By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتووێژ > وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ

وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/06/27 at 9:32 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

نیوزنەیشن: میوانی ئەمجارەی ئێمە، کە خۆشحاڵین بە بینینی لێرە و گوێگرتن و بیستنی روانگەکانی ، پشتیوانی لە حکومەتی ئێران و ئامانجی ئەو حکومەتە ناکات. گرنگە لە سەرەتادا بڵێین کە ئەو دژی چەکی نەوەوی و ئەتۆمییە و خوازیاری ئێرانێکی بێ چەکی ئەتۆمییە. زۆر خۆشحاڵین بە هاتنی عەبدولڵا موهتەدی، سەرۆکی گشتیی جوڵانەوەی سیاسیی کوردەکانی ئێران  کۆمەڵە. کاک عەبدولڵا، سوپاس بۆ بەشداریتان. خۆشحاڵین بە بینینت لە واشنگتن.

عەبدوڵڵا موهته‌دی:  سوپاسی میوانداریتان دەکەم.

نیوزنەیشن: دەمهەوێ هەر لە سەرەتاوە ئەم بابەتە ڕوون کەمەوە و بەرێزیشت دەتوانیت لەسەر ئەوەی بینیت قسە بکەیت. وەک زانیاری و هەواڵەکان وتووتە کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ڕاستە؟  ئەی هەڵوێستت لەسەر ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بینیت، چییە؟

عەبدوڵلا موهته‌دی: بەڵێ، من لە واشنگتۆنم  بۆ ئەوەی سوپاسی هەوڵەکانی حکومەتی ترامپ بکەم کە لەسەر پرۆژەی ئەتۆمی حکوومەتی ئێران و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم پرۆگرامە  خراپ  و زیانبار وپڕتێچووە چڕ بوونەوەتە.چوونکە ئێمە وەک کوردی ئێران،و بە شێوەیەکی گشتی زۆربەی  خەڵکی ئێران، دژی ئەم پرۆگرامەین و خوازیارین ئێرانێکی بێ چەکی ئەتۆمی ببینین.

نیوزنەیشن: باشە، تۆ لە واشنگتۆن هەوڵ دەدەی و تێدەکۆشی. لەوانەیە بتوانین لەسەر چارەسەرێک کە دەکرێ گونجاو و کاریگەر بێ زیاتر قسە بکەین. هەڵبەتە دۆزینەوەی چارەسەرەکە زۆر دژوار و ئەستەمە. کوردستانی ئێران، ناوچەی باکوری رۆژاوا، کە بەگوێرەی نەخشە بەشێکە لە ئێران. تۆ بێگومان روانگە وهەڵوێستی خۆت دەربارەی خەڵکەکەت و ئەوانەی نوێنەرایەتییان دەکەی دەربڕیوە قسەت لەبارەوە کردوون. بەڵام ئەم رێگاچارە وچارەسەرە دەبێ چی بێت؟ ساڵانێکی  زۆرە بووەتە گرێکوێرە و چارهەڵنەگر ماوەتەوە. ئایا لە ئێستادا گەیشتن بە چارەسەرەکە قورسترە؟ یان نەخێر بە پێچەوانەیە؟ روانگەی تۆ لەو بارەوە چێیە؟

عەبدوڵڵا موهتەدی‌: بابەتگەلی چەکی ئەتۆمی؟

نیوزنەیشن: بەڵێ.

عەبدوڵڵا موهته‌دی: پرۆگرامی ئەتۆمی بارێکی قورس بووە بە سەر شانی خەڵکی ئێرانەوە. سەدان میلیارد دۆلار بەرەو پرۆگرامێکی وەهمی و خەیاڵی چووە. گەلێک گەڵاڵە و پرۆژەی گەورە و زەبەلاح و ساتوسەوداگەلێک کە لە راستیدا هێچ پێوەندییەکیان بە بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتەوە نییە. ئەوان ئەو پووڵ و پارەیەی کە دەبوو بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە وخوێندنگە وبارهێنان و تەندروستی بکرێت،کردوویانەتە تێچووی پرۆژە و پرۆگرامە ئەتۆمییەکە.

نیوزنەیشن: بە گشتی  خەڵکی ئێران ئێستا  بەرامبەر بە حکومەتی ئێران چ هەستێکیان هەیە؟

عەبدوڵڵا موهته‌دی: خەڵک هیچ هەستێکی هاودەردییان بۆ حکوومەت نییە. هیچ دڵسۆزیەک نییەیان بۆیان.لە راستیدا ئەمرۆ لە ناوچەیەك بە نێوی ئێکباتان لە تارانی پایتەختی ئێران، خەڵک بە مەبەستی دەربڕینی شادی و خۆشی رژانە سەر شەقامەکەن.زۆرن ئەوانەی کە هیچ سۆز و هاودڵییەکیان  بەرامبەر بە دەسەڵاتی ئێران نییە. چونکە ئەوانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون، لە راستیدا هەر ئەوانن کە خەڵکی ئێران وبە تایبەتی جیلی لاو و تازەپێگەیشوویان لە چەند دەیەی رابردوودا و تایبەتیتر لە دووساڵی رابردوو و لە شۆرشی ژن ژیان ئازادی دا سەرکووت کردوە.

