By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هێرش بەرەو ڕووناکی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > هێرش بەرەو ڕووناکی
وتار

هێرش بەرەو ڕووناکی

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/08/29 at 7:36 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

مێژوو مانایەکە بۆ تێگەیشتن لە ڕابردوو و ئێستامان. لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ڕووداوە مێژوویەکان لە گۆشە نیگا جیاوازەکانەوە یارمەتیمان دەدات کە بە باشی لە ئێستامان تێبگەین و پێشبینیمان و کارکردنمان بۆ داهاتوو بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین.

ئەوەی لە مێژووی کورد بە زەقی دیارە و لە بیرەوەری مێشکی تاکی مرۆڤی کورد حەک کراوە، ڕووداوە گرینگەکانی بەرگریە لە زێد و نیشتمان و خەلکی خۆی! مێژووی کورد پراوپرە لەم جۆرگەڵە ڕووداوانە کە دەم بە دەم بۆ جیلی داهاتوو باس دەکرێ کە بەم شێوەیە هەوڵبدات لە فەرامۆش بوونی ئەو گیانبازی و فیداکاریانەی مرۆڤی کورد لە خۆی نیشانداوە.

یەکێک لە گرینگترین ڕووداوی سەدەی ڕابردوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ شک ٢٨ی گەڵاوێژی سالی ١٣٥٨ی هەتاوی بووە. ئەم ڕووداوەی کە بووە زیاتر لە چوار دەیە خۆڕاگری و سڵنەکردنەوە لە بەرانبەر هارترین دیکتاتۆری مێژووی کورد.

لە ئێران شۆرش کرا و حکومەتی دیکتاتوری پاشایەتی داڕما! هەموو چین و تۆێژی ئەم وڵاتە لە سەرکەوتنی ئەم شۆرشە بەشدار بوون. بەڵام مخابن ئەوەی دەستی بە سەر ئەم شۆرشەدا گرت هێزێکی ڕەش و دمارگرژ بوون کە چاویان بە ڕووناکی هەڵنەدەهات. لە ناو نەتەوەکانی ئێران، کورد هەستا سەرپێ و نەیدەتوانی بە ئاسانی مڵ کەجی بریاری کوژانەوەی ئەم ڕۆشنایە بێت کە لە کوردستان هەڵگیرسابوو.

لە سەرەتادا ئەوە سەرۆک کۆماری ئیسلامی بەنی سەدر بوو کە نیزامیەکانی هاندەدا کە دژ بە گەڵی کورد ڕاوەستن و تا قەتل و عامیان نەکەن بەندی پۆتینەکانیان نەکنەوە.

کوردستان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی شا، لە ژێر کاریگەریی ڕێکخراوی کۆمەڵە کە ڕێکخراوێکی چەپ بوو، خەڵکی لە ناو شورا و جەمعیەتەکانی خۆیدا ڕێکخست. ڕێکخراوە گەلێکی مەدەنی بۆ باشتر بەرێوەبردنی کارەکانی ناو شارە کوردیەکان، رێکخست کە هەتا ئێستاش وێنەی نەبووە. ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی وەک سەندیکای کرێکاری، ڕێکخراوی ژنان، کۆمەڵەی مامۆستایان، سەندیکای جووتیاران، ڕێکخراوی خوێندکاران و هتد. لەو سەردەمە خەڵک بە هۆی گرتنی چەند پایگا و پادگانێکی سەربازی و ناوەندە سەربازییەکانیان لە چەک داماڵیبوو و زۆرێک لە جەماوەری خەڵک چەکیان دەستکەوتبوو.

کوردستان ببوە مەکۆی ئازادی! کوردستان کە تا ئەو کاتە تەنیا یازدە مانگ مێژووی خۆبەرێوەبردنی هەبوو ئێستا دوای دەیان ساڵ بەرێوەبەرایەتی شارەکانی خۆیان وەئەستۆ گرت بوو و بە جوانی شانۆی ئازادیان بۆ تەواو خەڵکی ئێران پێشان دەدا.

