By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەفدێكی “حدكا” سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > وەفدێكی “حدكا” سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد
کوردیهەواڵ

وەفدێكی “حدكا” سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/05/31 at 9:31 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

وەفدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكان‌و پرسی بارگرژیی ئەم دواییەی نێوان ئەو حیزبە‌و پارتی كرێكارانی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كرد.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە 10ی جۆزەردانی 1394ی هەتاوی وەفدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز میرۆ عەلیار، ئەندامی دەفتەری سیاسی، سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد‌و لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵە بە سەرپەرشتی هاوڕێ فەریبا محەمەدی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی پێشوازییان لێكرا.

لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی میوان بە باسكردنی وردەكاریی سەرهەڵدانی بارگرژیی ئەم دواییەی نێوان ئەوان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، پێزانینی خۆیان لەمەڕ دەربڕینی هەڵوێستی حیزب‌و لایەنەكان لەوانە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە لێدوان‌و راگەیاندنی فەرمی لەسەر ئەو رووداوە دەربڕی.

وەفدی كۆمەڵە پاش سەرخۆشی دووبارەی خۆی سەبارەت بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكرات بەدەستی گەریلاكانی پەكەكە، جەختی لەسەر هێوركردنەوە‌و ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە‌و پەیوەندی نێوان هەر دوو لایەنی حدكا‌و پەكەكە كردەوە‌و، دەست بردن بۆ چەك لە چارەسەر كێشەی نێوان حیزبەكانی كوردستانی بەتوندی مەحكوم كرد‌و دیالۆگ‌و گفتوگۆی بە تاكە چارەسەری كێشە‌و گرفتەكان لەنێوان هەموو حیزبە كوردییەكان ناولێبرد.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا وەفدی كۆمەڵە جەختی لەسەر یەكڕیزی‌و تەبایی زیاتر نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە‌و ئاماژەی بەوەشدا كە یەكگرتوویی‌و یەكگوتاری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەگەری رووداوی هاوشێوەی “كێلەشین” كەمدەكاتەوە‌و بەقازانجی بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان دەبێت.

هەروەها هەردوولا سووربوونی خۆیان لەسەر هاوكاری زیاتری هەردوو لا و باقی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دووپات كردەوە.
كۆبوونەوەكە پاش نزیكەی 2 كاتژمێر كۆتایی پێهات‌و وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/05/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سكرتێری گشتیی كۆمەڵە‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە
بابەتی دواتر وەفدێكی كەجەكە سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?