By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو
هەواڵ

هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/10/30 at 5:47 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی سێ شەممە 8/7/2018 بەرانبەر بە 16ی گەلاوێّژی 1397 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم لایەنە پێكهێنەرەكانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە : كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەند بەرێوەچوو.

كۆبوونەوەكە بە وتەێكی بەخێرهاتن و راپۆرتی كار و هەڵسوورانی ئەو ماوەیەی پێشووی ناوەندی هاوكاریی لە لایەن سەیید كامیل نورانی فەرد بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی دەستی پێكرد و لە لایەن نوێنەرانی هێزە سیاسیەكانەوە، كاری ئەو ماوەیەی ناوەند خرایە بەر تێروانین و لە پێداچوونەوە بە كارەكان خەت و بەرنامەی كاری داهاتوو دارێژرا و چەند خالیك بۆ باشتر كردنی كارەكان پەسەند كران.

لەبرَگەێكی تری دەستووری كاری كۆبوونەوە بۆنە و پێشهاتە سیاسیەكانی رۆژەڤی ئێران و كوردستان خرایە بەرباس و لەم بەشەدا لایەنەكان بە وردی بابەتی خۆپێشاندانەكانی شارەكانی ئێران و دۆخی قەیراناویی ئابووری ئێران و سیاسەتی ئەمریكا لە ئاست رژیمی ئێران و كاریگەرییەكانی ئەو دۆخە نوێیە لە سەر بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئیرانیان هەڵسەنگاند و بە پشت بەستن بە گووتاری رووخان كە گووتاری ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانە لەسەر نەمان و رۆیشتنی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران پێداگریی كرایەوە و هەموو پرۆژە بەرنامە و بەدیل سازییەكانی تر بۆ ئەو گووتارە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخو رەد كرانەوە و پشتیوانی لە ویستی گۆڕانی بنەڕەتی و هاوخەباتی لەگەڵ نارازییان و خۆپیشاندەرانی سەرانسەری ئێران بە ئەركی ناوەندی هاوكاریی زاندرا. لە درێژەی ئەو باسە پرۆژەی كۆدار و پەژاك كە لەماوەی پێشوو بلاویان كردەوە بە پرۆژەێكی ناواقعی و ناتەبا لەگەڵ ویست و داخوازیە نەتەوەییەکانی جوڵانەوەی گەلی كورد، خوێندنەوەی بۆ كرا.

هەر لەو پێوەندەدا بە خوێندنەوەی دروستی دۆخ و هەل ومەرجی كوردستان شرۆڤەی ئەرك و بەرنامەی كاری كوردستان و جولانەوەكەی كرا و ئامادەیی و یەكریزی جوڵانەوەی گەلەكەمان وەبیر هێندرایەوە.

لەدرێژەی ئالوگۆری بیرورا و قسە كردن لە سەر كارەكانی داهاتووی ناوەند رۆژی 28ی گەلاوێژ كە ساڵوەگەری دەركردنی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی گەلی كورد بوو ، وە ك رۆژی خۆراگری نەتەوەیی و یەكێك لە لاپەرە پر شەرمەزارییەكانی دیكتاتۆریەتی تاران و پڕ سەروەرییەكانی مێژووی خۆراگری گەلەكەمان پێداگری لەسەر كرایەوە و هێندێك بەرنامە بۆ یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە خرایە دەستووری كاری داهاتووی ناوەندی هاوكارییەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و باسی گرینگ و جێی بایەخی لایەنەكان قسەی لەسەر كرا و پێداگری لەسەر ئەسلی بە یەكەوە كاركردن و لێك تیگەیشتن و سازانی گشتی كرایەوە و لە كەشیكی دۆستانە كۆتایی بە هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران هێندرا.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
8/7/2018

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/08/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راپۆرتی کاناڵی ئەلحوڕە لەسەر چالاکی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە
بابەتی دواتر دوارۆژ ژمارە ٧٤

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?