By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەفدێكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان كرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > وەفدێكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان كرد
هەواڵ

وەفدێكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان كرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/09/12 at 11:45 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمرۆ وفدێكی كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە) سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە سلێمانیان كرد.

وەفدی كەجەكە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان: سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی كەجەكە، حسێن ئامێدی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كەجەكە لە هەرێمی كوردستان‌و مەروان ئامێدی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كەجەكە كە لەلایەن وەفدی كۆمەڵە: عەتا ناسرسەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانی، جەعفەر محەمەد ئەمینی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و محەمەد حەكیمی جێگری پەیوەندییەكان پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا هەردوو لا قسەوباسێكیان لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و دەرفەت‌و مەترسییەكان لەبەردەم بزوتنەوەی كورد لە بەشەجیاجیاكانی كوردستان كرد‌و جەخت لەسەر یەكڕیزی‌و پەیوەندیی حیزبە كوردستانییەكان‌و هەوڵدان بۆ دەستبەركردنی یەكگرتوویی نەتەوەیی كردەوە.

وەفدی میوان لە میانەی باسەكەیاندا قسەیان لەسەر بەشداریی كردنی حیزبەكانی رۆژڵاتی كوردستان لە كۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی حیزب‌و كەسایەتییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد كە بەهەوڵی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) بڕیارە لە رۆژانی 17-16ی سێپتامبر لە وڵاتی سوئێد بەڕێوەبچێت.

وەفدی كۆمەڵە بە خستنەڕووی بۆچوونەكانی خۆی لەسەر كارو ئەركەكانی كەنەكە پێیوابوو سازدانی كۆبوونەوەی لەو چەشنە پێویستی بەوە دەكرد كە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئامادەكاریی‌و سازدانی كۆبوونەوەكە بەشداریی زیاتریان بكردایە‌و بەمەش كاریگەرییەكانی زیاتر دەبوو و بە كردەوە هەنگاوێك زیاتر بەرەو بەدیهێنانی یەكگرتووی نەتەوەیی دەنرا. بەو هۆكارانەش كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداریی كردنی لەو كۆبوونەوەیە بە پێویست نازانێت.

لەكۆبوونەوەكەدا هەروەها جەخت لەسەر هاوكاری‌و پەیوەندیی زیاتری نێوان كۆمەڵە‌و پەكەكە كرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/09/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە‌و پژاك كۆبوونەوە
بابەتی دواتر بەشداریی کۆمەڵە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە وڵاتی دانمارک

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?