By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: مافەکانی منداڵان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی منداڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > مافەکانی منداڵان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی منداڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە
وتار

مافەکانی منداڵان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی منداڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/10/04 at 8:49 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی (١٩٩٣)ی زایینی کۆنواسیۆنی مافی منداڵانی بە مەرج پەسند کرد و چووە پاڵ رێککەوتنامەکە.

رێککەوتننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان رێککەوتنێکی گرنگە لە لایەن ئەو وڵاتانەی کە بەڵێنیان داوە مافەکانی منداڵان بپارێزین. ڕێكەوتننامەكە ڕوونی دەکاتەوە کە منداڵان کێن، مافەکانیان كامانەن و بەرپرسیارێتی حکومەتەکان چین.

هەموو مافەکان بەیەکەوە گرێدراون، هەموویان بە یەکسانی گرنگن و ناتوانرێت لە منداڵ بسەنرێتەوە.

منداڵ هەر کەسێکە کە تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت.

بەشێکی گرنگی مافی منداڵان جیاوازی نەکردنە ، هەموو منداڵان هەموو ئەم مافانەیان هەیە کە بۆیان دیاری کراوە، گرنگ نییە کێن ، لە کوێ دەژی ، بە چ زمانێک قسە دەکات ، ئایینەکەی چییە ، شێوەی چۆنە ، ڕەگەزی کوڕ بێت یان کچ ، خاوەن پێداویستی تایبەت بێت ، ئەگەر دەوڵەمەند یان هەژار بێت ، وە گرنگ نییە دایک و باوکیان یان خێزانەکانیان کێن یان دایک و باوکیان یان خێزانەکانیان باوەڕیان بە چییە یان چی دەکەن نابێت هیچ منداڵێک بە هیچ هۆکارێک مامەڵەی نادادپەروەرانەی لەگەڵدا بکرێت.

بەشێکی ڕێککەوتنامەکە بەم جۆرە باس لە ئازادی هەڵبژاردنی ئایین و بیر و بۆچوون دەکات ، منداڵان دەتوانن بیر و بۆچوون و ئایینی خۆیان هەڵبژێرن، دایک و باوک دەتوانن ڕێنمایی منداڵان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ گەورەبوونیان بە شێوەیەکی دروست فێری بەکارهێنانی ئەم مافە ببن .

بەشێک لە رێککەوتنەکە تایبەتە بە پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی پێویستە حکومەتەکان منداڵان بپارێزن لە توندوتیژی، ئازاردان و پشتگوێخستن لەلایەن هەر کەسێکەوە کە چاودێرییان بکات.

سەبارەت بە باری دارایی و خۆشگوزەرانی منداڵان

پێویستە حکومەتەکان پارە یان هاوكاری تر بۆ یارمەتیدانی منداڵانی خێزانە هەژارەکان پێشکەش بکەن .

حکومەتەکان دەبێت دڵنیابن لەوەی کە منداڵان نەڕفێندرێن و نەفرۆشرێن یان نەبرێنە وڵات یان شوێنێکی تر بۆ ئەوەی بە خراپ بەكاریان بهێنن.

بەشێکی گرنگی رێککەوتننامەکە تایبەتە بە دەستبەسەر کردنی منداڵان و ئەو منداڵانەی یاسا دەشکێنن کە لێرەدا ئاماژەی پێدەکرێت

ئەو منداڵانەی تۆمەتبارن بە شکاندنی یاسا نابێت بکوژرێن، ئەشکەنجە بدرێن، مامەڵەی دڕندانەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆ هەمیشە بخرێنە زیندانەوە یان لەگەڵ گەورەکاندا بخرێنە یەک زیندانەوە. پێویستە بەندیخانە هەمیشە دوا هەڵبژاردن بێت و تەنها بۆ کەمترین ماوە بەکاربهێنرێت. منداڵانی بەندیخانە پێویستە یارمەتی یاساییان هەبێت و بتوانن لەگەڵ خێزانەکەیان لە پەیوەندیدا بمێننەوە.

ئەو منداڵانەی تۆمەتبارن بە شکاندنی یاسا مافی هاوکاری یاسایی و مامەڵەی دادپەروەرانەیان هەیە. پێویستە چارەسەری زۆر هەبێت بۆ یارمەتیدانی ئەم منداڵانە بۆ ئەوەی ببنەوە بە ئەندامێكی باشی کۆمەڵگاکانیان و زیندان تەنها دوا هەڵبژاردن بێت.

ئەم ماددانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە ڕوونی دەکەنەوە کە چۆن حکومەتەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و لەوانەش لیژنەی مافی منداڵان، یونسێف (UNICEF) و ڕێکخراوەکانی تر کاردەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن کە هەموو منداڵان لە هەموو مافەکانیان سوودمەند بن.

