By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ئێران و خەونی بۆمبی ئەتۆم: لە شاوە بۆ خامنەیی، لە خەونەوە بۆ کابووسی گەمارۆکان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ئێران و خەونی بۆمبی ئەتۆم: لە شاوە بۆ خامنەیی، لە خەونەوە بۆ کابووسی گەمارۆکان
وتار

ئێران و خەونی بۆمبی ئەتۆم: لە شاوە بۆ خامنەیی، لە خەونەوە بۆ کابووسی گەمارۆکان

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/11/03 at 8:07 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
13 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە ٦ی رەزبەری ١٤٠٤دا میکانیزمی ماشە کارا کرا و هەموو ئەو گەمارۆ ئابووری و سەربازیانەی، کە پێش ئیمزا کردنی بەرجام بەسەر ئێراندا سەپێندرابوون و بەهۆی رێککەوتنی بەرجام راگیرابوون، چالاک کرانەوە. چۆنیەتی کاراکردنی میکانیزمی ماشە، یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنی بەرجام بوو، کە تێدا هاتبوو، ئەگەر لە ماوەی دە ساڵدا،  ئێران بڕیارەکانی بەرجام جێبەجێ نەکات، ئەوا بە دەنگی تەنها یەک لە ئیمزاکەرانی بەرجام، سەرجەم سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش کە پێش ئیمزا کردنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥ بەسەر ئێراندا سەپێندرا بوو، دیسانەوە دەگەرێنەوە.

کاراکردنی میکانیزمی ماشە و گەڕانەوەی سزاکانی پێشبینی کراو لە بڕیارەکانی شوورای ئەمنیەت، ئاماژەیە بۆ شکستی سەرلەبەری سیاسەتی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی؛ سیاسەتێک کە عەلی خامنەیی ساڵانێک وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی دەسەڵات و مانەوەی ڕێژیم پەیڕەوی کردبوو، بەڵام لە ڕاستیدا ئەنجامەکەی تەنها هەژاری و گۆشەگیری و گوشاری زیاتر بۆ سەر خەڵکی ئێران بوو.

لە خەونی شاوە تا فتوای خامنەیی

پرۆژەی ئەتۆمی ئێران مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دەیەی ٤٠ی هەتاوی. سەردەمی گرژی نێوان ئامریکا و سۆڤیەت و دەسپێکی شەری سارد، هاوکات لەگەڵ هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی، ئێرانیش خۆی لەبەرەی رۆژئاوا پێناسە کرد و زۆر بە خێرایی سەرەتا بە پشت بەستن بە ئامریکا و دواتر وڵاتانی تری رۆژائاوای بەرەی ئامریکا لە شەری سارد، هەوڵی چڕوپڕی بۆ وەدەست هێنانی تەکنۆلۆژی ئەتۆمی دا.

ساڵی ١٩٦٠ محەمەد رەزا پەهلەوی ریئاکتۆرێکی ٥ میگاواتی لە ئامریکا بۆ زانکۆی تاران کڕی، پێنج ساڵ دواتر ئامریکا ٥،٥٤٥ کیلۆ ئورانیومی بە ئێران دا، و ئێران بۆیەکەم جار بوو بە خاوەن ئۆرانێم. ساڵی ١٩٦٩ ئێران «پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی» ئیمزا کرد و دواتر ئەو پەیمانە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.

لە دەیەی ٧٠ زاینی شاە بە تەرخان کردنی پارەیەکی زۆر و بە رێکەوتن لە گەڵ چەند وڵاتێک بۆ دامەزرادنی وێستگەی ئەتۆمی و کرینی ئۆرانیوم، هەوڵی دا پرۆژەی ئەتۆمی ئێران گەشە پێبدات. ئێران لەو ساڵانە لە ئوسترالیا، فەرانسە، دانیمارک، ئاڵمان، ئافریقای باشوور و ئیتالیا ئۆرانیۆمی پێتێندراوی کڕی.

