By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک عەلی میرەکی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک عەلی میرەکی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە
هەواڵ

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک عەلی میرەکی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/01/06 at 10:42 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی کاک عەلی میرەکی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە(رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)  بە هۆی جەڵدەی مێشک و لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و ئازیزان و هاورێیانی بەجێهێشت.

کاک عەلی میرەکی کە ئەندامی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ئاوایی میرەکی ناوچەی سنە بوو،بە هۆی نالەباربوونی دۆخی ژیان و گوزەرانیان هەر لەسەرەتای مێرمنداڵییەوە هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ دۆزینەوەی کار و دابینکردنی بژیوی ژیان روویان کردبووە کوردستانی باشوور و، سەرەنجام بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە ئاوارەیدا و لە شاری بەغدا نیشتەجێ بوون.

سەرەنجام بنەماڵەی کاک عەلی پاش سێ دەیە ئاوارەیی گەرانەوە کوردستانی رۆژهەڵات و کاک عەلی کە ئیتر ئێستا مرۆڤێکی پێگەیشتووی خاراوی کورەی ژیان و خەبات بوو و زیاتر لە ٦ ساڵی تەمەنی بە هۆی نارەزایەتی و راسان لەدژی بێدادی لە بەندیخانەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق هێنابووە سەر،وەدیهاتنی خەون وئامانجەکانی خۆی و هاوچارەنووسانی خۆی بە خەباتی کۆمەڵەوە گرێ دا و لە ساڵانی ٦٠ی هەتاویدا وەک تێکۆشەرێکی نهێنی دەستی دایە کار و هەڵسوورانی سیاسی و، پاش ئەوەیکە چەندین جار لەلایەن دام ودەزگا ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا،بە مەبەستی درێژەدان بە خەبات رووی کردە بنکەکانی کۆمەڵە و لە ریزەکانی  کۆمەڵەدا چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان و هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی و بۆ ماوەی زیاتر لە  ٢٥ ساڵ لەخەبات و تێکۆشانی پێشمەرگانە بەردەوام بوو.

ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک” عەلی محەممەدمیرەکی ” کادر وپێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس وکاری،بە تایبەت سەرەخۆشی لە پاکیزخانمی هاوسەری و لە رۆمەن وروبین ورامیاری جگەرگۆشەی وهەموو هاورێ وهاوسەنگەرانی لە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران-کۆمەڵە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.

یادی ئازیزی تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە کاک عەلی میرەکی بەرز وبەرێز بێت.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی

٦ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زاینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/01/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر مەبەستە سەرەکییەکانی چەتەگەریی دەریایی سپای پاسداران لە کەنداو-ئارام مودەڕیسی
بابەتی دواتر پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی میرزا عەلی نادری تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و سیمای ناسراوی شاری سەقز و خەڵکی کوردستان.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?