By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: شیکاریی کوردستان بە تیۆری” کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” 
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > شیکاریی کوردستان بە تیۆری” کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” 
Uncategorized @kuوتار

شیکاریی کوردستان بە تیۆری” کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” 

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/10/12 at 7:07 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
11 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

“کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” (Internal Colonialism ) تیۆرێکی کۆمەڵناسی و سیاسییە کە شیکاری بۆ پەیوەندییە نایەکسانەکانی ناو وڵاتێک دەکات، بە شێوازێک کە بەشێک لە دانیشتوان یان ڕووبەرێکی جوغرافی لەناو وڵاتێکدا وەک کۆلۆنی و داگیرکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. ئەم تیۆرە  دەڵێت کە دەسەڵاتە ناوەندگەراکان (بەزۆری لە پایتەخت یان ناوچە دەوڵەمەند و پیشەسازییەکان) کۆمەڵێک ناوچە و لەوانە ناوچەی گرووپە نەتەوەیی/فەرهەنگییە تایبەتەکان پەراوێزدەخەن و هاوشێوەی داگیرکەرێکی دەرەکی مامەڵە لەگەڵ گرووپە ئیتنیکیەکانی  ناوخۆی وڵاتەکەیاندا دەکەن. تیۆری کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی دەڵێت کە لەناو یەک وڵاتدا، گرووپە ناوەندگەرا و هەژموونگەراکان هەمان پەیوەندییان لەگەڵ گروپە پەراوێزخراوەکان هەیە کە کۆلۆنیالیستە کلاسیکییەکان لەگەڵ وڵاتە داگیرکراوەکاندا هەیانبوو. باڵادەستی ئابووری، دەرهێنانی سەرچاوەکان، ستەمی سیاسی، سوکایەتیکردنی کولتووری و زمانەوانی و جێبەجێکردنی پلەبەندییە ڕەگەزی/نەتەوەییەکان بەشێک لەو ستەمکارییانەن و بە زمانێکی سادە، کۆلۆنیالیزمی دەرەکی بە کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی دەگۆڕدرێت و هاوشێوەی هەمان میکانیزم لە ناوخۆی وڵاتدا ڕەفتار دەکات. کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی ئاماژەیە بۆ دۆخێک کە گرووپ یان هەرێمێک لەناو وڵاتێکدا لەڕووی سیاسی، ئابووری و کولتوورییەوە لەلایەن گروپ یان هەرێمێکی ترەوە پەراوێزدەخرێت و سەرچاوەکانی بۆ بەرژەوەندی ناوەند بەکاردەهێندرێت. ئەم پەیوەندییە ستەمکارانە دەبێتە هۆی پەراوێزخستن، هەژاریی پێکهاتەیی، هەڵاواردنی نەتەوەیی/زمانی و نەبوونی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچە پەراوێزخراوەکان. 

کتێبی “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی، پەراوێزی سێلتیک لە گەشەپێدانی نیشتمانی بەریتانیا” لە  (١٩٧٥) گرنگترین بەرهەمی کلاسیکە لەسەر ئەم تیۆرییە کە لەلایەن ویکتۆر هێچتەرەوە نووسراوە و دواتر کەسانێکی تری وەک  ڕۆبێرت بلاونەر، ڕۆدۆلفۆ ستاڤۆلینا، پابلۆ گۆنزالێز کازانۆڤا و ئەنیباڵ کیشۆت لەسەر ئەم تیۆرە کاریان کردووە و بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ ناساندنی دۆخی ڕەشپێستەکان، کەمینە نەتەوەییەکان و گەلانی ڕەسەنی پەراوێزخراو بەکاریانهێناوە.

تیۆری “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” ئامرازێکی شیکاری بەهێزە بۆ تێگەیشتن لە نایەکسانی پێکهاتەیی لەناو وڵاتاندا، بەتایبەتی لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە هەموو ناسنامە جیاوازەکانیان لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزم و ناوەندگەرایی بەهێز ڕەتکردۆتەوە و سەرکوتیان کردوون. ئەم تیۆرییە لە کۆمەڵناسی، زانستی سیاسی، توێژینەوەکانی دوای کۆلۆنیالیزم و جوگرافیای مرۆییدا بەکارهێنانی بەرفراوانی هەیە. هەر سێ تیۆری کۆلۆنیالیزم ، پۆستکۆلۆنیالیزم و کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی باس لە پێکهاتەی هەژموون و بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی دەکەن و لە میکانیزمەکانی وەک کۆڵۆنیالیزمی ئابووری، هەڵاواردنی کولتووری و سڕینەوەی سیاسیدا هاوشێوەن. جیاوازیی ئەم سێ تیۆرە لەوەدایە کە لە کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییدا پرسی  ستەمکاری لە چوارچێوەی حکوومەتێکی یۆنیتەر بەبنەما دەگیردرێت، لە پۆستکۆلۆنیالیزمدا گرنگی بە دووبارەبەرهەمهاتنەوە و سوبژێکتیڤیتێت ( زەینی ) دەدرێت و لە کۆلۆنیالیزمی کلاسیکدا باس لە داگیرکاری و زاڵبوونی ڕاستەوخۆی دەرەکی دەکرێت.

