By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هاوڕێ عەلی پەرویزی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە و ڕێگای عەداڵەت و ئازادی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > هاوڕێ عەلی پەرویزی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە و ڕێگای عەداڵەت و ئازادی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هەواڵ

هاوڕێ عەلی پەرویزی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە و ڕێگای عەداڵەت و ئازادی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/08/28 at 8:46 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە رۆژی پێنجشەممە ٦ی مانگی خەرمانان، هاوڕێ عەلی پەرویزی مامۆستای تێکۆشەر و شوڕشگێڕ، کادری لەمێژینەی کۆمەڵە و سیمای ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی گەڕانەوە لە شاخەوانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاخەوانان و دۆستانی نزیکی خۆی، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا دڵە گەورەکەی بۆ ھەمیشە لە لێدان کەوت.
کاک عەلی پەرویزی یەکێک لەو مامۆستا شۆڕشگێڕ و بەھەڵوێستانە بوو، کە ھەر لە سەرەتای دەسپێکی وانە وتنەوە لەگەڵ سیستەمی پاشایەتی کەوتە دژایەتی و بەم ھۆیەشەوە لە لایەن ساواک دەستگیر کرا و کەوتە ژێر ئەشکەنجە و گوشارەوە، بەڵام ئەم گوشار و کۆت و بەندە نەیتوانی ورەی خەباتکارانەی خەوشدار بکات و پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بە دۆستایەتی لەگەڵ کۆڕ و کۆمەڵی مامۆستایانی شۆڕشگێڕی شاری سەقز کە کاک یەحیا خاتوونی لە بەرچاوترین کەسایەتیەکانی نێو ئەو کۆڕ و کۆمەڵانە بوو، لە ھێزە چەپ و سۆسیالیستەکان و بەتایبەتی کۆمەڵە نزیک بووەوە و بۆیەش دواتر لە لایەن رژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامییەوە وەکوو سەدان مامۆستای شۆڕشگێڕی دیکەی کوردستان، وانە وتنەوەی لێ قەدەخە کرا.
هاوڕێ عەلی له پاش ساڵی ٢٠٠٠ەوە پەیوەندی تەشکیلاتی له گەڵ کۆمەڵە چڕوپڕتر کردەوە که تا دوا ساتەکانی ژیانی بەردەوام بوو. هاوڕێ عەلی له شاری سەقز جێ متمانەی خەڵک و لاوانی شۆرشگێڕ بوو، پرسیان پێدەکرد و له ئەزمونەکانی کەڵکیان وەردەگرت. له کاتی جموجوڵی جەماوەریی لەوانە له کاتی هەستانی شاری سەقز له دژی جینایەتی کوشتنی شوانەی سەید قادر، دەوری گرینگی گێرا.
بێگومان لەدەستدانی کەسایەتیەکی خۆشەویست و خۆنەویست، شۆڕشگێڕی نوێخواز و کۆڵنەدەری وەکوو کاک عەلی پەرویزی خەسارێکی بەرچاو و گەورەیە بۆ کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. بەم بۆنەوە لە لایەن ھەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی و سەرجەم ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پڕ بەدڵ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ شەھلا و کاک حەمە پەرویزی، ژاڵە شیرزادی خانمی هاوسەری، ژینۆ و پویا پەرویزی و سەرجەم بنەماڵەی و خەڵکی شاری سەقز دەکەین.
بەرز و بەڕێز بێ یاد و ناوی ھاوڕێ عەلی پەرویزی

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی ھەتاویی
٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/08/28
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بیانیه سە ائتلاف سیاسی به مناسبت ۴۱ مین سالگرد “فتوای جهاد” خمینی علیه مردم کردستان
بابەتی دواتر کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?