محەممەد ڕەزا شای پەهلەوی لە سەرەتای دەی پەنجای هەتاوی، بە پشتبەستن بە داهاتی نەوت، هاوکات لە گەڵ کڕینی چەک و تەقەمەنی زۆر، بە تەرخان کردنی دەیان میلیارد دۆلار،  پلانێ دانا بۆ دروستکردنی ٢٠ وێستگەی ئەتۆمی تا ساڵی ٢٠٠٠. بۆ ئەم پڕۆژەیە رژیمی شاە لەگەڵ ئاڵمان، فەرەنسا و ئەمریکا گرێبەستی واژۆ کرد. سەرەتا وێستگەی کارەبای بوشەهر بە هاوکاری لەگەڵ ئەڵمان لە ساڵی ١٣٥٢ دەستی پێکرد. دەسەڵاتدارانی رژیمی پەهلەوی وایان نیشان دەدا کە شا زیاتر سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی ئەتۆمییە، بەڵام ئەو کات شرۆڤەکارانی رۆژئاوا پێیان وابوو کە پەهلەوی لە پاڵ تەیار کردنی ئەرتەش بە چەکی مۆدێڕن، بیر  لە بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ بژاردەی سەربازی لە درێژخایەندا دەکاتەوە.

مێژووی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئامریکا بۆ ساڵەکانی سەرەتای دەیەی هەفتای زاینی دەگەڕێتەوە، ئەگەرچی ئامریکا چەن رێکەوتنێکی ئەتۆمی وەک دروست کردنی ١٠ ویستگەی ئەتۆمی، پێدانی ئورانیوم و تەکنۆلۆژیی پیتاندنی ئەتۆمی بە ئێران لە گەڵ رژیمی شا هەبوو، بەڵام هاوکات نیگەرانی ئەوەش بوون کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێ.

هەرچەندە شا رەدی دەکردەوە کە ئێران هەوڵی درووست کردنی بۆمبی ئەتۆم بدات، بەڵام هاوکات دەیگوت ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە، وەک پاکستان، هیند و تەنانەت کوریایی باشور بیانەوەی چەکی ئەتۆم بەرهەم بێنن، ئەوا ئێران دەستبەجێ ئەو کارە دەکات!

تا پێش ساڵی ١٣٥٥ بودجەی سازمانی ئەتۆمی ئێران ٣٠ میلیۆن دولار بوو، بەڵام لەهەمان ساڵ شاە بودجەی ئەو سازمانەی کردە ساڵانە یەک میلیارد دۆلار، ئەم بودجەیە جیاواز لە ئەو رێکەوتنانەی بوو کەشاە بۆ درووست کردنی ٢٠ وێستگەی ئەتۆمی لەگەڵ رۆژائاوا واژۆی کردبوو. دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئامریکا تا هەڵهاتنی شا لە ئێران و بە بێ رێکەوتن بەردەوام بوو.

لەگەڵ شۆڕشی ١٣٥٧ هەموو پڕۆژەکانی درووست کردنی وێستگەی ئەتۆمی وەستان، رژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو رێکەوتنە ئەتۆمیەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا هەڵوەشاندەوە و میلیارها دۆلار پوڵی ئێران لەدەست چوو. وێستەگەی ئەتۆمی تاران کارەکانی خۆی راگرت و وێستگەی ئەتۆمی بوشەهەریش بەهۆی شەڕی ئێران و عێراق لەناو چوو. لە ماوەی هەموو ساڵانی شەری ئێران و عێراقدا، پرسی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران بانگەشەی بۆ دەکرا کە ڕاوەستاوە و وەلا نراوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئیران بە نهێنی لەسەر پیتاندنی ئۆرانیوم و زانستی ئەتۆمی بەردەوام کاری کردووە.

ساڵی ١٣٦٢ موحسین رەفیق دوست «وەزیری سپای پاسداران» لە دیدارێک لەگەڵ خومەینی داوای کردبوو کە ئێران بۆ سەرکەوتن بەسەر عێراقدا، پێویستە چەکی کیمیاوی، لەیزری و ئەتۆمی بەرهەم بێنێ، بەڵام دەگوترێ خومەینی بەو کارە رازی نەبوو. دەستپێکی ئاشکرابوونی هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە وزەی ئەتۆم دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی شەری ئێران و عێراق.

