By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەفدی باڵای ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > وەفدی باڵای ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە
کوردستان

وەفدی باڵای ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/01/27 at 1:31 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەرپرسانی یەكەمی هەر چوار لایەنی سیاسی لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە‌و چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە كاری ناوەندیان تاوتوێ كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا كە پاشنیوەرۆی سێشەممە 7ی رێبەندانی 1399 (26ی ژانویەی 2021) بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو ‌و بەرپرسانی وەفدی حیزبەكانی ئەندام لەناوەند تێیدا بەشداربوون، چەندین بابەتی گرنگ ‌و پەیوەندار بە بزوتنەوەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و كارەكانی ناوەند قسەوباسی لەسەركرا.

بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لە وتەكانیاندا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكە‌و ئێرانیان كرد كە تێیدا هەر چوارلایەن كۆك بوون لەسەر ئەوەی كۆماری ئیسلامی لەپاش هاتنی پەتای كۆرۆنا‌و قەیرانی هەمەلایەنەی ناوخۆیی‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، بەرەوڕووی قەیرانی تازەتر دەبێتەوە، بەتایبەت قەیرانە ناوخۆییەكان زیاتر پەرەدەستێنێت‌و ناڕەزایی‌و رق خەڵك بەرامبەر بە دەسەڵاتی رژیمی ئێران زیاتر گەشە دەكات. هەربۆیە ئەركی ناوەند لەم دەورەیەدا هەستیارتر دەبێت‌و بۆ ئەم مەبەستە میكانیزمەكانی كاری چالاكانەی ناوەند جەختی لەسەر كرایەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هەروەها باس لە گرتن‌و زیندانی كردنی ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانانی مەدەنی‌و ژینگەپارێزی كوردستان كرا كە لە رۆژانی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر‌و راپێچی گرتوخانەكان كراون، بەشداربووان جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە ناوەندی هاوكاری بە هەموو شێوازی گونجاو تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی‌و گرتنی ئەو چالاكانانە لەقاو بدات.

لەدیدارەكەدا هەروەها باس لە چەندین بواری كاری ناوەندی هاوكاریی لەوانە بواری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان‌و سیاسەتی ناوەند بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئێران قسەوباس‌و بڕیاری پێویستی لەسەر درا.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/01/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کچێکی مێرمنداڵ لە ناوچەی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی هاوكاریی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج كۆڵبەری كورد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?