لە کاتێکدا خومەینی و یارانی لە شارەکانی ئێران خەریکی بەستنی ڕۆژنامەکان و گۆڤارەکان و زانکۆکان بوون و ڕێگا بە هیچ کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری نەدەدرا، ئەوە کوردستان هەموو جۆرە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێک تەیدا ئەنجامدرا. ئەوە بۆ کۆماری ئیسلامی و خومەینی و یارانی زۆر قورس بوو! ئەوان نەهاتبوون کە خەڵک هۆشیار کەنەوە و زاتەن لە هۆشیار بوونی خەڵک دەترسان. هاتبوون قەلەمەکان بشکێنن. بۆیە بەرگەی ئەم فەزا سەربەخۆیەی کوردستانی نەدەگرت و هەر بۆیە سەرەکیترین هۆکاری فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر خەڵکی کوردستان ئەوە بوو کە قەبولیان نەبوو خەڵک چارەنووسی خۆیان بە دەستەوە بگرن و لە سەر چارەنووسی خۆیان بریار بدەن، بە تایبەت کە چەپ لە وێ هێز و دەسەڵاتی بوو. تەنانەت حزبەکانیتری دەرەوەی کوردستانیش کە چاویان بەم هێزە چەپە کە بە زۆری لە دەوری کۆمەڵە کۆببونەوە هەڵنەدەهات و بە هەموو شێوەیەک دژایەتی کۆمەڵەیان دەکرد و بۆ لە ناو بردنی ئەم پێگە جەماوەریەی کۆمەڵە لە ناو قوڵایی دڵی کوردستان پالیان دا بە هێزەکەی خومەینیەوە و یارمەتی کۆماری ئیسلامیان دا. 

ئەوە بوو کە خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ فەرمانێکی دژ بە خەڵکی کوردستان دەرکرد و گوتی:

” فەرمان بە هێزە نیزامیەکان و پادگانەکان و سپای پاسداران دەدەم لە هەر شۆێنێک بن بەرەو سنە و کوردستان وەرێ بکەون و بەتوندی هەموو خراپەکاران سەرکوت بکەن.”

لە درێژەی فەرمانەکەی بۆ ئەوەی مۆرکی جیهاد لەلایەن ئایەتوللای پێ بدرێ و گشت شیعەکان دژ بە کورد هان بدات و شەری کوردیان پێبکات، ئایەی قورئانیشی خستە ناو قسەکانی و گوتی:

 …وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ !

بە توندترین شێوە دژ بە کافرەکان بێسن و هیچ ڕەحمیان پێمەکەن!

ئەگەر بروانین هەر کات دوژمنانی کورد ویستوویانە هێرش بکەنە سەر کوردستان کەڵکیان لە سوڕە و ئایەی قورئان و حەدیسەکان وەرگرتووە و ئەو وشەیەی کە لە هەموویان بە زەقیش دیارە بە کافر ناسینی دانیشتوانی سەرزەمینی کوردستانە. ئەگەر بروانینە ئەم فتوایەی جیهادی خومەینی بە ڕوونی تێدەگەین کە مەبەست لە کافر ناسینی کوردان چیە و بە چ مەبەستێک کەڵک لەم وشەیە وەردەگرن.

لە مەزهەبی شیعە کافر چەند مانایەکی هەیە. لە زاراوەی فیقهی لە کاتی شەر، کافیر کەسێکە کە باوەڕی بە ئایینێکی تر هەیە جگە لە ئیسلام یان بە ئاگاداری خۆی نکۆڵی لە یەکێک لە جەوهەریەکانی ئایین دەکات بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی نکۆڵیکردن لە ئەرک یان نکۆڵیکردن لە پێغەمبەری موسولمانەکان یان کارێک و کاردانەوەیەک ئەنجام دەدات کە دەبێتە هۆی پەراوێزخستنی موسولمانەکان. کافرەکانیش بەسەر چەند دەستەیەکدا دابەش دەکەن: موشریکەکان، ئەهلی کیتاب، مونافیقەکان و لادەرەکان. لە فیقهی شیعەدا کافیر بە تەواوەتی ناپاک دادەنرێت.

