By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئێران و کوردستان و ئاماری زیندانەکان و گرتنگەکان بە گشتی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئێران و کوردستان و ئاماری زیندانەکان و گرتنگەکان بە گشتی
وتار

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئێران و کوردستان و ئاماری زیندانەکان و گرتنگەکان بە گشتی

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/03 at 5:49 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

سەرەتا پێویستە ئاماژە بەم ڕاستیە بکرێت کە کۆماری ئیسلامی چ لە ڕووی ناوخۆییەوە چ لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە ڕێگا بە رێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ نادات دەستیان بە زانیاری لە سەر زیندانەکان ، ژمارەی ڕاستەقینەی زیندانیان و گرتنگەکان بگات و ئەمەش هۆکارێکە کە ژمارەی ڕاستەقینەی زیندانیان و زیندانەکان هیچکات دەر ناکەون بەڵام ئێران لە کۆتا سەرژمێریدا پلەی دەهەمی لە ڕووی زۆرترین ژمارەی زیندانیەوە لە ئاست وڵاتانی جیهاندا بە دەستهێنا و ئەم ژمارەیە نیشاندەری زۆری ژمارەی زیندانەکان و زیندانیەکانە لەو وڵاتەدا.

لە کۆی گشتی زیاتر لە ٢١٧ زیندان لە ئێران هەر کامەیان لە لایەن ئیدارەیەکی تایبەتە بەڕێوە دەبرێن و چاوەدێری دەکرێن کە بریتین لە :

رێکخراوی زیندانەکانی دەسەڵاتی دادوەری : ١١٤ زیندان

وەزارەتی ئیتڵاعات : ٥١ زیندان

هێزی ئینتیزامی : ١٥ زیندان

سوپای پاسداران(ئیتڵاعاتی سوپا) : ٣٣ زیندان

بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی زیندان لە لایەن دەزگایەکی ئەمنیەوە خۆی پێشێلکاری ئاشکرایە مافی مرۆڤە و هۆکارەکەی ڕوونە ، دامودەزگا ئەمنییەکان پابەندی هیچکام لە پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی مافە سیاسی و مەدەنیەکان نین و بە ئاشکرا مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان پێشێل دەکەن جیا لەمانەش ئەو زیندانانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی دامەزراوە ئەمنییەکاندان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە چاوەدێری ناکرێن و یاساکانی ناو گرتنگە و زیندانەکان بە دڵخوازی بەرپرسی شوێنەکان دادەڕێژرێن دەیان نمونەی دەستدرێژی سێکسی سەر زیندانی لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە، ئەشکەنجە، کوشتن و هتد لەم ساڵانەدا تۆمار کراوە کە بەشێکی بەرچاویان لەو زیندان و گرتنگەیانەدا ڕوویانداوە کە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە چاوەدێری و بەڕێوە دەبرێن. جگە لەمەش خودی سوپای پاسداران بە داخڵ کردنی مادەی هۆشبەر، حەب و شەربەتی مێتادۆن و سیگار سەرپەرشتی مافیای ناو زیندانەکان دەکات و لەم ڕێگایەوە پارەیەکی خەیاڵی دەست دەکەوێت. بردنە ژورەوەی ئەو جۆرە مادە هۆشبەرانە بۆ سوپای پاسداران زۆر ئاسانە بەو بۆنەوە کە کامێراکان و بەشی پشکنینی زیندان لە دەست سەربازەکانی ژێر دەستی خۆیاندایە و ناتوانن لە فەرمان و بڕیارەکان لابدەن ، بۆ فرۆشتنی دەرمانیش لە ناو زیندان زۆرتر کەڵک لە کەسانی ئالودەبوو لە ناو زیندانەکان وەردەگرن کە لە ئێستادا لە ناو بەشێکی زۆر لە زیندانەکان کەڵک کارتی بانکی لە ڕێگای مارکێتی زیندانەوە وەردەگیرێت و بەم جۆرەش سپی کردنەوەی پارەی کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر و سیگار زۆر ئاسانە.

هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵێک گرتنگەی کاتی بوونی هەیە کە لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە بەڕێوە دەبرێن کە ئەمانەی لە حوارەوە ئاماژەیان پێدراوە زۆرترین پێشێلکاری مافی مرۆڤیان تێدا ئەنجام دراوە :

گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپای سنە (شەهرامفەر) کە نزیکەی ٣٠ ژوری تاکەکەسی و گشتی لە خۆ دەگرێت

گرتنگەی سوپای نەبی ئەکرەم کرماشان

گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپا ورمێ

بەشێکی دیکەی گرتنگەکان لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بەڕێوە دەبرێن کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعات ورمێ مەترسیدارترین گرتنگەی کاتیە لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات کە ٣٤ ژوری تاکەکەسی و گشتی تێدایە ،

گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعات سنە زیاتر لە ٣٤ ژوری تاکەکەسی و گشتی هەیە و ڕاپۆرتی زۆر لە سەر ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی لە سەر ئەم گرتنگەیە تۆمار کراوە ، کە نمونەی بەرچاویان لەم ساڵانەدا دوو کەس بە ناوەکانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی و سارۆ قارەمانی بوون کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەستدا .

گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعات کرماشان پێکهاتووە لە ١٥ ژوری تاکەکەسی و چەند ژوری تایبەت بە لێپرسینەوە ، هیچ جۆرە سیستەمێکی گەرمایی و هەواگۆڕکێی نیە و دەستبەسەر کراوان بۆ لێدان و ئەشکەنجە دەبرێنە ژێرزەمینەکەی گرتنگەکە.

ئەو ژمارە گرتنگە و زیندانە کە ئاماژەیان پێدراوە شمولی سەرجەمی گرتنگە و زیندانەکان ناکات بە لە بەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەرکارەوە بەردەوام بووە لە پەیڕەو کردنی سیاسەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ ، پێدەچێت سەدان زیندان و گرتنگەی کاتی شاراوە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران بە گشتی بوونی هەبێ بە تایبەتی لە دوای شۆڕشی ژینا و دواتریش دوای شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و ڕاگەیاندنی ئاگربەست شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان چڕتر بووەوە و دامودەزگا ئەمنییەکان سەربەخۆیی تەواویان لە دەسەڵاتی داوەری وەرگرت ، سەرجەمی ئەو کەسانەی دەستبەسەر دەکرێن دەبرێنە شوێنی نادیار و تەنانەت بنەماڵە و کەسوکاریان شوێنی ڕاگیرانیان نازانن .

پێویستە ئاماژەی بەم بابەتە بکرێت کە لەم ساڵانەدا بەشێک لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ خراونەتە لیستی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کە بریتین لە :

زیندانی قەرچەک (زیندانی قەرچەک شوێنی ئەشکەنجەدان،قەیرانی مرۆیی بۆ زیندانییانی سیاسیی ژن، ئەم بە توندوتیژیی سیستماتیک دژی زیندانیانی ژن ناوبانگی پەیدا کردووە و بووەتە سیمبولی ئەشکەنجەدانی بێدەنگ)

زیندانی فەشافویە(زیندانی تاران گەورە) ، ئەم زیندانە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاشەوە بە هۆکاری پێشێلکاری مافی مرۆڤ و سەرکوتی دەستبەسەر کراوانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی گەمارۆی خراوەتە سەر ، پێشلکاری سیستماتیکی مافی مرۆڤ لەم زیندانە ناوبانگی جیهانی دەرکردووە لە بواری لێدان ، ئەشکەنجە ، نەبوونی پزیشک و خزمەتگوزاری دەرمانی ، بڵاو بوونەوەی نەخۆشی مەترسیدار و گشتگیر لە زیندانەکەدا .

