By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دەورانی گوزار،پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > دەورانی گوزار،پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی
وتار

دەورانی گوزار،پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/10/30 at 8:18 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
10 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

دەورانی گوزار سەخترین تاقیکردنەوەی بەرێوەبردنە تەنانەت بۆ پێکهاتەی ناوخۆیی حیزبە سیاسییەکان و چۆنیەتی توانای وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکانی جەماوەر. هەرچەندە دینامیکی سیاسی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکیتر جیاوازە، بەڵام چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە پرسێکە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان.

هەر وەک دەبینین ئێران لە قۆناغێکی گرینگ لە مێژووی خۆیدایە و سیاسەتی چەندین ساڵەی ئەم ڕژیمە، حکومەتی کۆماری ئیسلامیی گەیاندۆەتە لێواری داڕمان. دەیان ساڵ سەرکوتی سیاسی و بەڕێوەبەریی ناکارامە، داڕمانی ئابووری و گەندەڵیی سیستماتیک، متمانەی گشتی و توانای دامەزراوەیی لەم وڵاتە لەناوبردووە. ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان کە لە ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و ئابوورییەکانەوە سەرچاوە دەگرن، حکومەت و هاووڵاتیانی زۆر لە یەک دوور کردۆتەوە. لەم نێوەندەدا پەراوێزخستنی ناوچەیی و دابڕانی نێودەوڵەتی و پشتبەستن بە سیاسەتی پاوانخوازانە، قەیرانەکانی گەورەتر کردووە و دۆخێکی ناجێگیری دروست کردووە.

ئەوەی کە ڕوونە کۆماری ئیسلامی زوو یا درەنگ دەروخێ و بۆشاییەکی دەسەڵات پێکدێت کە کوردستان دەبێ باشترین کەڵکی لێ وەربگرێ. کوردستان هێزگەلێکی جیاواز بە مەرام و دیدی سیاسی جیاواز و نەقشە ڕێگای جیاوازی تێدایە. هەر کام لەم هێزانەش خۆیان هێزی نیزامی و رێکخستنیان هەیە و هەر هێزێک و بە ئەندازەی قەوارەی خۆی لە ناو خەڵکی کوردستان نفوزی هەیە.

ناکرێ لە هاتنە ئارای ئەو بۆشایەی کە لە دوای کۆماری ئیسلامیەوە دێتە ئارا، هەر هێزێک بێت و سازی خۆی لێدا. ئەوە دەبێتە بشێوی و ئاڵۆزییەک  کە بە هیچ جۆرێک کۆمەڵگای کوردستان ئیدارە ناکرێ. بۆ نموونە یەکیان دەیهەوێ تۆڵە لە جاشەکان بکاتەوە یەکێک دەیهەوێ بیپارێزە بۆ زیاد بوونی هێزی خۆی. یەکێک دەیهەوێ فدرالیزم بکاتە سیستمی ئیدارەی کوردستان و ئەویتر دەیهەوێ حکومەتی شوورایی پێکبهێنێت. یەکێک سەربەخۆیی دەوێت و ئەویتر برایەتی گڵان.

لەوەها بارودۆخێکدا هێزە سیاسیەکان چ لەدەرەوەی سیستەمەوە بێت یان لە ناو سیستمەوە، لە سەر ئەم باوەرەن کە کاتی ئەوە هاتووە سوود لە پێشهاتەکان وەربگرن و هەموو هەوڵێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتن یان کەناڵکردنی بەرهەم و دەستکەوتەکانی ئەم گۆرانکاریە وەگەڕ دەخەن.

سەرەکیترین کێشەی بەردەم هەموو حیزبە سیاسییەکان کێشەی ڕێکخستنە. گەشەکردنی پارتێکی سیاسی پێویستی بە دروستکردنی کۆمەڵێک پێکهاتە و پرۆسەی جیاواز هەیە. زۆرجار حزبەکان لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان یان ناڕەزایەتییەکان کەڵک وەردەگرن بۆ گەشەی خۆیان و زۆرجار ئەم دەرفەتانە لەلایەن چالاکوانانی نیازپاک و بەسۆزەوە پێکدەهێنرێن کە ڕەنگە ئەزموونی سیاسیشیان نەبێت.