لە ئێراندا بۆ نموونە ئەم تیۆرە دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە حکوومەتە مۆدێرن و ناوەندگەراکانی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی چۆن پەیوەندییەکی کۆلۆنیالیستیان لەگەڵ ناوچە ئیتنیکییەکانی وەک بلوچستان و کوردستان و ئەوانیتر دامەزراندووە و دەکرێ ئاسەوارەکانی ئەم سیاسەتە لەسەر هەموو جومگەکانی ئابووری، سیاسی، کولتووری و ئەمنییەتی بەدی بکرێت. بە کەڵک وەرگرتن لە “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” دەتوانین بڵێین کە گەشەنەکردنی کوردستانی ئێران لەچاو ناوچەکانی ناوەندی ئێران بەرهەمی دید و سیاسەتی ناوەندگەرایە و ناکرێت بارودۆخی کورد تەنیا بە تیۆرییەکانی وەک “کەمینەی نەتەوەیی” ڕوون بکرێتەوە، لەبەرئەوەی کە پەیوەندی ناوەند-کوردستان زیاتر لە پەیوەندییەکی “کۆلۆنیالیزم-کۆلۆنیالیزەکراو” دەچێت و ئەم ڕوانگەیە یارمەتیمان دەدات لەوە تێبگەین کە بۆچی داواکارییە سیاسییەکانی کورد جیا لە “مافی هاوڵاتیبوونی تاک”، کۆمەڵێک داواکاریی وەک فدراڵیزم، مافی چارەی خۆنووسین، خودموختاری و دادپەروەری ئابوری- کولتووریش لەخۆ دەگرێت.

لەم خوێندنەوە شیکارییەدا هەوڵ دراوە نیشان بدرێت کە چۆن و بە چ شێوازێک هێماکانی “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” و ناوەند-پەراوێز  لە ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و ئەمنیەتی کوردستانی ئێراندا کاردەکەن و ژێدەر و سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەم شیکارییە بریتین لە ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ و خودی ئامار و توێژینەوە بڵاوکراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

ئابووری : پێوەرەکانی هەژاری و بێکاری لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران لە تێکڕای ئێران خراپترن؛ سەدان ڕاپۆرت لە سەرچاوە ناوخۆییەکان و تۆڕەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بە هەژاری بەردەوام، نەبوونی دامەزراندنی هەمیشەیی  و پشتبەستنی بەشێک لە هاووڵاتیانی کورد بە کارە  مەترسیدارەکانی وەک کۆڵبەری و قاچاخی کەلوپەل دەکەن. وەبەرهێنان لە پیشەسازیدا لە هەموو ناوچەکانی تر کەمترە و هەروەها دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەییەکانیش لە زۆر شوێندا ناتەواو یان لە ئاستی پێویستدا نین.

ناوەندگەرایی لە دابەشکردنی سەرچاوەکان (پرۆژە، بودجە و وەبەرهێنانە حکوومەتییەکان) بۆتە هۆی ئەوەی کە پەراوێز وەک دابینکەری هێزی کاری هەرزان یان سەرچاوەیەکی کەرەستەی خاو یان وەک سنوورێکی  بازرگانی بۆ ناوەند سەیر بکرێت، نەک وەک بازاڕێکی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی ناوخۆیی . نەبوونی سیاسەتی گەشەپێدانی هاوسەنگ و دیدێکی ئەمنی لە سنوورەکان و ناوچە سنوورییەکان وەبەرهێنانی بەرهەمداری کەم کردۆتەوە و هەلومەرجی بۆ کۆمەڵێک پیشەی وەک کۆڵبەری و قاچاخکردن خۆش کردووە. ناوچە کوردییەکان وەک کۆلۆنییەکی ناوخۆیی کاردەکەن، سەرچاوەکانی دەردەهێنرێن و بەڵام قازانجەکانی بۆ کۆمەڵگەی ناوخۆیی ناگەڕێنەوە. ئەمەش هەمان میکانیزمی “ئابووری وابەستە”یە کە لە کۆڵۆنیالیزمی کلاسیکیشدا پەیڕەو دەکرا.

