By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڤیدیۆ و وێنە.. بەشداری كۆمەڵە لە سمیناری “پرس، راڤە، رێگا” لە ئاڵمان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڤیدیۆ و وێنە.. بەشداری كۆمەڵە لە سمیناری “پرس، راڤە، رێگا” لە ئاڵمان
کوردیهەواڵ

ڤیدیۆ و وێنە.. بەشداری كۆمەڵە لە سمیناری “پرس، راڤە، رێگا” لە ئاڵمان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/12/17 at 2:29 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
11 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی یەكشەمە ١٣ی سپتامبر لە شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان سمینارێك لە ژێر ناوی (پرس، راڤە، رێگا) بۆ حیزبەسیاسیەكانی كوردستانی رۆژهەڵات‌و نوسەران‌و چالاكوانانی سیاسی بەڕێوە چوو.

 

سمینارەكە لە سێ پانێل دا بەڕێوەچوو كە پانێلی یەكەم بۆ نوێنەری حیزبە سیاسیەكانی كوردستان بوو ‌و ئەو دووپانێلەكەی دیكە بۆ نوسەران‌و چالاكوانانی سەربەخۆ تەرخانكرا.

 

سمینار سەرەتا بە دەقیقەیەك بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختكرداون دەستی پێكردو پاشان نوێنەری پانێلی حیزبەكان بەڕێوە چوو كە پێنج لایەنی كوردستانی روانگەی خۆیانیان لە مەڕ كێشەو گرفتەكان دەربڕی كە بریتی بوون لە: پارتی ئازادی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و، هەركامەیان لەوتەكانیاندا هەوڵیاندا پردێك بۆ نزیك بوونەوەو لە یەك تێگەێشتن دروست كەن.

 

دوو پانێلی تریش تەرخان كرابوو بۆ چالاكوانانی سیاسی كە روانگەی خۆیانیان تێدا باس كرد.

یەك سەعاتی ئاخریش تەرخان كرا بۆ گفتوگۆی بیسەرانی نێو ساڵونەكە كە چالاكانە بەشداری تێدا كرا.

 

لێرەدا دەقی وتاری هاوڕێ نەوید مێهراوەر، ئەندامی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە دەخوێننەوە کە پێشكەش بە ئامادەبووانی سمینارەكە كرا:

 

ئەوەی كە كوردستانی رۆژهەڵات هەنووكە بە كش‌و مات هەڵدەسەنگێنرێت‌و وا وێنا دەكرێت كە بزووتنەوەی رزگاریخۆازی خەڵكی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ پارچە داگیركراوەكەی دیكە بێدەنگ دیارە، چەند راستیێكی تێدایە. بەڵام پێویستە هەڵسوكەوتی كۆماری ئیسلامیش لە گەڵ ناڕازیان لە بەرچاو بگرین‌و وەك خۆێ هەڵیسەنگێنین.

 