دەورانی گوزار کاریگەری جیددی لەسەر لایەنە سیاسییەکان دەبێت، چ کۆن و نوێ، هەم لە ڕووی ڕێکخستن و هەم لە بواری ڕوانگەوە. بەڵام پێدەچێت وانەی سەرەکی ئەوە بێت کە ئەگەر لایەنەکان بیانەوێت ئەم قۆناغە بە باشی تێپەرێنن دەبێت لە هەموو زەرفیەتەکانی کۆمەڵگا کەڵک وەربگرن و تەنیا بە ئەندامان و لاینگەرانی خۆیان قەناعەت نەکەن و هەموو چین و توێژی کۆمەڵگا بخەنە ناو ئەم پرۆسە سیاسیەوە کە بتوانن زۆرترین پشتیوانی بۆ بریارەکانی کە لەم دەورەیە دەردەچێت لە گەڵ خۆیان بخەن.

دەورانی گوزار پرۆسەیەکی سیاسیە نەک کردەوەی یەکلاکەرەوە کە لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبدات. ئەم هێزە سیاسیەنە ساتگەلێکی هەستیاریان هەیە کە چڕترین هەستی مەدەنی کۆمەڵگا دەجووڵێنن، وەک لە زۆر شوێن بینیومانە. هەر بۆیە لەبەر هۆکارگەلێک کە بۆ داڕشتنی سیاسەت جەوهەرین، گرنگە دەورانی گوزار لەگەڵ “چاکسازی” ڕژێمێکی پاوانخواز تێکەڵ نەکرێت. ئەمەی دووهەمیان کاتێک ڕوودەدات کە دیکتاتۆر بڕیار دەدات هەندێک لە گوشارەکان کەم بکاتەوە و دەستە سەرکوتکەرەکەی کەمێک شل بکاتەوە. بڵێین دەدا زیندانی سیاسی ئازاد بکات، کۆتایی بە حیجابی زۆرەملی بێنێت، ڕێگەبدات بە ئازادی ڕۆژنامەگەری زیاتر، یان تەنانەت بانگهێشتکردنی هەڵبژاردنی ئازاد (کە هەمووکات خۆی دەستکاری ئەم پرۆسانەش دەکات). ئەمانە ڕێوشوێنی تاڕادەیەک سادەن کە بەهۆی حیساباتێکی عەقڵانی و هەندێکجار زیرەکانەوە  پاڵنەریان بۆ دروستکراوە لەلایەن دیکتاتۆرەوە کە بڕیار دەدات وەک تەکنیکێک بۆ باشتر پاراستنی دەسەڵاتی خۆی ئەم جۆرە چاکسازیانە بکات.

پارتە سیاسییەکان لە قۆناغی دەورانی گوزار ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن. لەم قۆناغەدا حیزبە سیاسییەکان پێویستیان بەوەیە سیستەمێک بێنە ئاراوە کە خەڵک متمانەیان پێبکات و دەست بکەن بە جێبەجێکردنی هەندێک لەو چاوەڕوانییانەی کە خەڵک لێیانیان هەیە. لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دەورانی گوزاردا چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیان لە حیزبەکان و سیاسەتمەداران بە شێوەیەکی نائاسایی زۆرە، بەڵام هەر لەم قۆناغەدایە کە لایەنە سیاسییەکان کەمترین ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاوەڕوانیانە هەیە. ڕاستە ئێمە لە کوردستان خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامین بەڵام بە هیچ جۆرێ نابێ ڕێگە بدەین کە لە نەمانی کۆماری ئیسلامیدا  کۆمەڵگای کوردستان بروخێ. دەبێ هەوڵ بدەین یەک حەکەم و یەک دەسەڵات لە کوردستان پێکبێنین بۆ ئەوەی دوژمن و نەیارانی کوردستان نەتوانن کۆمەڵگای کوردستان بەرەەو داڕمان ببەن و تۆوی ناهومێدی بڵاو کەنەوە.