کولتووری : ڕاپۆرت و بەڵگەنامەی تەواو لەسەر سنووردارکردنی فێرکردن و بەکارهێنانی فەرمیی زمانی کوردی و کێشەکانی چاپ و ڕاگەیاندنی کوردی لەبەردەستدان و حاڵەتەکانی وەک بەربەست لەبەردەم تۆمارکردنی هەندێک ناوی کوردی و هەروەها گۆڕینی ناوە کوردییەکانی جوغرافی و ئاسەوارەکانیش سەدان جار دووبارە بوونەوە. کوردی (بە شێوەزاری سۆرانی، کرمانجی، گۆرانی) لە ئێراندا بە فەرمی دانپێدانراو نییە و لە قوتابخانەکاندا وانەوتنەوە بە زمانی دایکی (کوردی) قەدەغە کراوە. لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنیشدا هەمان هەلومەرج لەئارادایە و زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی فەرهەنگی دەستبەسەر یان لە هەڵسووڕانی کلتووری مەنع کراون. ئەم سیاسەتانە ڕێک هەمان “کۆلۆنیالیزمی کولتووری”ن کە لە کۆلۆنیالیزمە کلاسیکەکانیشدا ئەزموون کراون. لەم میکانیزمەدا زمان و ناسنامەی ڕەسەن وەک “دواکەوتوو” یان “دابەشکار” سەیر دەکرێن و زمان و کولتووری “نەتەوەیی باڵادەست” (لێرەدا فارسی و ناسنامەیەکی نەتەوەیی یەکگرتووی ئێرانی) جێگەی دەگرێتەوە. 

سیاسی : کورد نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی لە دامودەزگاکانی دەسەڵاتدا بە ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانەکەی نییە و بزووتنەوە و حیزبە سیاسییەکانیشی قەدەغە کراون . پێکهاتەی کورد مافی بڕیاردانی لەسەر چارەنووسی لۆکاڵی خۆی نییە و هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی کوردستان لەلایەن ناوەندەوە بەڕێوەدەبرێت. مێژووی هاوچەرخی کورد لە ئێران (لە کۆماری مەهابادەوە لە ساڵی ١٩٤٦ تا ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ و شەپۆلەکانی دواتر) ململانێیەکی درێژخایەن لە نێوان بەشێک لە داواکارییە سیاسییەکانی کورد (ئۆتۆمۆمی، بەشداری سیاسی ڕاستەقینە) و سیاسەتی ناوەندگەرای حکوومەتی ناوەندی نیشان دەدات. نەبوونی کەناڵی یاسایی و شەرعی بۆ بەرزکردنەوەی داواکارییەکان، مەیلی چارەسەرکردنی لە دەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکانی بەهێزتر کردووە و حزبە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆن نوێنەرایەتیی ئەم مەیلەیان کردووە . کورد لە پێکهاتە و  قەوارەی سیاسی ئێراندا بە هاوڵاتی پلە دوو دادەنرێت. بڕیارەکان سەبارەت بە چارەنووسیان لە ناوەند(تاران) و لەلایەن نوخبەی غەیرە کوردەوە دادەڕێژرێت و ئەمەش هەمان کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی و هاوشێوەی بارودۆخی کۆلۆنییە کلاسیکییەکانە  کە “میترۆپۆل”  چارەنووسی “دەوروبەر” (پریفری)ی دیاری دەکرد. 

ئەمنییەت و هەڵاواردنی پێکهاتەیی: کوردستان وەک هەڕەشەیەکی هەمیشەیی پێناسەکراوە و ئەمنیەتیکردنی ئابووری و ژیانی ڕۆژانە و بەکارهێنانی ئامرازی سەربازی و دادوەری بۆ بەڕێوەبردنی سیاسیانەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەبری بەشداریکردنی سیاسی و گەشەپێدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە. کورد ڕووبەڕووی بەربەستی نافەرمی (و هەندێکجاریش فەرمی) دەبێتەوە لەبەردەم دامەزراندن لە دامەزراوە حکوومەتییەکان  و هەروەها لە ناو هێزە ئەمنییەکان و لە زانکۆکاندا. ئایینی ئەهلی حەق (کە بەشێک لە کوردەکان سەر بەو ئایینەن) بە فەرمی نەناسراوە و شوێنکەوتووانی ئەم مەزهەبە بەرەوڕووی جیاکاری و هەڵاواردنی بەردەوام دەبنەوە. ئەم جیاکارییانە ڕووداو یان ڕووداوگەلێکی تاکەکەسی نیین، بەڵکوو بەشێکن لە پێکهاتەی دەسەڵات کە “ئەوی دیکە” بە “نائێمە” یان “هەڕەشە” پێناسە دەکات، ئەمە هەمان ئەو لۆژیکەیە کە لە کۆلۆنیالیزمی کلاسیکدا بۆ پاساوهێنانەوەی داگیرکاری و هەژموونگەرایی بەکاردەهێنرا.