زیندانی ئێڤین (ئەم زیندانە بەدناوترین زیندانی ئێرانە ، بەشێک لە ناسراوترین چالاکوان و پارێزەرانی ئێران لەم زیندانەدا ماوەی زیندانییەکەیان بەسەر دەبەن. زیندانەکە ساڵی ١٩٧١، لە سەردەمی ڕەزا پەهلەوی وەک شوێنی ڕاگیرانی زیندانییانی سیاسی بنیات نرا، لەو کاتەدا جێی ٣٢٠ زیندانی دەبووە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران زیندانەکە بۆ لەخۆگرتنی ١٥ ھەزار زیندانی فراوان کراوە. ئێڤین بۆ دڕندەیی و ئەشکەنجە ناوبانگی ھەیە و بە پێی بەڵگەنامەکان دەیان کەس لەم زیندانەدا بە ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەست داوە.

زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد (ئەم زیندانە بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی سەرکوت و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دادەنرێت و لەم چەند دەهەیەدا وەک شوێنی لە سێدارەدانی سەرەکی لە ڕووی ئاماریەوە ناسراوە. ئەم زیندانە تەنها شوێنی ڕاگیرانی تاوانبارە ئاساییەکان نیە بەڵکوو بە یەکێک لە شوێنە سەرەکیەکان زیندانیکردن و ئەشکەنجەی کەسانی سیاسی و عەقیدەتی دادەنرێت بارودۆخی خراپ لە بەندی ژنان و بەندی زیندانیانی سیاسی و سوننە مەزەبەکان سەرنجی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕاکێشاوە و چەندین ڕاپۆرتیان لەمبارەوە بڵاو کردووەتەوە)

زیندانی ورمێ (ئەم زیندانە لە ڕووی پێشێلکاری مافەکانی زیندانیانی سیاسیەوە ناوبانگی لە ئاست ئێران دەرکردووە ، جێبەجێ کرانی سزای بڕینەوەی ئەندامانی جەستەی تاوانباران ، ئەشکەنجەی بەردەوام ، لە سێدارەدانی بەرفراوان ، ڕاگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ ماوەی زۆر لە زوری تاکەکەسی ، گیانلەدەستدانی گوماناوی زیندانیان ، دابین نەکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکان بۆ زیندانیان و..هتد نمونەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤن لەم زیندانە)

مادەی ١٠ی بەندی یەک لە میساقی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان بەم جۆرە باس لە پاراستنی حورمەتی ئینسانی زیندانی دەکا: هەموو ئەو کەسانەی بە هۆی زیندانیبوون لە ئازادی بێبەش کراون، دەبێ بە ئینسانیەت و ڕاگرتنی حورمەتی ئینسانی هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێ.

مادەی ١٠ و١١ی کۆنڤانسیۆنی مافەکانی زیندانی لەسەر شوێنی زیندانی و ئیمکاناتی ئەو شوێنە بەم جۆرە باس دەکا: تەواوی ژوورەکان و شوێنی زیندانی بە تایبەتی شوێنی نووستن دەبێ ڕووناکیی پێویست و هەموو کەرەسەکانی تەندروستی و دەرمانی بە لە بەرچاو گرتنی کەشوهەوای ناوچەکە و، ئیمکاناتی ئاڵوگۆڕکردنی هەوا و؛ ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەی بە پێی وەرزەکانی ساڵ هەبێ.” هەروەها “شوێنی مانەوەی زیندانی پێویستە نووری سروشتیی هەبێ و هەوای تازەی پێ‌بگا. بەندیخانەکان دەبێ بەشی لەشساغی و دەرمانی و خۆشوشتنی بەندییەکان بە ئاوی گەرم و ساردی هەبێ هەروەها شوێنی مانەوەی بەندییەکان بە شێوەی بەردەوام پاکوخاوێن ڕابگیرێ و بە دژە ڤیرووس بپڕژێندرێ.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, پێشێلکاری مافی مرۆڤ, کۆمەڵە, مانی مەلەک, هانا
KomalaMedia 2025/09/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سڕینەوەی شوێنەوارەکانی تاوان: لەناوبردنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?