هەر بۆیە بۆ ئەوەی متمانەی جەماوەری کوردستان بەدەست بێنین و دڵنیایان بکەینەوە کە لە ئەگەری گۆران ئالۆزی و بشێوی نایەتە ئاراوە دەبێ هەر لە ئێستاوە هێندێک ئامادەکاری بۆ بکەین. گرینگترین بابەت کە هەر لە ئێستاوە دەبێ حەوڵی بۆ بدەین و تەنانەت وەک نەتەوەیەکی پێشکەوتوو خۆشمان بە دونیای دەرەوەی بناسێنین و متمانەی نێودەولەتیش بۆلای خۆمان ڕاکێشین پێکهێنانی هێزێکی نیشتمانیە لە ژێر یەک فەرماندەیی دا. ئەگەر ئێستا ئەوەشمان بۆ جێبەجێ نابێت لانەیکەم دەبێ لێژنەیەکی هەماهەنگی هێزی پێشمەرگەمان هەبێت. ئەوەی ئێستا دەیبینین هەر حیزبێک و پێشمەرگەی خۆی هەیە، بە جۆرێک نامۆدێربوونی پێوەدیارە. دەبێ حەق بدەین بە کەسانێک ئەگەر بە چاوی ملیشیای حیزبی چاوی لێبکەن و ڕەخنەی لێبگرن. ئەو هێزەی ئێستا هەمانە هێزی پێشمەرگەی حیزبین. ناکرێ بۆ ڕزگار کردنی نیشتمان و زێدی خۆت هەر کەسە و هێزی چەکداری خۆی هەبێت. ئەمە جۆرێک دەمانگەرێنێتەوە بۆ دەورانی سەرۆک خێل و عەشیرە. دونیای دەرەوە وەک وارلۆرد (warlord)چاومان لێدەکەن و هیچ متمانەیەکمان پێ ناکەن. ئەگەر ئێستا ئامادەکاری بۆ نەکەین دواجار لە ناو نیشتیمان زۆر زەحمەت دەبێ بتوانین ئەم کارە جێبەجێ بکەین. هەر چەندە تا دروست کردنی ئەم هێزە نیشتیمانیە دەبێ حەولی بۆ بدەین، بەڵام لە ناوخۆ لە کاتێکدا هەر هێزێک و ناوچەیەکی گرتۆتە دەست چ مکانیزمێک دەتوانی بدۆزیەوە کە ئەم هێزە وەک هێزی نیشتیمانی ڕێکبخەی. ئەزموونێکی خراپ لەم بارەوە کە لە بەر چاومانە باشووری کوردستانە. ئێمە دەبێ ئەوە وەک ئەزمونێکی گرینگ بۆی بروانین. یەک نەتەوە چەندین هێزی نیزامی نیە. ئەوە تەنیا کۆماری ئیسلامی و لایەنگرانیەتی کە لە بەر نەبوونی متمانەی ناوخۆی خۆیان جۆرەها هێزی نیزامیان پێکهێناوە.

ئێمە دەبێ لەم دەورەیەدا کۆمەڵگای کوردستان بەرەو سیستمی دێموکراسی هان بدەین. سیستمی دێموکراسی تایبەتمەندیەکی کە هەیەتی پارلمانە. ناکرێ تۆ پارلمان پێک بێنی و چەند هێزی چەکداریش لە گۆرەپانی سیاسیدا بوونی هەبێت.

یەکێکیتر لەم بابەتانەی لە دەورانی گوزار دەبێ تیشکی بخەینەسەر بابەتی دیپلۆماسیە. لەم دەورەیەدا زۆر گرینگە هێزە سیاسیەکان یەک قسە و یەک هەڵوێست بن. لە دونیای دەرەوەی کوردستان بە تایبەت لای ڕۆژاواییەکان ناکرێ هەر لایەنێکی سیاسی بروا و ئەسبی خۆی تاو دا. ئەوە لاوازترین خاڵی لایەنە سیاسەکان دەبێت کە دوژمن بە ئاسانی دەتوانێ زەفەری پێببات و سیاسەتەکانی خۆی بە سەر ئەم ناوچەیە بسەپێنێت. نابێ ئەزموونی تاڵی ساڵی ١٣٥٨ دووپات بکەینەوە. بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرینگە لایەنەکان بتوانن نۆێنەرایەتی نیونەتەوەی هاوبەش پێک بێنن. ئەم نوێنەرایەتیە بتوانێ لە دەرەوەی کورردستان پشتیوانی بۆ ئەم بەشەی کوردستان بدۆزێتەوە و خۆی داواکاریەکانی بە باشترین شێوە فۆرمولە بکات. کارێک بکات کە سەرنجی ڕۆژاوایەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. ئەمە ناتوانێ بێتە دەی ئەگەر یەک هەیئەتی هاوبەش و یەک وتەبێژی هاوبەشمان نەبێت.

