By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پشتیوانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە، نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > پشتیوانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە، نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران
کوردیهەواڵ

پشتیوانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە، نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/16 at 9:06 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی عەداڵەتخواز و ئازادیخوازی ئێران
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان

پاش ڕاگەیاندنی بەرز بوونەوەی٣٠٠٪ی نرخی بێنزین لە لایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامییەوە، خەڵکی شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران و كوردستان لە ناڕەزایەتی بەم بڕیارە بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان، داخستنی شەقام و جادەکان، بێزاری و بێ دەرەتانیانی خۆیان ڕاگەیاند و هێزە ئەمنیەكان دەستیان نەپاراسنو شەهید و برینداری لێ كەوتەوە.
گران کردنی نرخی بێنزین کە دەبێتە هۆی گرانبوونی زیاتری هەموو پێداویستیەکانی ژیانی خەلک لە لایەن دەوڵەتەوە لە کاتێک دایە کە خەڵکی ئێران و بە تایبەتی لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لە خراپترین دۆخی ژیان، بە ئابوورییەکی هەژارانەوە دەژین.
هەمووان دەزانن کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتی، بەڵام ئەوە سیاسەتە هەڵە و چەوتەکانی کۆماری ئیسلامییە کە لە ماوەی چوار دەیە دەسەڵاتداری خۆیدا، ئەم دۆخەی بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری هێناوە. کۆماری ئیسلامی بە پرۆژە ناپێویست و زیانبارەکانی، بە دزینی و تاڵانکارییەکانی سەروەت و سامانی خەڵک و بە تەرخان کردنی دارایی خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و دەست تێوەردانە ئاژاوەگێڕییەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، هۆکاری بەفیڕۆدانی سامانی ئێران و ئەو هەژارەییە لە ڕادەبەدەرەی خەڵکی ئێرانە.
بە پێی ڕاگەیەنراوی جەماوەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر خەڵک لە مەیدان و شەقامە سەرەکییەکاکانی شارەکانی خۆیان دژی ئەم بڕیارەی دەوڵەت بوەستنەوە. تا نووسینی ئەم ڕاگەیاندنە (ئەگەرچی هێڵی ئێنتێرنێت لە ئێران بچڕاوە یان زۆر خاوە) خەڵک بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان لە سەر شەقام و جادەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕێن دان.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینانەی خەڵکی ئێران بەم بڕیارە و بە دۆخی ژیانیان بە ڕەوا و بەحەق دەزانێت و پشتیوانی لێ دەکات و داواکارە تا بە چۆک داهێنانی رژیم و باندە مافیاییەکانی درێژە بە هەڵوێستی شیاو و بوێرانەیان بدەن.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی
١٦ی نوامبری ٢٠١٩ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر
بابەتی دواتر لاوانی مافخواز و بە هەڵوێستی کوردستان لایەنگرانی دادپەروەری و ئازادی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?