بەڵام ئایا کۆماری ئیسلامی ڕچاوی ئەم خاڵانەی کردووە و پابەند بووە بە رێککەوتنێک کە واژۆی کردووە؟ کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەر کارەوە هیچکام لە خاڵەکانی رێککەوتننامەی مافی منداڵانی جێبەجێ نەکردووە و بەردەوام بە توندی مافی منداڵانی پێشێل کردووە ، رێککەوتنەکە باس لەوە دەکات کە پێویستە حکومەتەکان منداڵان لە توندوتیژی و خراپ بەکارهێنان بپارێزن ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ نمونە تەنها لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە نێوان مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی تا وەکوو مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵ زیاتر لە ٧١ منداڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران کە ناسنامەی سەرجەمیان پشتڕاست کراوەتەوە ، هەر لە ماوەی ئەوچەند مانگەدا بە پێی لێکۆڵینەوەکانی دەنگی ئەمریکا شەست هەزار کەس دەستبەسەر کراون کە بەشێکی بەرچاویان منداڵ خوار تەمەن هەژدە ساڵن هەروەها تەنها لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەشت هەزار کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون کە ژمارەیەکی بەرچاویان منداڵانن. نمونەیەکی دیکە هەر ئەم مانگی خەرمانانەی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویە کە ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵان بە شێوەی خۆسەرانە و بەبەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کوردستان دەستبەسەر کراون و بەشێکیان چارەنوسیان نادیارە و سەرجەم مافەکانیان لێ زەوت کراوە. تەنها لە شاری کامێران لەم مانگەدا زیاتر دە منداڵ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

سەبارەت بە مافی هەڵبژاردنی ئایین و ئازادی بیر و بۆچوونی منداڵان کە لە ڕێککەوتنەکەدا ئاوا باس کراوە کولتور، زمان و ئایینە کەمینەکان منداڵان مافی ئەوەیان هەیە زمان، کولتوور و ئایینی خۆیان بەکاربهێنن، تەنانەت ئەگەر لەمەدا لەگەڵ زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژین هاوبەش نەبن.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەر لەگەڵ رۆیشتنی منداڵان بۆ قوتابخانەی سەرەتایی ناچار دەکرێن کتێبی ئایینی ئیسلامی شێعە بخوێننەوە و مێژوویی ئیسلام لە بەر بکەن

کە ئەمە خۆی پێشێلکاری ئاشکرا و ڕوونی رێککەوتننامەی مافی منداڵانە، جگە لەمەش بە پێی بڕیاری سیستەمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی منداڵانی کچ پێویستە لە یەکەم ڕۆژی خۆێندنەوە حیجابی زۆرمڵێ بپۆشن منداڵێک کە تەمەنی حەوت ساڵە و پێویستە پەروەردە بکرێت و لەگەڵ ڕووی جوانی ژیان ئاشنا بکرێت لەگەڵ دنیایەکی خەیاڵی ترسناک بە ناوی جەحەنم ئاشنا دەکرێت بە شێوەیەک کە گوایە سەرپێچی لە بڕیارەکانی کتێبی ئاسمانی سوتان لە جەحەنمی لێدەکەوێتەوە و بڕیارەکانی مامۆستاکان و پەروەردە دەقی ئەوانەن. هەر بەپێی کۆنواسیۆنەکە منداڵان پێویستە بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و لە قوتابخانە و خوێندنگەکان پەروەردە بکرێن کۆماری ئیسلامی ئەم مافەش پێشێل دەکات منداڵانی عەرەب ، کورد ، بەلوچ و تورک دەبێ بە زمانی فارسی بخوێنن و هەر مامۆستایەک ڕچاوی ئەمە نەکات ئەوە سزا دەدرێت .

سەبارەت بە منداڵانی کار لە ئێران و کوردستان ، بە پێی ماددەی ٧٩ی یاسای کار کە خودی کۆماری ئیسلامی پەسندی کردووە کار کردن بە منداڵانی ژێر تەمەنی ١٥ ساڵ قەدەغەیە و هەر کەسێک کە کار بە منداڵی ژێر ئەو تەمەنە بکات تاوانبارە بەڵام بە پێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە دە ملوێن منداڵ لە ئێران کار دەکەن کە بەشێکی بەرچاویان خەریکی کار لە سەر شەقامەکان ، کارخانەکان و کارگاکانن کە لە هیچکام لەم بەشانەدا شمولی بیمە و خزمەتگوزاریەکانی ئیدارەی کار ناکەن ، کۆماری ئیسلامی بە باشی ئاگاداری ئەم ئامارە مەترسیدارەیە بەڵام بۆ چارەسەر کردن و خەسارناسی هیچ هەنگاوێک هەڵناگرێت لە کوردستانیش هاوشێوەی ئێران ژمارەی منداڵانی کار زۆرە و زۆربەیان بە ناچار و بۆ دەست خستنی بژیوی ژیان ڕوو لە کارگەلێکی مەترسیدار وەک کۆڵبەری دەکەن ، بە پێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەشێکی زۆری منداڵانی کار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتیش لە ناوچە سنوورییەکان خەریکی کۆڵبەرین و ژمارەیەکی بەرچاویان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە دەکرێنە ئامانج . لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی هەڵاوسان ئاماری منداڵانی کاریش بەرزتر دەبێتەوە و منداڵان ناچارن لە نێوان خوێندن و کار کردن بۆ دەستخستنی بژیوی ژیان یەکیان هەڵبژێرن. کۆتا ئامار کە تایبەتە بە مانگی ئوتی ساڵی ٢٠٢٥ دەردەخات کە نرخی هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە ٤٢.٤ لەسەد و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان چل لەسەدی دانیشتووانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ١٩٩, کۆمەڵە, مافەکانی منداڵان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی منداڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە, مانی مەلەک
KomalaMedia 2025/10/04
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پێداویستیی تاران بۆ دانووستان و ڕەتکردنەوەی ئەمریکا
بابەتی دواتر گەرانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڵاڵەی تەواوکردنی شەری غەزە؛ تەنافی دەوری ملی کۆماری ئیسلامی تووندتر دەبێتەوە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?