وادیار داگیركەر هەر داگیركەرەو چەوسانەوەو بێ مافیش لە هەموو پارچەكان یەك مانای هەیە، بەڵام هەلومەرج‌و پێگەی ژێئوپۆلتیكی كاریگەرە لە سەر شێوەی ئەم چەوسانەوەیەو كاردانەوەی لایەنی بەرانبەریش. دەزانین كە دڕندەیی رژیمی ئێران‌و شێوەی هەڵسوكەوتی لە گەڵ ناڕازیان كوشندەترەو هیچ فەزایەك بۆ نەفەس كێشان نیە، بەڵام بەڕای من تەنیا ئەم وەڵام‌و هەڵسەنگاندنە، بۆ ئەوەی لاوازیی خەبات‌و چالاكی سیاسی لە كوردستانی رۆژهەڵاتی پێ هەڵسەنگێنین پڕاوپڕ نیە‌و بزووتنەوەی رزگاریخوازی لە كوردستانی رۆژهەڵات بە شێوەگەلێك توشی قەیرانەو دەربازبوون لەم قەیرانەش وەك هەر كارێكیتر باوەڕ بەخۆو دڵی گەورەو واقێعبینیی دەوێت. دەزانین كە لە بەر ئەم خەفەقان‌و داپڵوسینەی كە لە كوردستانی رۆژهەڵات هەیە رۆشنبیران‌و تێكۆشەرانی ناوەوە دەستیان بۆ رێكخستن‌و یەكخستنی كۆمەڵگا ئاوەڵە نیەو، بەم هۆیەوە ئەوانیش بە شێوەگەلێك چاویان بڕیوەتە حیزبەكان، كەوابوو ئەوە حیزبەكانن دەبێ راستیەكان ببینن‌و بزانن كە ئیمكاناتی مادیی‌و نەزەریی ئەوان بە تەنیا لە كوردستانی رۆژهەڵات برەوی نیەو سنووری رێكخراوەیی خۆیان نەبێت، زیاتر تێناپەڕێنێ‌و هەتا حیزبەكانی چالاك لە كوردستانی رۆژهەڵات لەو چەقبەستویی‌و خۆبەزل زانینە نەیەنەخوارێ، ئەم گیرو كۆسپانەی كە لە رۆژهەڵات بەرۆكی بە بزووتنەوەكە گرتوە وەلا نانرێت‌و هەرجۆرە راڤەیەك دەتوانێت بە پێچەوانە دەرنجاممان پێ بدات.

 

بەڵام سەرەڕای ئەو قەیران‌و لاوازییەی كە لە رۆژهەڵات بەرۆكی بە بزووتنەوەكە گرتوە، هەركات دەجووڵێت یان بۆ كارێك سەر هەڵدەبڕێت زۆر پێشكەوتووانە دێتە مەیدان‌و دەیسەلمێنی كە هەم نەتەوەگەرییەكەی‌و هەم چەپ بوونەكەیشی لە هەڵسەنگاندن لە گەڵ پارچەكانی تر چەند هەنگاوێك لە پێشەوەیە. بەڕای من ئەمەش بەشێكی بەرچاوی لەو ماوە كورتەدا نەهاندینە بووەتەوە كە كەشوهەوایەكی ئازاد لە كوردستاندا زاڵ بوو ‌و بەهێرشی ٢٨ی گەلاوێژ ئەو هەلە لەبارچوو ‌و رێبەران‌و تێكۆشەرانی بزووتنەوەكە دوور خرانەوە.

 

ئەم هەڵسانگاندنەی من كەم بایەخكردنی خەبات لە پارچەكانی دیكەی كوردستان نیەو بە هیچ شێوەیەكیش نامەوێت دەوری رۆشنبیرانی یەكسانیخوازو رچەشكێن لە كوردستانی رۆژهەڵات لە بەرچاو نەگرم. شایانی باسە كە بزووتنەوی مەدەنی‌و رۆشنبیریی لە كوردستانی رۆژهەڵات هیچ كات چۆكی دانەداوەو بە شێوەگەلێك هەوڵیداوە كە سەنگەری بەرەنگاری بپارێزێت.

 

