By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بە بێ ئەم شەڕەش ساڵانێکە درز و کەلەبەرەکانی داڕمانی ڕژیم قووڵ و حاشاهەڵنەگرن
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > بە بێ ئەم شەڕەش ساڵانێکە درز و کەلەبەرەکانی داڕمانی ڕژیم قووڵ و حاشاهەڵنەگرن
وتار

بە بێ ئەم شەڕەش ساڵانێکە درز و کەلەبەرەکانی داڕمانی ڕژیم قووڵ و حاشاهەڵنەگرن

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/07/10 at 8:14 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە وتووێژی بەڕیز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، لەگەڵ “وێلادمیرفان ویلگنبرووگ” لە دامەزراوەی واشنگتۆن “fikra forum” دەربارەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل

عەبدوڵڵا موهتەدی: خوڵقێنەری دۆخی ئێستای ئێران کۆماری ئیسلامییە.

وێلادمیرفان ویلگنبرووگ لە دامەزراوەی واشنگتۆن”fikra forum” دەربارەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە دیمانەیەکدا  بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی کەسایەتی دیاری کورد و سکرتێری گشتیی کۆمەڵە دەدوێنێ  و دەڵێ عەبدوڵڵای موهتەدی سکرتێری حیزبی کۆمەڵە پەنجەی ئاماژەی بۆ هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئێستا لە ئێران بەرەو کۆماری ئیسلامی رادەکێشێ و ئەو رژیمە بە خوڵقێنەری ئەم دۆخەی ئێستا لە ئێران دەزانێ .ناوبڕاو لە درێژەی دیمانەکەیدا وێڕای ئاماژە بە قسەکانی بەرێز موهتەدی، دەربارەی بارودۆخی ئێران و نارەزاییەتییەکانەوە لە زمانی کاک عەبدوڵڵاوە دەڵێ: تەنانەت بەر لە هێرشی ئیسراییل بەستێن و بواری هەستان وخرۆشی جەماوەوری لە ئارا دا بوو،بەڵام لە گەرمەی شەڕدا کەس بیری لە لێدانی چەخماخەی ئەم بژرادەیە نەدەکردەوە.جەماوەری خەڵک ویڕای چاودێری دۆخەکە بەرامبەر بە سیاسەتی دوژمنکارانە وکردەوەی تۆڵەسەندنەوەی دڕندانەی رژیم بە پارێز و هەستیارن.

      لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا ولادێمیرفان ویلگنبرووگ دەڵێ هەروەها موهتەدی لەسەر پێویستی و گرینگیی بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری موکوورە و پێداگری دەکات کە هەر ئەو خاڵە گرینگە و ئەو بۆشاییەیە کە سیاسەت و جووڵەی حیزبی کۆمەڵە لە پێناو هەڵبەستن و سازدانی هاوپەیمانییەتی لەگەڵ باقی گرووپە ئێرانییەکان تۆکمە دەکات. بە ووتەی ناوبراو کاک عەبدووڵلای موهتەدی لە درێژەی ئەم باسەدا دەڵێ: تەنیا بوونی پێوەندی لەگەڵ کەمایەتییە چالاکە سیاسییەکانی وەک بەلووچەکان و عەرەبەکانی ئەهواز تەواوکەر و مایەی ئارخەیانی نییە بەڵکوو لێرەدا پشتیوانی زۆرینەی خەڵکی ئێران و بۆ نموونە حەشیمەتی فارس زمان گرینگ و پێویستە.واتە ئەم پرسە دەبێ لە ئاستی وڵاتدا بێتەگۆر و پشتیوانی لێبکرێ.

  سکرتێری کۆمەڵە دەربارەی رێکەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق کە لەراستیدا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر حیزبە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان گووتی:  ئەم رێککەوتنە هەتا ئێستاش وەک خۆی ماوە،هیچ شتێک لەو بارەوە نەگۆراوە و ئێمەش لەو پێوەندەدا هیچ بیانوویەکمان نەداوە بە دەستەوە. عەبدوڵڵای موهتەدی لە درێژەی ئەم باسەدا ووتی هەتا ئێستاش کۆمەڵە بنکە وبارەگای لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق هەیە بەڵام سەرەرای ئیدیعای دەوڵەتی ئێران و بە پێچەوانەی ئەوەی تاران  دەڵێ ساڵانێکە کۆمەڵە ئەم سنوورانەی نەبەزاندووە.

    موهتەدی وێڕای هۆشداری دان و دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی گووشاری ئەمنییەتی بۆسەر چالاکان و هەڵسووراوانی ناوخۆی وڵات بە تایبەت پاش کۆتایی شەڕ گووتی: مەترسی و ئەگەری خستنەرێی کوشت وبڕ و سەرکووتی خوێناوی لە گۆڕێدایە. “ئەوان” (مەبەست دەسهەڵاتدارانی تارانە) خەڵکانێکی زۆریان دەستبەسەر کردووە، ئەوەش تەنیا لە کوردستان نییە، بەڵکوو لە باقی ناوچەکانی ئێرانیش هەروایە. پرۆسەی ئێعدام و لە سێدارەدانەکان دەستی پێکردووە. پێویستە ئەم شەپۆلی کوشت وبڕ و خوێنرشتنە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پێشی پێ بگیرێ.

     هەرچەند سەرەڕای کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسراییل هیچ جووڵەیەکی نزیک و هەنووکەیی لە لایەن خەڵکەوە دژی کۆماری ئیسلامی بەدی ناکرێ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش موهتەدی ئەگەری ئەم سەرهەڵدانەی لە داهاتوودا بە دوور و نامومکین نەزانی و گووتی: هەڵبەتە کە ئەمە ئەگەرێکی جیددییە.گرفتی ئابووری، نەبوونی ئەمنییەت، سەرکووت و قەیرانی کەمی و نەبوونی خزمەتگوزاریی گشتی رۆژانە بەرۆکی خەڵکی گرتووە. نارەزایەتی گشتی لە پەرەسەندنی زیاتر دایە و ڕەوایی و مەشرووعییەتی ڕژیم بە ڕەوتێکی زۆر خێرا لە داڕووخان دایە.

بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا تەنانەت پێش ئەم شەڕەش، درز و کەلەبەرەکانی داڕمانی ڕژیم قووڵ و حاشاهەڵنەگر بوون. ئیتر دەوڵەت لە ئاست دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک،نان،گاز و سووتەمەنی و ئاو دەستەوستان بووە. بەو پێیەش ئێران ساڵانێکە لەبەردەم هەڵچوونی جەماوەری و لانیکەم بزووتنەوە ناڕەزاییەتییەکاندایە.

TAGGED: "fikra forum", عەبدوڵڵا موهتەدی, کۆمەڵە, وتووێژی بەڕیز عەبدوڵڵا موهتەدی, وێلادمیرفان ویلگنبرووگ
KomalaMedia 2025/07/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر خودای ئەمرۆ هەمان خودای شەستەکان نیە!
بابەتی دواتر ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?