هەر بۆیە خومەینی لە درێژەی وتارەکەیدا زوو دەلێت:

” سنوورەکانیان ئازاد کرد، قەڵەمیان ئازاد کرد، وتاریان ئازاد کرد، حیزبەکانیان ئازاد کرد، وایان دەزانی ئەمانە مرۆڤن… ئەمانە تێکدەرن، چیتر ناتوانرێت بە نەرمی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت… دەبێت بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین و بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین…” (ڕۆژنامەی کەیهان و ئیتێلاعات، یەکشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨)

بەم فەرمانی خومەینی ژاندرمەری ، سپای پاسداران، جەماوەرێکی گەورەی چەقۆکێش و شمشێر بەدەستی وەک “موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی”، “سیاه جامگان “، ” کفن پوشان “، ” دانشجویان خط امام ” و ” سپاهیان اسلام ” هێرشیان کردە سەر کوردستان بۆ خنکاندنی دەنگی مافخواز و شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان. بەڵام له بەڕامبه ڕ ئەم هێرشه دڕندانەدا خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان هەستان و بزوتنەوەیەکیان دەستپێکرد که دوای چل و چوار ساڵ هێشتا به هێزەوه درێژه به خەباتی شۆڕشگێڕانەی خۆی دەدات.

ئەگەرچی خەڵکی کوردستان لە کاتی هێرشی ڕژیم خەساری گەورە و بەرفراوانیان لە ژیان و ماڵ و موڵکدا بەرکەوت، بەڵام تەسلیم نەبوون. تەنانەت بۆ چرکە ساتێکیش لە بەرەنگاری سڵیان نەکردەوە و ئەژنۆیان نەلەرزی. سەربەرزانە و گیان لە سەر دەست لە بەرانبەر دوژمنی هار وێستانەوە. ئەوان وایان لە دوژمن کرد تێبگات کە بە هەموو توانای سەربازی و هێزی مرۆیی خۆیەوە ناتوانێ ئەو خەڵکەی کە بە هۆشیارییەوە خەبات بۆ مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن ناچار بە تەسلیمبوون بکات.

لەو کاتەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، زمانی هێز و لۆژیکی، سەرکوت و کوشتن و ئێعدام بووە و وەڵامی خەڵکی کوردستانیش، خۆڕاگری و بەرەنگاری بووە. ئەو بزووتنەوەیەی کە ئەو ڕۆژە لەژێر ناوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هاتە مەیدان و بوو بە بزووتنەوەیەکی جەماوەری، سەرەڕای ئەو پاشەکشەیانەی لە گۆڕەپانی سەربازیدا بەسەریدا سەپێندرا، هێشتا زیندووە و پێداگرە لە سەر داواکاری پێشکەوتنخوازانە و دادپەروەرانەی جەماوەری ستەملێکراو. لە تەواوەی ئەم ماوەیەدا خەڵکی کوردستان ئەزموونی بەنرخی لە سەنگەری بەرخۆدان و خەباتی سەرسەختانەدا کەڵەکە کردووە و بڵێسەی ئاگری خەباتی شۆڕشگێڕانەیان تا ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ڕاگرتووە.

 زیاتر لە چل ساڵە توندوتیژی و سەرکوت و ئێعدام و سەپاندنی هەژاری و نەهامەتی بەسەر خەڵکی کوردستان وەڵامی ڕێژیمی ئیسلامی بووە بۆ داخوازی خەڵک بۆ دادپەروەری و ئازادی لە کوردستان. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو سیاسەتە نامرۆڤانە و ستەمکارانە، خەباتی خەڵک بۆ نەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی و هەڵاواردن و نایەکسانی بەردەوام بووە و هەرگیز دەسەڵاتی نامرۆڤانەی ڕێژیمی ئیسلامییان قبوڵ نەکردووە.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات ١٩٧, کۆمەڵە, مەنسوور سۆفی, هێرش بەرەو ڕووناکی
KomalaMedia 2025/08/29
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دیالێکتیکی سزا و هێز لە تیۆرەکانی فۆکۆ :ئێران وەک نموونە
بابەتی دواتر هێماکانی یەکگرتوویی نەتەوەیەک

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?