By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: مەحكومبوونی حەمید نوری لە دادگای سوئێد ریسوایی و مەحكوم بوونی كۆماری ئیسلامییە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: مەحكومبوونی حەمید نوری لە دادگای سوئێد ریسوایی و مەحكوم بوونی كۆماری ئیسلامییە
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: مەحكومبوونی حەمید نوری لە دادگای سوئێد ریسوایی و مەحكوم بوونی كۆماری ئیسلامییە

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/07/15 at 4:21 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی پێنجشەممە 23ی پوشپەڕی 1401ی هەتاوی، پاش 9 مانگ دادگایی و لێكۆڵینەوە، دادوەری دادگای ستۆكهۆڵَم، حەمیدی نوری یەكێك لەتیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانی شەڕ و كوشتنی بەئەنقەست لە رەوتی ئێعدامەكانی هاوینی ساڵی 1367 بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كرد.
یەكەمین دانیشتنی دادگای حەمید نوری ناسراو بە “حەمید عەباسی”، یاریدەدەری پێشووی قازی زیندانی گەوهەردەشت رۆژی 10ی ئاگۆستی 2021 دەستیپێكرد و رۆژی 4ی مانگی مەی 2022 كۆتایی پێهات. دادگا لە 93 دانیشتندا گوێ لە وتەی سكاڵاكاران و كەسی تۆمەتبار گرت.
ئەمە بۆ یەكەمجارە كە پاش زیاتر لە سێ دەیە لە كوشتاری بەكۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لەهاوینی ساڵی 1367 لە زیندانەكانی ئێران یەكێك لە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیە دادگایی و مەحكوم دەكرێت.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە لە هەموو كەسوكاری قوربانیانی هاوینی 67 دەكات و بڕوای وایە كە مەحكومبوونی حەمیدی نوری لە دەرەوەی ئێران، ریسوایی و مەحكوم بوونی كۆماری ئیسلامییە.
كۆماری ئیسلامی لە ماوەی تەمەنی نگریسی خۆی دژی ئازادیخوازانی ئێران بە گرتنەبەری سیاسەتی سەركوت و تێرۆر، گیانی هەزارانی مرۆڤی ئازادیخوازی ئەستاندوە. لەكوردستانیش كە هەر لە یەكەم رۆژەكانەوە كرایە ئامانجی دڕندانەترین شێوازی ئەم سیاسەتەی رژیم، بەهەزاران كەس بە تاوانی ئازادیخوازیی لە نادادگاكانی رژیم بە مەرگ مەحكوم كران. هەر بۆیە مەحكومبوونی حەمید نوری مایە دڵخۆشی خەڵكی ستملێكراوی كوردستان و ئێرانە.
دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئەو پەیامەیان وەرگرت كە تێرۆریزمی كۆماری ئیسلامی ناتوانێت لە دەستی دادپەروەریی دەرباز بێت و درەنگ یان زوو هەموو بكوژان و تۆمەتبارانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە دادگاكاندا بە سزای تاوانەكانیان دەگەن.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠١ – ١٥ی جولای ٢٠٢٢

ئارام مودەڕیسی 2022/07/15
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ‎اطلاعیە دبیرخانەی کومەلە بە مناسبت جانباختن رفیق مظفر مرادی
بابەتی دواتر مرکز همکاری احزاب کردستان ایران: محکومیت حمید نوری در دادگاه سوئد رسوایی و محکومیت جمهوری اسلامیست

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?