By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە،رێورەسمی رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرێوە چوو.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە،رێورەسمی رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرێوە چوو.
کوردستانهەواڵ

لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە،رێورەسمی رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرێوە چوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/06/22 at 6:11 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

دوێنێ دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ٤٣هەمین ساڵرۆژی گیانبەختکردنی هاورێ سەعیدی موعینی ناسراو بە کاک خانە و،رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو.بەم بۆنەوە لە ساڵۆنی رێورەسمەکانی هاورێی گیانبەختکردوو ئێحسان فەتاحییان کۆریادێکی بەشکۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرێوە چوو.

رێورەسمەکە لە کەشوهەوایەکی پێشمەرگانەدا بە سروودی بانگەواز،مارشی رەسمیی کۆمەڵە دەستیپێکرد وپاشان بۆ رێزگرتن ونیشاندانی وەفا بەرامبەر بە گیانی هەرگیز نەسرەوتووی هاورێ سەعیدی موعینی وەک یەکەم پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە وسەرجەم گیانبەختکردووانی ریزەکانی کۆمەڵە وبزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد ئامادەبووان دەقیقەیەک بە بێدەنگی وەستان.پاش شکاندنی بێدەنگییەکە لەلایەن بەرێوەبەری رێورەسمەکە،هاورێ نەویدی مێهراوەر ئەندامی کومیتەی کارگێریی کۆمەڵە بەم بۆنەوە قسەوباسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.هاورێ نەوید لە سەرتای قسەکانی وێرای رێزگرتن لە خۆراگری وفیداکاری ولێهاتووییەکانی هاورێ سەعیدی موعینی،ستایشی رۆڵی هەموو تێکۆشەرانی دێرینی کۆمەڵە وکەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵەی کرد.وێرای سەرەخۆشی دووبارە لە بنەماڵەی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە،سپاسی هەموو خەڵکی کوردستانی کرد کە لە چواردەیەی رابڕدوودا مالەکانیان شوێنی حەسانەوە و خۆحەشاردانی پێشمەرگە بووە و وتی شۆرشی کوردستان بە بێ ئەو پاڵپشتی وفیداکارییە گەورەیە تووشی ئاستەنگ وگرفتی گەورە دەبوو، بۆیە هیچ گوومانی تێدانییە خەڵکی کوردستان و ئێمە هەتا سەرکەوتنی یەکجاری لەپاڵ یەکین وشانازییەکانمان هاوبەشن.

هاورێ نەوید لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەو پێویستییە مێژوویە وئەو قۆناغە هەستیارە کرد کە کۆمەڵە تێیدا بریاری دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی دا و ئاماژەی بەوە دا کە کۆمەڵە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان کە کەوتبووە بەر مەترسی هێرشی کۆنەپەرەستانەی کۆماری ئیسلامی و بۆ سازدانی بەرەنگارییەکی سەرتاسەری و جەماوەری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی دامەزراند و بەم جۆرەش ئەو بۆشاییە گرینگەی پر کردەوە.هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە زۆر بە دروست ورەوا هەم خەباتکاری راستەقینەی دەستبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد و،هەم پاڵپشت وجەنگاوەری دیفاع لە مافی کرێکاران وزەحمەتکێشانی کوردستان بووە.

هاورێ نەوید باسی لەوە کرد کە هەموو کوردستان شاهیدی ئەوە دەدەن کە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە سەرەرای ئەوەیکە هاوسەنگیی هێز لە رووی نیزامی وچەکوچۆڵەوە لە بەرژەوەندی هێزی داگیرکەدا بوو،بەڵام لە هەر شوێن وناوچەیەک تەنانەت بنکەیەکی بچووکیشی بووبێ بە بێ شەر وبەرگری وقوربانی دان چۆڵی نەکردووە وئەوەش باشترین بەڵگەیە کە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پارێزەری بەست بە بەستی خاکی نێشمانە.

سەبارەت بە دۆخی ئێران و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە لە چەند رۆژی رابردوودا شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی ئێران بەرێوەچووە،هاورێ نەوید ئاماژەی بەوە کرد ئێستا کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەموو کاتێک لە ناو جەماوەردا پێگەی لاوازە وبایکۆتی بەرینی ئەم شانۆگەرییە لە لایەن خەڵکی ئێران وکوردستانەوە بەڵگەی نەبوونی پێگەی جەماوەری ئەم رژیمەیە.لە بابەت پێگەی نێونەتەوەیی کۆماری ئیسلامییە هاورێ نەوید باسی لەوە کرد کە هەرچەند بەرژەوەندییەکانی سیستمی سەرمایەداری رێگە نادا دەوڵەتانی رۆژئاوایی بەرامبەر بە ئێران هەڵوێستی ئەوتۆیان هەبێ،بەڵام وێناچێ کۆماری ئیسلامی بتوانێ بەو ئاسانییە گرفتەکانی لەگەڵ دنیای دەرەوە چارەسەر بکا و چاوەڕوان دەکرێ بەرەو تەریککەوتنەوەی زیاتر بچێ.لە درێژەدا وتی کۆی ئەم بارۆدۆخە دەتوانێ رووداوی چاوەراننەکراو بێنێتە پێشێ و گرینگە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بێ.

پاش قسەکانی هاورێ نەوید،کورتەیەک لە ژیان و خەباتی هاورێ سەعیدی موعینی لە لایەن هاورێ نارین کەریمی بەرێوەبەری مەراسمەکە خوێندرایەوە ودواتر هاورێ رێبازی تورجان پارچە هوونراوەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

ئەم رێورەسمە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک سروودی شۆرشگێرانە کۆتایی هات.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/06/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە،بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان،رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
بابەتی دواتر ڕاپۆرتی بەشداری هاوڕێیانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم لە خۆپیشاندانی ناڕەزایتی دژ بە شانۆی هەڵبژاردنەکانیی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?