By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە: لەمپەرە سەرەكیەكان لەبەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە وەلانراون‌
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتووێژ > هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە: لەمپەرە سەرەكیەكان لەبەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە وەلانراون‌
وتووێژ

هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە: لەمپەرە سەرەكیەكان لەبەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە وەلانراون‌

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/01/30 at 10:14 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
عومەر ئیلخانیزادە
هاوبەشکردن

وتووێژی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بابەت پرسی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە
1_ ماوەیەكە باسی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دەبیسرێت، ئێوە كەی هەستتان بەوەكرد كە كاركردن لەسەر ئەو پرۆسە پێویستە؟

عومەر ئیلخانیزادە: ئێمە هەر لە كۆنگرەی 12ی كۆمەڵە لە ساڵی 2008 بەولاوە پێمان وابوو دەبێ چارەسەری ئەم مەسەلەیە بكرێت‌و پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە دەبێ لەگەڵ هەموو لایەنەكان لەوانە رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كاری بۆ بكرێت. هەروەتر لە پلێنۆمەکان و دواتریش لە كۆنگرەی 13ی كۆمەڵە دیسانەوە پیداگریمان لەسەر پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە كردەوە‌. بە خۆشیەوە سەرەنجام كۆنگرەی 14ی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیش لەوبارەوە بڕیارێكی دەركرد‌و، دوای پێوەندیگرتن هەرکامەمان هەیئەتی تایبەتیمان بۆ ئەو پرسە دیاریکرد. پێوەندیەكانی نێوانمان ئاسایی كرایەوە‌و چەندین دانیشتن لە نێوان لێژنەی هەرتکلا، کاک عەبدوڵڵا و من و دوو کومیتەی ناوەندی بووە‌ و زۆر کارئاسانی تێدا ئەنجامدراوە. بۆیە پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە لە مێژە ئامانجێکی سەرەكی بووە بۆ ئێمە.
2_ ئایا ئێوە هیچ بڕیارنامەیەكتان لە بابەت هەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەی ریزەكانی كۆمەڵە دەركردووە؟

عومەر ئیلخانیزادە: ئێمە هەر لە پلینۆمی 2ی پاش كۆنگرەی 12ی كۆمەڵە بڕیارنامەمان دەركردووەو، لەو بارەوە قسەو لێدوانی تایبەتمان داوە. لە راستیدا پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە بۆ هەموان گرینگ بوە. تەنیا لەسەر شێوازو چۆنیەتیەكەی بووە كە دەبوو بگەینە ئەنجام، بە خۆشیەوە خەریكین لەوبارەوە دەگەینە رێككەوتن.
3_ ئایا لە نێوان دوو لایەن پێشمەرجێك بۆ دەسپێكی ئەم وتووێژانە دیاریكرابوو؟
عومەر ئیلخانیزادە:نەخێر هیچ پێشمەرجێك نەبووە‌و ئێمە هەمیشە وتوومانە بێ هیچ مەرجێك ئامادەین لەگەڵ هاوڕێیانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و لایەنەکانی دیکەش بۆ پرسی یەکگرتنەوە وتووێژ بكەین. تەنیا مەسەلەی ئێمە ئەوە بووە كە دوو لایەن یەكتر قبووڵ بكەن‌و بە گیانێكی هاوڕێیانە بۆ ئەم مەبەستە بێنە پێشەوە. من بەش بە حاڵی خۆم كاتێك چاو لەو دانیشتنانە دەكەم كەشو هەوایەكی هاوڕێیانە‌ بەدی دەکەم ‌و  هەنگاوی باشمان هەڵگرتووە‌و هیوادارم لە درێژەی ئەو دانوستانەدا بگەینە هەنگاوی کۆتایی.
4_ كاك عەبدوڵا موهتەدی چەند شەو لەوەپێش لە كەناڵی تەلەفیزیۆنی خۆیانەوە (رۆژهەڵاتی تی ڤی ) زۆر بە خۆشیەوە باسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە دەكات ئێوە چۆنی دەبینن؟

عومەر ئیلخانیزادە: بەڵی ئێمەش بە خۆشحاڵیەو بەرهەمی سیاسەتەكانی خۆمان لە بابەت پرسی نزیكی‌و یەكگرتنەوەی ماڵی كۆمەڵە دەبینین و هەنگاوی باشمان هەڵێناوە و من پێی گەشبینم. دیارە هەل‌ومەرجەكەش ئەوە دەخوازێ‌و هەموو خەڵكی كوردستان‌و دڵسۆزانی كۆمەڵە‌و رێكخستنەكان لە ناوخۆ، دەرەوە‌و لێرە، لە باشوری كوردستانیش، هەمووان تەئكیدیان لەسەر ئەوەیە‌. دانیشتنەكانی نیوانمان روون‌و هاورێیانە بوون. لەو ئاخرانەدا دوو دانیشتنی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەمان بووە‌و نەخشە رێگەیەكمان داوە‌و بە پێی ئەوە تا ئێستا پێموایە زۆر باش هاتوین. لەمپەرە سەرەكیەكان لەبەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە وەلانراون‌و ئیرادەی زاڵی ئێستا پێویستی پێكەوە كاركردنە. ئەنجامی دیالۆگی هاوڕێیانە‌و پێكهێنانەوەی حیزبێكی گەورەیە کە خۆی بۆ ئەرکی قورس و کاری گەوەرە ئامادە بکات. هەرتکلا پێمانوایە دەبێ پتەوی، یەکگرتویی و ئینسیجامی بە تەواوی بگەڕێتەوە ریزەکانی کۆمەڵە، تەئکیدمان لەسەر حیزبێکی خەباتکارە کە لە وڵاتێکی دیکتاتۆری و ناوچەیەکی ئاڵۆزدا، ئەرکی قورسی دەکەوێتە سەرشان و دەبێ لە حاند جاوەروانیەکانی ئەوڕۆی خەڵکی چەوساوەی کوردستاندا بێ. ئەمە نەك بە تەنیا لە حەز و ئاواتی ئێمەوە سەرجاوە دەگرێ، بەڵكوو پێویستیەكی ئەم سەردەمەیە‌، پێمانوایە بۆ كوردی رۆژهەڵات سبەینێ درەنگە‌ بۆ پێکهێنانی بەرەیەكی كوردستانی بە بەشداریی لایەنەكانی دێمۆكرات‌و هێزە سیاسیەكانی دیكە پێك. کاتی زۆرمان بە دەستەوە نیە. كۆمەڵەیەكی یەكگرتوو لەمبارەوە دەتوانێ كاریگەر بێت‌و یەكگرتنەوەی كۆمەڵە نەك تەنیا لەبەر یەكگرتنەوەی خۆی،  بۆ بەرەیەكی یەكگرتووی كوردستانیش کە بتوانێ دۆخی نالەباری ئێستای کوردستانی ڕۆژهەلات بگۆڕێ، قازانجی زۆری هەیە.
5_ بە بڕوای ئێوە وتووێژەكانی ئێوە‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران گەیشتوەتە قۆناغێك كە رێی گەڕانەوەی نەبێت؟