ساڵی ١٣٦٨ رەفسەنجانی سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران سەردانی روسیە کرد و لەسەر هاوکاری ئەتۆمی نێوان ئێران و روسیە رێکەوتن. ئێران بە هاوکاری ڕووسیا پیشەسازی ئەتۆمی زیندوو کردەوە. ساڵی ١٣٧٤ ئيران و روسیە رێککەوتنیکیان واژوو کرد کە ڕووسیە بە بڕی یەک میلیاردو دووسەد میلیۆن دۆلار، تا کۆتایی ساڵی ١٣٩٠ وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر درووست بکات، بەڵام دواتر بڕی پارەی وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر گەیشتە ٢٠ میلیار دۆلار.

ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار دامەزراوە نهێنییەکانی نەتەنز و ئەراک ئاشکرا بوون و ئەو ڕووداوە هەموو شتێکی گۆڕی. بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەرکەوت کە ئێران ساڵانێکە چالاکییە سەرەکییەکانی شاردوەتەوە. زۆر بە خێرایی پرسی ئەتۆمی ئێران سەرەتا لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم و دواتر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەرکردنی بڕیارنامەکانی ئەو ئەنجومەنە، پرسی ئەتۆمی کردە پرسێکی مەترسی دار بۆ ئاسایش نێونەتەوەیی.

هەرچەندە ئێران ڕەتی دەکردەوە، کە وزەی ئەتۆم بۆ پرسی سەربازی بەکار بهێنێت، بەڵام هەموو بەڵگەکان دەرخەری ئەو راستیە بوون کە ئێران هەوڵی درووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی داوە. ئەوەی کە ئێران چۆن زانستی ئەتۆمی دەستکەوتووە، چیرۆکی جیاوازی لێ دگێڕدرێتەوە، لەوانە کڕینی نەخشەی بۆمبی ئەتۆم لە عەبدوڵقەدیرخانی پاکستانی یان کۆریایی باکوور.

هەرچەندە خامنەیی چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە “دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی حەرامە”، بەڵام چالاکییە ژێرزەمینییەکان و درووست کردنی موشەکی دوورهاوێژ و بردنە سەرەوەی رێژەی پیتاندنی ئورانیۆم و دواتر دەرکەوتنی بەڵگەنامەکان ئەو ڕاستیەیان دەرخست کە ئێران بەنیاز بووە چەکی ناوەکی بەرهەم بێنێ.

بەڵگەنامە ڕفێندراوەکان لە رێکخراوی ئەتۆمی و تورقووزئاباد

ساڵی ٢٠١٨ مۆساد لە دڵی تاراندا ئۆپەراسیۆنیکی بەڕێوە برد کە گورزی قورسی لە پرۆژەی ئەتۆمی ئێران دا. هەزاران بەڵگەنامە لە ئەرشیڤی نهێنی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕفێندرا؛ بەڵگەگەلێک کە دواتر ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە خەریکی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بووە.

نەتانیاهۆ لە پروگرامێکی میدیاییدا، بە نیشاندانی بەشێک لە بەڵگەنامەکان، تەنانەت شوێنی هەڵگرتنی بەڵگەنامە و کەلوپەلەکانی لە تورقوزئاباد نیشان دا. هەرچەندە ئێران زۆر هەوڵی دا دزینی ئەو بەڵگەنامانە بە درۆ بخاتەوە، بەڵام دواتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوونی ئۆرانیۆمی لەو شوێنە پشتڕاستکردەوە. چەن ساڵ دواتر بەشێک لە بەرسانی رژیم لەوانە ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران نەک دزینی بەڵگەنامە ئەتۆمییەکانی پشتڕاست کردوە، بەڵکوو تەنانەت باسی دزینی بەڵگەنامەی ئەتۆمی لە ژوری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی لە تاران ئاشکرا کرد. ئەم ڕووداوانە لە هەموو شتێک زیاتر نیشانی دا کە کۆماری ئیسلامی توانای پاراستنی تەنانەت گرنگترین نهێنییەکانی خۆشی نییە.

بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش؛ لە ڕاگرتنەوە بۆ سزای ئابووری

لە نێوان ساڵانی 2006 تا 2010، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەش بڕیاری  لە دژی ئێران دەرکرد. ئەم بڕیارنامانە بریتی بوون لە گەمارۆی چەک، سنووردارکردنی مامەڵە لە گەڵ بانکەکانی ئێران، دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئێران لە دەرەوەی وڵات و دواجار پێش گرتن لە فرۆشتنی نەوتی ئێران.

لە ماوەیەکی کورتدا سزاکان، ئابووریی ئێرانیان رووخاند. نرخی پارەی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، رێژەی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرفراوان زیادی کرد و تەنانەت هاوردەکردنی دەرمان و کاڵا سەرەتاییەکان تووشی ئاستەنگ بوو.

گرنگترینی ئەو بڕیارنامانەی کە چالاک دەکرێتەوە:

1. بڕیارنامەی 1696 (2006)

یەکەم بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی؛ پێویستە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرێت.

2. بڕیارنامەی 1737 (2006)

گەمارۆ سەرەتاییەکان: بەستنی سەروەت و سامانی تاک و لایەنەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان و قەدەغەکردنی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای هەستیار بۆ ئێران.

3. بڕیارنامەی 1747 (2007)

فراوانکردنی لیستی کەس و لایەنە سزادراوەکان و گەمارۆکانی چەک (قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک لە ئێرانەوە).

4. بڕیاری 1803 (2008)

سنووردارکردنی زیاتری دارایی و گەشتکردن و پشکنینی باری ئێرانی لە ئەگەری گومان.

5. بڕیاری 1835 (2008)

زیاتر بڕیارێکی سیاسی بوو و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی سزاکان دەکردەوە.

6. بڕیارنامەی 1929 (2010) گەمارۆی تەواوەتی چەک لە ئێران، سنووردارکردنی توندی چالاکییەکانی بانک، بیمە و کەشتیوانی ئێران، سنووردارکردنی سەرمایەگوزاریی ئێران لە کەرتی وزە و تەکنۆلۆژیای هەستیار، دامەزراندنی “لیژنەی سزاکان” بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەم سنووردارکردنانە.

میکانیزمی ماشە؛ گەڕانەوە بۆ سیفر

میکانیزمی ماشە بە شێوەیەک داڕێژرابوو کە ئەگەر ئێران بەڵێنەکانی پێشێل بکات، هەموو سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بگەڕێنەوە. ساڵانێکە ئەم میکانیزمە هەڕەشەیەکی ئەگەری بوو، و ئێران لەماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دەیتوانی بەوازهێنان لە پرۆژەی «ئێرانی ئەتۆمی»، بە شەفاف کردنی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی، هاوکاری لە گەڵ ئاژانسی ئەتۆمی لە رێگەی دانوستان لەگەڵ رۆژئاوا، کار  بۆ کۆتایی قەیرانی ئەتۆمی بکات بەڵام  ئێران بە نهێنیکاری لە پرۆژەی ئەتۆمی و پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ سەرەوەی ٦٠٪ و دژایەتی و هاوکاری نەکردن لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی، چی دی جێ باوەڕ نابێت و لەسەر داوای ئاڵمان، فەرانسە و بریتانیا، میکانیزمی ماشە چالاک کرایەوە.