دەزانین كە لە كوردستانی رۆژهەڵات ئەزموونی كاری مەدەنی و جەماوەریمان سەرەڕای دڕندەیی لە رادەبەدەری كۆماری ئیسلامی كەم نیەو بۆ ئەوەی بتوانم تابلۆیەكتان بۆ واینا كەم چەند نموونەیەكی كورت دێنمەوە یادتان. ئێمە كۆچی تێكڕای شارمان هەیە، مانگرتنی درێژماوەمان هەیە بۆنەگەل جیاوازو جەماوەریمان هەیە، بەڵام من ناچمە سەر ئەوانەو نموونەگەلێك بەكورتی دێنمەوە كە پێویست نەكات بۆ سەلماندنی پەنا بۆ رۆژنامە كۆنەكان‌و سەرچاوە مێژوویەكان بەرین. هەر لە سێی رەشەی ١٣٧٧ەوە دەس پێدەكەم دەزانن كە دەسبەسەركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان‌و ئەو رووداوە وەك كارەسات‌و تراژێدیا بۆ كورد چەسپاو، بە ئەندازەی هەڵەبجە‌و ئەنفال لە زەینی كورددا كارەساتاوی بوو، هەر بۆیە جگە لە كوردستان لە هەرشوێنێك كۆڕوكۆمەڵی كوردستانیانی تیدا بوو خۆپیشاندانی نارەزایەتی لە مەڕ ئەم بێكەسكوژیە دربڕدراو، زۆر لە حیزبە كوردستانیەكان بە راگەیاندنی فەرمی ئەم هەڵسوكەوتەیان لە گەڵ رێبەرێكی كورد مەحكوم كردو بە جەنایەتی ئاشكرا ناوزەدیان كرد. لە كوردستانی رۆژهەڵاتیش وەك هەستێكی نەتەوەیی‌و هاوچارەنووسی سەرەڕای خەفەقان‌و داپڵۆسین، خەڵك رژانە سەر شەقامەكان‌و لە سنە گەیشتە لوتكەو جگە لە دەسبەسەركردن‌و ئەشكەنجەی كۆمەڵێك لە لاوان، ژمارەیەك گیانیان بەختكردو برینداریشی لێكەوتەوە. دەشزانن كە ساڵی ٢٠٠٥ كە مام جەلال لە لایەن كوردەوە دەسەڵاتی سەرۆك كۆماری وەردەگرێت دیسان لە كوردستانی رۆژهەڵات دەبێ بە جەژن‌و خەڵك شیرینی بڵاودەكەنەوە. ئەم بۆنانە نموونەگەلێكن لە پیشاندانی هەستی نەتەوەیی‌و هاوچارەنووسی. لەمێژەش دەبینین كە سەرەڕای هەوڵی هێندێ لایەن كە ئەخۆازن یان ئەیانویست وێنەی سەرۆكە مردوو زیندوەكانیان بكەن بە هێما‌و نێوی ئەوان وەك دروشم بێننە ئاراوە، بەڵام لە كوردستانی ئێران كڕیاری نەبووەو ناشیبێت. دەبینن كە لە پارچەكانی ترحیزبە چەپ‌و سوسیالیستەكان بۆ ئەوی تەریك نەكەوەو لە كاروان جێنەمێنن خۆیان تێكەڵ بە رەسم‌و یاسایی ئایینی‌و سوننەتی دەكەن، بەڵام لە كوردستانی رۆژهەڵات چپ‌و سۆسیالیست بوون ئەگەرچی تێچوونیشی هەیە كەچی واتای هەیە. بۆنموونە ئەگەر هەشتی مارس یان یەكی ئایار لە ژێر بریقەی سەرەنێزەش دا بەڕێوەبچێت هەوڵ دەدات ئامانجی راستەقینەی خۆێ بپێكی. ئاخرین رووداویش كە مەرگی ناوادەی كورش بەخشەندە هەڵسووڕاوی كرێكاری كوردستان بوو، بینیمان كە لە سنە چۆن بەڕێ كرا. ئەمانە بەشێكن لە سیمای راستەقینەی بزووتنەوەكە لە كوردستانی رۆژهەڵات، بەڵام هەرواكە وتم ئەم كارانە بەرهەمی رابردویەو ئەو نانە بۆ درێژ ماوە لەو خوانە نامێنێ.