عومەر ئیلخانیزادە: من پێموایە ئیمكانی ئەوە نیە كە ئەو پرۆسە بەرەو دواوە بگەڕێتەوە، ئێمە هەردوو لایەن بڕیارمانداوە بۆ هەر هاوكاریەك لە نێو حیزبە كوردیەكان پێكەوە ئامادە بین. ئێمە دوو لایەن ئیرادەی گەورەمان بۆ یەكگرتنەوە تێدا دەبینرێت،‌ پێمانوایە دەتوانین کۆمەڵەیەکی گەورە کە هەموان سەرودڵخۆش بکات و پێی شاد بن، ساز بدەینەوە. لەمپەرەكان‌و جیاوازیەكانمان ئەوندە گەورە نیە كە نەتوانین پێكەوە لە حیزبێكدا بین. بەستێنی سیاسی و كۆمەڵایەتی گەورە بۆ پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە هەیە‌و ئاوات‌و ئامانجی رێكخستنەكانی خۆمان‌و بنەماڵەی گیانبەختكردووان و خەڵکی کوردستانە، ئێمە گەیشتوینەتە ئەوەی کە پێكەوە بڕیارمان داوە راگەیاندنی هاوبەش بدەین كە بەرەو یەكگرتنەوە دەڕۆین، بۆیە خودی راگەیاندنی ئەوەی كە ئێمە لە پرۆسەی رۆیشتن بەرەو یەكگرتنەوەداین، چاوەڕوانیەكی گەورەی كۆمەڵایەتی پێك دەهێنێت‌و پابەندبوونێكی سیاسی‌و ئەخلاقی بۆ هەمووان درووست دەكات. لە ئەنجامدا پێمانوایە ئەوەی كە ئێمە بە فەرمی رایدەگەیەنین زەمینەی زۆرتر دەرەخسێنێ كە ئەم پرۆسە بە سەرکەوتویی كۆتایی پێبێت.
6_ ئەگەر بێتوو ئەم پرۆسە كە جەماوەرێكی زۆر چاوەڕێی بە ئەنجام گەیشتنین، بە هەر هۆكارێك بە ئەنجام نەگا چ روودەدات؟

عومەر ئیلخانیزادە: من لاموایە ئێمە دو لایەن كە گەیشتووینەتە ئەو قۆناغەی كە راگەیاندن بدەین‌و دانیشتنی هاوبەش بكەین‌و خەڵكی كوردستانی لێ ئاگادار بكەین، لە راستیدا دەبێ پێشتر بیرمان لەوە كردبێتەوە كە ئەو پرۆسە بەڕێوە دەچێت‌و بە سەرنجام دەبێ بگات. بۆیە من ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم كە سەردەكەوێن.‌ هەر لەمپەرێكیش بێتە پێشەوە، ئێمە وەك كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەوڵدەدەین بۆ چارەسەر دۆزینەوە و هەر ئەوەش لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێسانی کوردستانی ئێران چاوەروان دەکەین. ئێمە لە دوا دانیشتنمان لە پرسی مەسەلەكانی تایبەت بە ئێران‌و كوردستان‌و ئەركەكانی حیزبی داهاتوو، زۆر بۆچوون‌و لێكدانەوەمان وەك یەك وابووە، یان دەتوانم بڵێم لەم بابەتەوە لە یەكتر نزیك بووینەتەوە. بە تایبەت لە بابەت ئەوەی كۆمەڵەیەكی گەورەی یەكگرتوو دەبێ لە داهاتوودا چی بكات. من پاساوێک نابینم کە ترسی سەرنەگرتنی هەبێ، ئاساییە دوای دابران و دوری لە یەک،  نیازمان بە دیالۆگ و کاری هاوبەشی زۆرترە لەو بوارەدا و ئەوەش پێویستیەکی ئاشکرایە بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی کارێکی لەو چەشنە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/01/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەڕێوەچوونی مەراسیمی رۆژی كۆمەڵەی لە ئاڵمان
بابەتی دواتر راگه‌یەندراوی کۆمیتەی هاوبەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە ناوەوەی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ده‌سپێکردنی ره‌سمی یه‌کگرتنه‌وه‌ی باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?