوا و هەڵکردنی ناو بە ناوەی زریانی خاک و خۆڵە. شارە گەورەکانی ئێران لە پیسترین شارەکانی جیهانن و ئەم بارودۆخە بە هۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبیل و هاتووچۆی زۆر، خراپی کوالیتی سووتەمەنی، چالاکیی پیشەسازیی، غیابی بەڕێوەبەرایەتی کارامە و چەندین هۆکاریتر، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت. پیسبوونی هەوا بۆتە هۆی هەڵکشانی زیاتری نەخۆشییەکان و زیادبوونی نەخۆشیەکانی وەک هەناسەدان، شێرپەنجە، هەوکردنی سییەکان، خوێنبەربوون، مردنی پێشوەختە و چەندین جۆری نەخۆشیی تر.

بەردەنگیی سەرەکی و یەکەمین کاریگەرییەکانی ئەم بارودۆخە تەندرووستیی گشتیی کۆمەڵگایە. پیسبوونی هەوا و پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان و تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ پیشەسازییەکان بە ئاوی خواردنەوە هەڕەشە لە تەندرووستیی گشتی دەکات و تا ئێستا چەندین شەپۆلی جیاجیای پەتا میکرۆبییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران تۆمار کراوە.

یەکێکی دیکە لە هەڕەشە و کاریگەرییەکان کاریگەرییە ئابوورییەکانی ئەم بارودۆخەیە. کەمبوونی ئاو، وشکەساڵی و لەناوچوون و ڕۆچوونی زەوی هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراک دەکات و بەرهەمهێنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە و لەئێستادا ئەم کەموکوڕییانە بە هاوردەکردن لە وڵاتانی دراوسێی ئێرانەوە قەرەبوو دەکرێتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ڕابردوودا ئێران یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەناردە دەکرد و ئێستا ڕەوتەکە پێچەوانە بۆتەوە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارتی کشتوکاڵ لە ساڵی رابردوودا سەد بۆ دوو سەد هەزار جووتیار و وەرزێر بێکار بوون و لە شارەکاندا نیشتەجێ بوون. هەر بەپێی هەمان سەرچاوە لە ساڵی ڕابردوودا سەدان گووند چۆڵ کراون و خەڵکئ ئەو گووندانە بەکۆمەڵ کۆچیان کردووە و زۆربەیان لە قەراخی شارە گەورەکان  گرساونەوە. ئەم ڕەوتە دواجار بۆتە هۆی گەورەبوونەوەی گەڕەکە پەراوێزخراوەکانی شارەکان و زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان. لە درێژخایەندا قەیرانی ژینگەیی دەتوانێت شەپۆلی بەرفراوانی کۆچی ناوخۆیی و تەنانەت نێودەوڵەتیشی لێبکەوێتەوە و گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە جیاوازەکان بەدوای خۆیدا بێنێت. ناکۆکئ و شەڕی نێوان خەڵکی ناوچەکان لەسەر دەستگرتن بەسەر سەرچاوە ئاوییەکان بوارێکی تری ئەم کاریگەرییانەیە و لە ساڵی ڕابردوودا بووە هۆی دروستبوونی چەندین شەڕ و نائارامیی گەورە لە پارێزگای ئیسفەهان.

قەیرانی ژینگە لە ئێراندا دەرئەنجامی کۆمەڵێک فاکتەری ئاڵۆزی مرۆیی و سروشتییە کە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا لەسەر یەک کەڵەکە بوون و هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردن و بەرگرتن بە وێرانبوونی زیاتری هەڵنەگیراوە. گرنگترین هۆکارەکانی ئەم دەرەنجامە نالەبارە بریتیین لە: پێکهاتە و حوکمڕانی لاواز، خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، دروستکردنی سەدان بەنداوی ناپێویست، زیادەڕەوی لە دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی، کەمبوونەوەی بارانبارین ، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خەمساردی لەبەرامبەر پاراستنی ژینگە، گەندەڵی ئیداری و دەیان هۆکاری بچووک و گەورەی تر. سەرجەم ئەم هۆکارانە لە پرۆسەیەکدا بوونە هۆی خولقانی بارودۆخێکی لەمشێوە و هیچ ئومێدیک بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە و ڕەواندنەوەی مەترسییەکان نییە. لە ساڵانی ڕابردوودا پلانى گەشەپێدانى پیشەسازی و کشتوکاڵ بەبێ ڕەچاوکردنى ئیستاندارد و مەرجەکانی  ژینگەپارێزی و توانا سروشتییەکان ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەشی بۆتە جوگرافیایەکی گەورەی کاول و وێرانکراو. کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری سەرەکیی سەرجەم ئەم قەیرانانەیە و دیاریی ئەم سیستمە بۆ نەوەکانی داهاتوو ژینگە و خاکێکی سوتاو و تاڵانکراو دەبێت.

چل و شەش ساڵ لەمەوبەر کۆماری ئیسلامی بە بەڵێنی ئاو و کارەبای بێبەرامبەر دەستی بە حوکمڕانی کرد و ئەمڕۆش خەڵک بۆ دەستکەوتنی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕووی گرفت بوونەوە. ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆی ئێران دەرەنجامی چوار دەیە خراپ بەڕێوەبردن و ناکارامەبوونی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامییە. لە بازنەی ئاکادیمی ئێرانییدا دامودەزگا و گرووپەکانی بەشدار لە بوارەکانی دروستکردنی بەنداو بە مافیای ئاو ناودێر دەکرێ و ئێستا لە پاڵ مافیای ئاسن، مافیای موبایل، مافیای زێڕ و زۆر مافیای تردا مافیای ئاویشمان هەیە. کۆماری ئیسلامی ئێران کۆماری ناکارامەیی، ڕانت، گەندەڵی و کۆماری  گرووپە مافیاییە جیاجیاکان لە بوارە جیاوازەکاندایە کە ئێرانیان بەم دەردە بردووە و هۆکار و بەرپرسیاری سەرەکی و کۆتایی ئەم بارودۆخە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

TAGGED: قەیرانی ژینگەی ئێران”, کۆمەڵە, لەئاوتاخاک, هیوا سەلیمی
KomalaMedia 2025/07/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆچی مێژوویی مەریوان، دەستپێکی خەباتی مەدەنی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?