By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
هەواڵ

پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2022/03/29 at 3:05 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

زۆر بەداخەوە ئەمرۆ دووشەممە ٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی هاورێی دێرین و پێشمەرگەی ناسراوی کۆمەڵە هاورێ ئیبراهیمی رەمەزانی ناسراو بە مام برایمی چیانە بە هۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
مام برایم کە لە بنەماڵەیەکی جوتیاری ئاوایی چیانەی ناوچەی پیرانشار لە دایک ببوو،هاوکات لەگەڵ راپەرینی گەلانی ئێران و ئاخێزی جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە دژی دەسەڵاتی پەهلەوەی چالاکانە لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان دا بەشداری کرد.
مام برایم کە خۆی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە دایک ببوو،لە پێناو وەدیهێنانی ئاوات و ئارەزووەکانی خۆی و هاوچارەنووسانی، خەباتی خۆی لە پێناو رزگاری و سەربەستیی گەلەکەی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیدا بە خەباتی کۆمەڵەوە گرێ دا و هەتا دواساتەکانی تەمەنی وەک تێکۆشەرێکی وەفادار و شێلگیری ئەو رێبازە بەردەوام بوو.
لە ساڵانی رابردوودا هاورێ ئیبراهیم بە هۆی نەخۆشی و گرفتی جەستەییەوە لە دەرەوەی وڵات دەژیا و بەداخەوە سەرەنجام ئەمرۆ ٨ی خاکەلێوە بۆ هەمێشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆری هاورێ و هاوسەنگەرانی بەجێهێشت.
مام برایمی چیانە،کەسایەتییەکی قسەخۆش و تێکۆشەرێکی بەورە و پێشمەرگەیەکی لێهاتووی کۆمەڵە بوو کە لە نێو دڵی هەموو هاورێیانی و ئەو کەسانەی لە نزیکەوە دەیانناسی جێگا و پێگەیەکی تایبەتی بوو،بۆیە بڵاوبوونەی هەواڵی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی مام برایم شەپۆلێکی بەرینی لە هاوخەمی و پەرۆشی لە نێو خەڵکی کوردستان و هاورێیان و دۆستانی دێرینی کۆمەڵەدا لەگەڵ خۆی هێنا.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی هاورێ ئیبراهیم رەمەزانی ناسراو بە مام برایمی چیانە لە لایەن هەموو هاورێیانی کۆمەڵەوە پر بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری ئازیزی و هەموو خەڵکی تێکۆشەری ئاوایی چیانە و شاری پیرانشار دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی هاورێ ئیبراهیم رەمەزانی ناسراو بە مام برایمی چیانە بەرز وبەرێز بێت.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی
٢٨ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2022/03/29
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی نەورۆزیی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بابەتی دواتر وەفدێکی کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?