By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو بە ئامانجی موشەکی ئارپیجی(نوێکراوەتەوە)
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو بە ئامانجی موشەکی ئارپیجی(نوێکراوەتەوە)
هەواڵ

ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو بە ئامانجی موشەکی ئارپیجی(نوێکراوەتەوە)

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/09/25 at 6:26 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کاتژمێر ۱۲:٤۰ ی شەوی رابردوو ۴ی رەزبەری ۱۳۹۹ی هەتاوی رێکەوتی ۲۵ی سپتامبری ۲۰۲۰ی زایینی،ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە باەگەورە لە نزیک شاری سڵێمانی،لە لایەن دەسێکی نادیارەوە کرایە ئامانجی مووشەکێکی ئارپیچی. بە پێی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکانی ستادی نیزامی و ئەمنییەتی کۆمەڵە مووشەکەکە لەسەر جادەی سەرەکی قەرەداغەوە بە ئاراستەی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە تەقێندراوە کە بە بێ ئەوەی هیچ ئامانجێک بپێکێ لە دەرەوەی تەلبەندەکانی ئەو ناوەندە و لە ئاسماندا تەقیوەتەوە کە بۆتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرێکی بچووک کە بە خێرایی لە لایەن پێشمەرگەکانی جێگیر لەو شوێنە کۆنتروڵ کراوە. هەرچەند هەتا ئێستا ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵە و دەزگاکانی ئاسایشی هەرێم رانەگەیندراوە،بەڵام هەموو ئاماژەکان و شێوازی هێرشەکە لە کردەوەی دەستە و گرووپە تێروریستیەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی دەچێ کە جاروبار بۆ نانەوەی بشێوی و ئاڵۆزی و بە مەبەستی زەبروەشاندن لە حیزب ولایەنە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەست دەدەنە کردەوەی ترسنۆکانەی لەم جۆرە. کۆمەڵەی زەحمەنکێشانی کوردستان وێرای مەحکومکردنی ئەو کردەوە قیزەونە ترسنۆکانەیە و، وێرای راگەیاندنی ئامادەیی هێزیپێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر کردەوەیەکی تێرۆریستی لەمجۆرە،پر بە دڵ سپاسی هێزەکانی ئاسایشی جێگیر لە بنکەی ئاسایشی دارەرەش و خەڵکی گوندی دێئەلی و دۆستان و خەمخۆرانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و هەموو کەسایەتی و ئەو حیزب و لایەنە سیاسی و پیشەییانە دەکات کە لە ماوەی شەوی رابردووە لە رێگای جۆاروجۆر و بە سەردانی راستەوخۆ بەخەمەوە بوونی خۆیان بەرامبەر بەو رووداوە دەربریوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/09/25
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بابەتی دواتر ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?