لە لایەکیترەوە لە قۆناغی گوزاردا گەڕان بەدوای ڕێکەوتنێک بۆ بنیاتنانی “نیشتمانێک بۆ هەمووان” نابێ تەنها لە دانوستان لەگەڵ ئەو هێزانەدا سنووردار بکرێ کە دژی دیکتاتۆریەت دەجەنگن و ئاواتەخوازی دیموکراسیین. بەڵکو بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری، دەبێت بەدوای ڕێکەوتن لەگەڵ ئەو هێزگەلانەوەش بین کە نەیارمانن و لەم وڵاتە بوونیان هەیە بە تایبەت ئەو لایەنانەی ناوەندگران، تەنانەت ئەو لایەنانەش کە تا پێش ڕووخانی سیستمی پێشوو پاڵپشتی دیکتاتور بوون. هیچ بەدیلێک بۆ دەرباز بوون لەم کارە نییە. هەموو دەورانێکی گوزار – هەرچەندە بە پلەی جیاواز – پێویستیان بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن هەیە لە نێوان “زیندانبانە کۆنەکان و زیندانییە کۆنەکان”.  

هەر بۆیە دەورانی گوزار واقیعێکی ئاڵۆزترە، چونکە لە ئیمتیازێکدا لە سەر حیسابی دیکتاتۆر لەدایک نابێت، بەڵکوو لە ئەنجامی ڕێکەوت و شانس، هاوسەنگی هێز لە نێوان هێزی دیکتاتۆر و هێزی دژبەر یان ئۆپۆزسیۆن لەدایک دەبێت.

گرنگییەکی بنەڕەتی بۆ سەرکەوتنی درێژخایەنی دەورانی گوزار ئەوەیە کە تا چەند گۆڕانکارییەکی تەواو لە قۆناغی سەرەتایی ئەم دەورەیە  ڕوودەدات بۆ ئەوەی خەڵک دڵنیابێت لەوەی گەڕانەوە بۆ سیستەمێکی تاکڕەو و دیکتاتۆر تادێت قورستر دەبێت.

بە هەست پێکردن بە گرینگی ئەم دەورەیەیە کە کۆمەڵە زۆر جار باس لە دەورانی گوزار دەکات و لە زۆربەی شۆێنەکانیش هەوڵی بۆدەدات کە بتوانێ پێش ڕووخانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەم لە ئاست ئێران بە گشتی هەم لە ئاست کوردستان بە تایبەتی هێزە سیاسەکان و کەسایەتیەکانی ناو کۆمەڵگا لە دەور یەک کۆبکاتەوە، بۆئەوەی کورد بتوانێت زۆرترین کەڵک بۆ چەسپاندنی مافەکانی لەم دەورەیە وەربگرێت و کەمترین ئالۆزی لە دوای ڕووخانی ڕژیم بێتە ئاراوە و خەڵک هیوادارتر و گەشبینتر بکات بە دواڕۆژی خۆیان دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ٢٠١, کۆمەڵە, مەنسوور سۆفی
KomalaMedia 2025/10/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر چارەسەرێک بۆ ئێرانێکی نوێ بە گۆشەنیگای بەرژەوەندیی کوردستانی رۆژهەڵات. بۆچی وتارەکەی عەبدوڵڵا مۆهتەدی لە کۆنفرانسی “مافی مرۆڤ لە ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی” گرنگ و دروست و نەخشەڕێی  داهاتووە؟

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?