By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی سكرتێری گشتیی كۆمەڵە بەبۆنەی یادی نەورۆز
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > پەیامی سكرتێری گشتیی كۆمەڵە بەبۆنەی یادی نەورۆز
کوردیوتار

پەیامی سكرتێری گشتیی كۆمەڵە بەبۆنەی یادی نەورۆز

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/03/20 at 3:21 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
عومەر ئیلخانیزادە
هاوبەشکردن

هاورێ عومەری ئێلخانیزادە بە بۆنەی یادی نەورۆز‌و هاتنی سەری ساڵی نوێی هەتاویی پەیامێك بڵاوكردەوە.
دەقی پەیامەكە:

خوشک و برایانی ئازیز، هاورێیان و هاونیشتمانیان!

پڕ بە دڵ ساڵی تازە و نەورۆزتان پیرۆز، هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز!

هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی یەکریزی و تەبایی هەموو یەکسانیخوازان، ببێ بە ساڵی یەکگرتوویی لە بزاوتی رزگاریخوازی کوردستان و ببێ بە ساڵی سەرکەوتنی پێشکەوتنخوازی بەسەر کۆنەپارێزی و جەهلدا. ساڵی داهاتوو دەورەی گەورەترین تاقیکردنەوەیە بۆ بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان لە هەموو بەشەکانی. باشور بەرانبەر داعش و بەغدا چۆن خۆی رادەگرێ و چەندە یەکریزی دەپارێزێ؟ هاتنی ئێران و داگیرکردنی بەشێک لە ‌وێراق، کوردی چۆن رووبەروو دەبێتەوە؟ پڕۆسەی ئاشتی لە باکور بەرەو کوێ دەچێ؟ تورکیە ئامادەیە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد؟ کورد خۆی چۆن رادەگرێ و چەندە ئەم پرۆسە دەکاتە مایەی تەبایی نەتەوەیی یان بۆی دەبێ بە لێکدابڕان و دوری ناو هێزە سیاسیەکان؟ کوردی ڕۆژهەڵات و هێزە سیاسیەکان هەر وەک تا ئێستا ملکەچ و دەستەوەستان و دور لە یەک دەمێنینەوە یان مێژوو و هیمەتی خەباتکارانە دینەوە هانامان و هیممەتمان تێدا دەجوڵێنن؟ کوردی ڕۆژئاوا لەگەل پیلانەکانی تورکیە، ئێران و ئەسەد چی دەکەن؟ چەندە دەتوانن یەکگرتویی ناوخۆیان راگرن و نەهێڵن دەستی دوژمنان لێیان وەگەڕ کەوێ و تێیانکەوێ؟ بە گشتیی ئایا کورد ئەم هەلە زێڕینە دەقۆزێتەوە یان دەرفەتەکان بۆ سەرکەوتن و گەشانەوە دەبنە مایەی بەربەرەکانێ بۆ ئەوەی هەر بەشەی کوردستان یان هەر حیزبە دەسەڵاتی خۆی زۆرتر بسەپێنێ و لە خەیاڵی ناراستی خۆیدا زۆرترین دەسکەوت بەرێ؟ ئەم پرسیارانە هەم رووی گەشبینی لەخۆ دەگرن و، هەم ترس لە رەشبوونی بەخت تێیاندا دیارن.

سەرجەم من بە لایەنی گەشبینی دام و، لاموایە نە عێراق بە ئێران دەخورێ و نە ئیمپراتۆری ئێرانی زیندوو دەبێتەوە و نە هاوپەیمانەتیەکان لەگەڵ ئێران داهاتویان دەبێ، نە عێراقی یەکگرتوو ماوە و ساز دەبێتەوەو، نە ئیمپراتۆری عوسمانی دەبوژێتەوە و رۆژئاوای کوردستان دەلکێنێ بە خۆیەوەو، نە هیچ داگیرکەرێکی کوردستان نیەت و ئاواتی گۆراوە و دەگۆڕێ و دۆستی کوردە.

پێموایە رۆژهەڵاتی ناوین تووشی ئاژاوە و کێشەی زۆرتر دەبێ و ئیمپراتۆری ئێرانی سەرەرای هەڵپە و هەرای ئێستای، ئەستێرەی بەختی روو لە ئاوا بوونە. کورد دەتوانێ بە یەکگرتوویی گەورەترین کاریگەریی هەبێ و خۆی لە ژێردەستەیی مێژوویی رزگار بکات، لاموایە خەبات بۆ دیمۆکراسی و بۆ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی زۆرترین مانای پەیدا کردوە و سەرکەوتنی بزاوتی کوردی زۆرترین پێویستیی بە رەوتێکی لەخۆبردوو، کوردستانی و بویر و عەداڵەتخواز هەیە. لەو بڕوایەدام ئێران بە هۆی ئەوە لە سێ بەشی کوردستان دەستی خستۆتە ناو بزوتنەوەی کوردی، گەورەترین مەترسیە بۆ سەر هەموو کورد و کوردی ڕۆژهەڵات بە هۆی ئەوە کە راستەوخۆ دژ بە ئێرانە و مەترسیە بۆی، دەتوانێ دەوری گەورەی هەبی کە مەترسیەکانی ئێران بۆ سەر هەموو کورد بڕەوێنێتەوە. هیمەت و یەکگرتوویی کوردی رۆژهەڵات تەنیا بە وەلانانی بەرچاوتەنگی و هەنگاوی بوێرانە بۆ دەستنانە ناو دەستی یەکتر مەیسەر دەبێ. تەنیا لەو رێگایەوە دەور و قسەمان لە باقی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش لەبەرچاو دەگیرێ. بە داخەوەم کەمن لە کوردی بەشەکانی دیکە کە بزانن کزی کوردی رۆژهەڵات رێک دەبێتە مایەی لاوازی خۆیان. کەم دەزانن بێ رزگاری کوردی رۆژهەڵات نە باشور و نە … ئارامی و ئاسودەیی نابینن، دڵنیاشم شنەبای رۆژهەلاتی هەڵدەکات و مژدەی بەهارێ دێنێ بۆ هەموان. نە راستە خەباتی مە مردبێ و فاتیحای بۆ بخوینن. ئێمە ئەوە نین بە قودرەتی کۆماری ئیسلامی ئەوڕۆ هێزمان هەڵسەنگێنن، دوازدە میلیۆن کوردی رۆژهەڵاتی بە کەس بەری ئاواتە کپکراوەکانی ناگیرێ و ئاوری دەرونی داگیرکەر دەسوتێنێ. بە هیوای ئەو رۆژە و بە هیوای یەکگرتوویی پێشکەوتنخوازی لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بە ئاواتی وەدیهاتنی خەونی سەربەخۆیی گەلێکی ماندوی، زولملێکراوی هەر راوەستاو و کۆڵنەدەر. تەمەندرێژ و سەرفراز بن.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر خەونی ئیمپراتۆری ئێرانی و داهاتوی / عومەر ئێلخانیزادە
بابەتی دواتر بەشداری شاندێکی كۆمەڵە لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?