نیوزنەیشن: بۆبەسەرەنجام گەیشتنی  گۆڕانی ڕژیم لە تاران  چی پێویستە؟

عەبدوڵڵا موهته‌دی: ئەمە هەڵدەگەرێتەوە سەر خەڵکی ئێران خۆی. ئێمە خوازیاری ئەوە نین ئه‌مریکا سوپای خۆی بێنێتە نێو ئێرانەوە، بەڵام لە کۆتاییدا و سەرەنجام ئەوە خەڵکی ئێرانن کە دەوری یەکلاکەرەوەیان دەبێ و ئەم گۆڕانەش درەنگ یان زوو روو دەدا.

نیوزنەیشن: ئایا ئەم دۆخە ئەگەری  گۆڕینی ڕژیمەکە زیاد دەکات یان کەم؟

عەبدوڵڵا موهتەدی:  نەخێر، ئەگەری لاواز بوونی گۆڕانەکە نییە، بەڵام لە کۆتایی دا ئەمە پێوەندی  بۆخودی خەڵک، رێکخراوەکانیان و رێبەرایەتی سیاسییانەوە هەیە کە یەکگرتوو بن و ئەم گۆڕانکارییە بە سەرەنجام بگەیەنن.

نیوزنەیشن: خۆزگە وئاواتی تایبەتیی تۆ چییە؟ یان ئایا خەونێکت هەیە بۆ ئەوەی ئێران لە داهاتوو چۆن دەتوانێت بێت؟ ئایا دەتەوێت بگەرێتەوە بۆ سەردەمانی پێشوو ؟ بە گشتی، داهاتووی ئێران لە لە روانگە و گۆشەنیگای تۆوە دەبێ چلۆن بێت؟

عەبدوڵڵا موهتەدی:  بە دیاریکراوی نا. بەڵام ئێمە خوازیاری بۆ ئێرانێکی ئازاد، دێموکراتیک و سێکولارین،لە راستیدا ئێمە و باقی ئیتنیک و دانیشتوانی ئێران. هەروەها ئێمە خوازیاری ئێرانێکی فیدڕاڵین  بۆ ئەوەی مافی کورد و نەتەوەکانی تر لە یاسای بنەرەتیدا جێگیر و پارێزراو بێت. ئێرانێک کە لەگەڵ خەڵکەکەی گونجاو و حەواوە بێت،لە خزمەتی هاوڵاتی و شارۆمەندانی خۆیدا بێ و لەگەڵ دراوسێکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاشتی و ئاسوودەیی بژیت.

نیوزنەیشن: ژیانی ڕۆژانە بۆ کوردەکانی ئێران لە ئێستادا چۆنە؟ تکایە ئەمە ڕوونبکەوە بۆ بینەرانی ئەمەریکایی کە لەوانەیە لە دۆخەکەی ئێستا ئاگادار نەبن.

عەبدوڵڵا موهتەدی: ئەوان لە بواری پرۆژە و پلانی گەشەسەندن،وەگەرخستنی سەرمایە ،ژێرخانی و دامەزراوەکان،خوێندن بە زمانی دایکی و هتد…لەگەڵ هەڵاواردن وپەراوێزخستن رووبەروون.بە گشتی لە ئێراندا دەستراگەیشن بەوهەل و دەرفەتانە لە رێگای پلە وپایە و پێگەی سەرووتر کە زیاتر لە قۆرغ و پاوانی سیستم و دامەزراوە ئایینییەکاندان مووکینن. ئێران وڵاتێکە کە لەسەر ئەساس و بناغەی  سەرکوت وهەڵاواردن دامەزراوە و ئێمە لەو خەڵکانەین کە لەژێر باری قورسترین و زۆرترین هەڵاواردن داین.

نیوزنەیشن: زۆر سوپاس بۆ بەشداریتان  و روونکردنەوەی دیدگا و روانگەکانتان. بێگوومانم لەوەی کە بینەرەکانمان زۆرت لێ فێر بوون. هەستی تۆ لە ئێستادا چۆنە، ئێستا چۆنە؟ چ هەستێکت هەیە؟

عەبدوڵڵا موهتەدی:من هەست و سۆزم ئەوەیە و هیوادارم گیان و ژیانی خەڵکی ئێران لەو شەڕەدا پارێزراو بێت.

نیوزنەیشن: عەبدولڵا موهتەدی! دیدار وگفتوگۆ لەگەڵ ئێوە زۆر مایەی  خۆشحاڵی بوو. زۆر سپاس بۆ بەشداریت.

عەبدوڵڵا موهتەدی: منیش زۆر سوپاستان دەکەم.

نیوزنەیشن: سەرکەوتوو بیت لە هەوڵەکانتدا بۆ ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەر لە واشنگتۆن هەر ئەوجۆەری خۆت باست کرد.

عەبدوڵڵا موهتەدی: سپاس.

TAGGED: عەبدوڵڵا موهتەدی, نیوزنەیشن, واشنگتۆن, وتووێژ, وتووێژی "نیوزنەیشن" تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/06/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پێشمەرگە، پاڕیزەری کیانی کوردی
بابەتی دواتر بەشداری شاندێکی کۆمەڵە لە کۆنگرەی حزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?