 

پاش رێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی، واتە پاش ترازانی سیستمی پاشایەتی، كوردستانی رۆژهەڵات بوو بە دوورگەیەكی ئارام بۆ پارتە سیاسیەكان‌و سیاسەتوانان، تەنانەت بۆ حیزبە سەراسەرییەكانیش. لەم نێوەدا چەندین حیزبیش لە دڵی كۆمەڵگای كوردستانەوە سەریانهەڵدا هەم تازە دامەزراو هەم لایەنگەلێك كە پێشتر بوونیان هەبوو، واتە هەڵسووڕانی سیاسی‌و كاری حیزبی لە كوردستانی رۆژهەڵات زۆر بەرچاوو هەمەگیر بوو. لە گەڵ رژیم دانوسان هەبوو دەستەی نۆێنەرایەتی گەلی كورد دروست دەبێت، چەند دانیشتن‌و موزاكەرەو بڕیارنامە دەێتە گۆڕێ‌و لە هێندی لە شارەكان شۆرای شار هەڵدەبژێردرێت. ئەگەرچی رژیمیش دانوسانی زۆر بەلاوە گرنگ نەبوو ‌و تەنیا كاتی پێ دەكڕی بۆ خۆتەیاركردنەوەو هێرشی كوشنەدە بۆ سەر كوردستان، بەڵام دیسان كورد یان چاكترە بڵێم كە پیاوە سیاسیەكان وەك زۆر قۆناخی تری مێژۆیی توشی هەڵە بوون‌و بەو هۆیەوە دەستەی نۆێنەرایەتی گەلی كوردیش تێك دەچێ. بەڵام لەم هاتوچوو ‌و دانوسانانەدا دوو گوتار لە كوردستانی رۆژهەڵات سەر هەڵدێنی‌و باڵا دەكات‌و دەبن بە گوتاری زاڵ لە نێۆخەڵكداو سەرەنجام كۆمەڵەو دێمۆكرات هەركامە لە لایەك دەبنە خاونی یان بەوانەوە دەناسرایتەوەو ئەڵبەتە ئیستەیشی لەگەڵ بێت. كەوابوو دەكرا نیوەی لە خەڵكی كوردستان بە بانگەوازی یەك لەم حیزبانە هەڵویستی تایبەت بگرن یان هەردوولایەن پێكەوە ئیرادە بكەن‌و بزووتنەوەكە بەرەو ئاراستەی دڵخۆاز تاو بەن كە بەداخەوە هەرگیز ئەمە رووینەدا.

 

ئێستەش سەرەڕای هاتنەمەیدانی لایەنگەلێكی تر دیسان ئەم دوو گوتارە بوونیان هەیەو حاشایان لێ ناكرێت، بەڵام بەداخەوە ئێستە ئێتر هەركام لەم گوتارانە چەندمیراتگرو میراتخۆری هەیەو لە هێندی شۆێنیش بەر یەك كەوتون.

 

بەشێك لە میراتگرانی گوتارە چینایەتیەكە خەریەكە بە دروشمی نەتەوایەتی مەیدان لە خانەخوێ تەنگ دەكات‌و چاوی لە خواست‌و ئامانجە پێشوەكەی خۆی نوقاندوە، لەبەرانبەریشدا ئەوەندەی هەوڵیان داوە خۆیان لە گەڵ ئەم گوتارەكەی تر رێكخەن‌و دروشمەكانیان لەو زاویەوە ئاراستە بكەن بە جۆرێك كە تەپیان لە لایەنی بەرانبەر هەڵچنیوە.

 

ئەم ئاڵوگۆڕە هێزریە یان ئەم تێگەیشتنە نوێیە لە هەرلایەك زیانبەخش نیە، بەڵكوو ئەمە كۆمەڵگایەو هەمەرەنگ بوونی خواستەكانیەتی كە لایەنەكان هەوڵ دەدەن خۆیانی لە گەڵ رێكخەن تا بەهیواو ئاواتیان بگەن. دەسنیشانكردنی سوودو زیانی بۆ لایەنەكان لە ئەرك‌و سەڵاحیەتی من بەدەرە، بەڵكوو من دمهەوێ بڵێم كە ئێستە گردوكۆكردنەوەی ئەم لایەنانە چ ئەمانەی كە توشی لێك ترازان هاتۆن، چ ئەوانەی كە پاش ئەوان سەریان هەڵداوە كارێكی ئاسان نیە، مەگەر ئەم حیزبە سوننەتیانەی كوردستان تێچوونەكەی بەدەن، ئەویش هیچ نیە جگە لە دانوستان‌و قەبووڵ كردنی یەكترو چاوپۆشی لە بەرژەوەندی بەرتەسكی حیزبی‌و روو لە خواستی خەڵكی كوردستان كردن.