لە ماوەی هەموو ئەم ساڵانەدا خەرج کردنی میلیاردها دۆلار بۆ پرۆژەی ئەتومی بێ دەستکەوت ماوەتەوە، لە کاتێکدا ئەم پڕۆژەیە کۆماری ئیسلامی لاوازتر و گۆشەگیرتر کردووە و هاوکات بووتە هۆی هەژارتر بوونی خەڵکی ئێران. چالاککردنی میکانیزمی ماشه، ڕێکەوت نییە، بەڵکوو دەرەنجامی ساڵانێکە لە داڕشتنی سیاسەتی چەواشەکارانە و بڕیاردان بەپێی ئایدیۆلۆژی لەلایەن ڕژێمی تارانەوە. پرسی ئەتۆمی ئێران لە یەکەم ڕۆژی چوونە ناو کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانەوە وەک پرسێکی هەستیار لەبەرچاو گیراوە، بەڵام دەرفەتی زۆر بۆ چارەسەریی دیپلۆماسی لە ئارادا بووە. لە دوای بەرجام چەندین دانوستان و ڕێککەوتن دەریانخستووە کە ڕێگای دیپلۆماسی دەتوانێت ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی سزاکان و قەیرانەکانی دواتر، بەڵام زیادەڕۆییەکانی ڕژیم و بە تایبەت بڕیارەکانی عەلی خامنەیی، ڕێگری لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکی دیپلۆماسی بۆ پرسی ئەتۆمی کردووە.

سزاکانی پێشوو دەریانخستووە کە گەڕانەوەیان دەتوانێت بە خێرایی ئابووری ئێران بەرەو ئاراستەی داڕمان بەرێت. داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی و ڕاپۆرتەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەریدەخەن کە سزاکان دەبنە هۆی دابەزینی بەرچاوی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و داڕمانی بەهای دراوی نیشتمانی و هەڵاوسانی چەند سەد لەسەد.

بۆ گەلانی ئێران چالاککردنی میکانیزمی ماشە بە مانای هەژاریی بەربڵاو، قەیرانی وزە، کەمیی دەرمان و زیادبوونی گوشار بۆ سەر چینی ناوەڕاست و خوارەوەی کۆمەڵگا دێت. توێژینەوە ئامارییەکان دەریدەخەن کە گەڕانەوەی سزاکان دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری ئێران هەبێت و ئاستی ژیانی ملیۆنان کەس بخاتە مەترسیەوە!

ئەم دۆخەی ئێران دوای کاراکردنی میکانیزمی ماشە،  زۆر لە عێراقی دوای شەری کوێت دەچێت، بەڵام جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە: ئەویش ئەوەیە کە ئێران جگە لە سزایی ئابووری لە هەمان کاتدا لەگەڵ ئیسرائیل لە ململانێیەکی سەربازیی دایە. ئەم رێکەوتە فشاری سزاکان چەند هێندە دەکات و لەوە دەچێت پرۆسەی داڕمانی ڕژێم خێراتر بکات.

ڕێژیمی تاران لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا میلیاردها دۆلاری بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی خەرج کردووە و بەڵێنی بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆمی داوە کە ئاسانکاری بۆ ژیانی خەڵکی ئێران بکات. بەڵام لە لێکۆڵینەوه سەربەخۆ و بەڵگەنامه نێودەوڵەتییەکاندا دەڕدەکەوێت که ئەم ئامانجه زیاتر پڕۆژەیەکی سیاسی- ئایدیۆلۆژی بووه و نەک هیچ دەستکەوتێکی بۆ خەڵکی ئێران نەبووە بەڵکوو بووتە هۆی هەژاری زیاتر و لەناوچوونی سەروەت و سامانی وڵات. شیکاری داتاکانی بودجە دەریدەخات کە تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بەرنامە ئەتۆمییەکە دەگاتە سەدان ملیار دۆلار – ئەو پارەیە کە دەکرا بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و باشترکردنی ئابووری و باشترکردنی کوالیتی ژیانی خەڵک خەرج بکرایە.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ٢٠١, ئێران و خەونی بۆمبی ئەتۆم: لە شاوە بۆ خامنەیی، لە خەونەوە بۆ کابووسی گەمارۆکان, کۆمەڵە, محەممەد محەممەدی
KomalaMedia 2025/11/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر نەخشە ڕێگای ترامپ بۆ ئاشتی لە غەززە؛ هەوڵێکی نوێ یان دووبارەبوونەوەی “مامەڵەی سەدە”

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?