ڕۆڵی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ئێرانی لە بەهێزکردنی پێکهاتەی “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” لە دژی کورد و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکەی وەک عەرەب و بەلوچ نەک هەر قووڵە، بەڵکوو بنەڕەتییە. ئەم ئایدۆلۆژیایە بە تایبەتی لە فۆرمی ناسیۆنالیزمی فارس-سەنتەر وەک ئامرازێکی ئایدیۆلۆژی بۆ ڕەوایەتیدان بە سەرکوتکردن و ئاسمیلەکردنی کولتووری و چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەست نوخبەی ناوەند (زۆربەی فارس زمان و شیعە)دا کاری کردووە. ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ئێران پێناسەی بۆ ناسنامەی نەتەوەیی کردووە و لای ئەوان ئێرانی بریتییە لە فارسی زمان، شیعە مەزهەب و دڵسۆز بۆ ناوەندی سیاسی واتە تاران. ئەم پێناسەیە فەرەچەشنیی نەتەوەیی-زمانی-ئایینی بەشێکی گەورە لە خەڵکی ئێران پشتگوێ دەخات و وەک مەترسییەک بۆ سەر یەکێتی نەتەوەیی ناودێری دەکات. کورد (کە بەشێکیان سوننەن و بە زمانێکی غەیرە فارسی قسە دەکەن) لەم چوارچێوەدا ناگونجێن و وەک “ ئەوی تر” و “تەجزیەتەڵەب” دەناسرێن، نەک وەک بەشێک لە فرەچەشنی دەوڵەمەندی ئێرانی. ئەم بۆچوونە شەرعیەت بە هەڵاواردنی پێکهاتەیی دەدات و “کۆڵۆنیالیزمی ناوخۆیی” بەرهەم دەهێنێت.

کورد لە مێژوو و گێڕانەوە نەتەوەییە فەرمیەکاندا بوونی نییە و وەک کۆمەڵێک هۆز و عەشیرەتی ڕۆژاوای ئێران وێنا دەکرێن و ئەم سڕینەوە مێژووییە بەئەنقەستە پاساو و ڕەوایی بە پەراوێزخستنی زیاتر دەدات. دەرئەنجام، کورد لە نووسینەوە و گێڕانەوەی مێژووی ڕاستەقینەی خۆی بێبەش دەکرێت، بەهەمان شێواز کە کۆلۆنیالیستە کلاسیکییەکان لەگەڵ مێژووی وڵاتانی داگیرکراو و نەتەوە ڕەسەنەکاندا کردیان. دواجار ناسیۆنالیزمی ئێرانی جەخت لەسەر دڵسۆزی زۆرەملێ بۆ ناوەند دەکاتەوە، نەک دروستکردنی هاوپەیمانییەک لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و ئەمەش ناوەرۆکی سەرەکی لە  کۆلۆنیالیزمی ناوخۆییە.

چارەسەرە تیۆریەکان بۆ کۆتاییهێنان بە “کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” پێویستی بە تێکەڵەیەک لە چاکسازی سیاسی، کولتووری و زانستی هەیە. لە چوارچێوەی ئێراندا فیدرالیزم چارەسەرێکی واقیعی و گونجاوە کە هەڕەشە لە یەکێتی ئێران ناکات، دان بە مافەکانی کورد و گەلانی تردا  دەنێت و بناغەکانی کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی لاواز دەکات. بەڵام بەبێ ئیرادەی سیاسی بۆ قبووڵکردنی فرەچەشنی و ڕەخنە لە ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ناوەندگەرا، نە فیدراڵیزم و نە هیچ کام لە چارەسەرەکان بەکردەوە دەرنایەن. پشتگوێخستنی ئەم فرەچەشنییەی ئێران و بەردەوامبوونی پێشێلکردنی مافە ڕەواکان داهاتووێکی نادیاری کارەساتباری لێدەکەوێتەوە و بەرپرسیاری ئەوەڵ و ئاخری ئەم داهاتووەش ئەو هێز و لایەنانەن کە ڕێز لە دیموکراسی، مافی مرۆڤ و یەکسانی ناگرن و درێژە بە کلتووری سەقەتی ناسیۆنالیزمی ناوخۆیی و ناوەندگەرایی دەدەن. 

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ٢٠٠, شیکاریی کوردستان بە تیۆری” کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی”, کۆمەڵە, هیوا سەلیمی
KomalaMedia 2025/10/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر گەرانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڵاڵەی تەواوکردنی شەری غەزە؛ تەنافی دەوری ملی کۆماری ئیسلامی تووندتر دەبێتەوە
بابەتی دواتر قەیرانی گوتار و پرسی ڕێبەریی حیزب

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?