 

بەهەر حاڵ من پێموایە ئەم دوو گوتارە تا دە پازندەساڵی رابردوو خزمەتی زۆری بە كومەڵگای كوردستان كردوە، بەڵام ئێستە خەریكە زیانی پێدەگەێنێ، چونكە ئێستە ئیتر خودی ئەو دوو گوتارە بە چەند شێوە ئاراستە دەكرێت‌و جەماوەركەی بەسەر چەن رێكخراودا دابەش بووە. چەند نموونەشمان بینیوە كە بانگەوازی لایەنێك‌و دوولایەن بە تەنیا جەماوەر ناجووڵێنیت‌و پێچەوانەكەیشی تابلوێكی جوانی نەخشاندوە ئەگەرچی رەنگە چووبێتە خانەی نافەرمانی مەدەنیشەوە، كەوابوو دەبێ بیر لە رێگەی گۆنجاوتر بۆ یەك دەنگی خەڵكی كوردستان بكەینەوە.

 

لە روانگەێ ئێمەوە خەڵكی كوردستان شیاوی زیاتر لەوەن‌و حیزبەكانیان بەتایبەت لەم باروە لە ئاستی بزووتنەوەكە دەر نەكەوتون. كەوابوو بەم وەزعەو كە هەمانە من چاوەڕێ دروست كردنی بەرەی كوردستانی نیم‌و بە تێگەشتنێك كە من لە حیزبەكان هەمە كۆسپ‌و تەگەرەی زۆر لە بەردەمیانە‌و هەموار كردنیشی هەم زەمانی دەوێ هەم پێشهات.

 

من ناڵێم ئێستە بەرەیەك دروست دەبێت، بەڵام خۆ دەتوانین لە سەر ئاستی دەرەوەی وڵات دەستەی نۆێنەرایەتیمان هەبێت‌و بۆ هەر كارێك كە پرسی كوردستانی رۆژهەڵات بوو یەك دەنگ رووبكەینە شوێنی مەبەست‌و حسابێكمان بۆ بكەن، تا هەم بتوانین وەكوو كوردی رۆژهەڵات دەور بگێڕین‌و هەم بارسایی خۆمان نیشان بەین.

 

بۆ ئەم مەبەستەیش با هەموو حیزبەكان بەشدار بن‌و كەس نەبێتە كوێخا بۆ هەڵسانگاندنی هیچ حیزبێك، با ئەوە دانبێین بۆ دەنگی خەڵك و، باجەماوەر قەبارەمان دیاری بكەن. مەگەر لایەنێك كە خۆی لە بەرەی گەلدا نەبینێتەوەوە یان هەڵسوكەوتی نامرۆڤانەی هەبێت كە چوارچێوەی مافەكانی مرۆڤ تێپەڕێنێت. بە كورتی بڵێم جگە لە حیزبەكان كۆسپ‌و تەگەرەیەكی تر نیەو هەموو حیزبەكانیش وەك یەك گرفتیان لە بەردەم هاودەنگی‌و هاوكاریدا دروست نەكردوە.

 

ئێمە وەك كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەمیشە بە بێ مەرج ئامادەی گوفتوگۆ بوین‌و هەمیشە ئامادەین تا لەم بارەوە هەر ئەركێك وەئەوستۆ بگرین‌و تێچوونەكەیشی هەرچی بێت بەشانازیەوە قەبووڵی كەین.

 

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/12/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی كۆمەڵە .. دایكی دوو هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیان كرد
بابەتی دواتر راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت توندوتیژییەكانی ئەم دواییەی باكوری كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?