By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی ناوەند بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئیعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی ناوەند بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئیعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی
هەواڵ

پەیامی ناوەند بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئیعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/06/01 at 1:22 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٢ی جۆزەردان ساڵڕۆژی ئیعدامی ٥٩ لاوی مهابادی بە دەستی رژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاویدا ٥٩ لاوی شاری مهاباد لە لایەن ڕێژیمی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کران. ڕێبەرانی ئەم ڕێژیمە دوای ئەوەی وڵامی پەیامی ئاشتیخوازانەی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستانیان بە دەرکردنی فەرمانی جیهاد و هێرشی سەرتاسەریی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان دایەوە، ڕووبەرووی بەرەنگاریی خەڵک وهێزە سیاسییەکان و، هەروەها ئیرادەی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوونەوە. ئەوان کە بە خەیاڵ هیوا و هۆمێدیان لە سەر بەچوکداهێنانی بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان هەڵچنیبوو، لە بەرانبەر داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان  و بەرەنگاری و ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەدا دۆشداماو و سەرکز مانەوە. بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی خۆیان قین لەدڵانە پەلاماری خەڵکی بێ‌دیفاعی کوردستانیان دا و تەنیا لە یەک ڕۆژدا ٥٩ لاوی شاری مهابادیان بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن و هیچ تاوانێکیان لەسەر ساغ بووبێتەوە، ئێعدام کرد.

ڕەوتی گرتن، ئەشکەنجە، دادگاییکردن و لە کۆتایی‌دا سەپاندنی سزای قورس بە سەر تێکۆشەرانی کوردستان و لە سێدارەدانیان لە چوار دەیەی دەسەڵاتدارێتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لاپەڕەیەکی ڕەش و پڕ لە تاوان و جەنایەتی ئەم ڕێژیمەیە. ڕەشەکوژیی زیندانیانی سیاسی تەنیا بە تاوانی کورد بوون، لە چەند بڕگەیەکی ئەم مێژووە ڕەشەدا دووبارە و چەند بارە بۆتەوە. سەپاندنی حوکمی قورس بە سەر زیندانیانی کورد و لە سێدارەدانیان، بەشێکە لەو شەڕە ناڕەوا و دژیگەلییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان و مافەڕەواکانی زیاتر لە چل ساڵە بەڕێوەی دەبات و تا ئێستاش درێژەی هەیە. بەشی زۆری زیندانیانی سیاسیی ئێران کە لە بەندیخانەکانی ئەم ڕێژیمەدا سزای قورس و ناڕەوای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، کوردن کە جیا لە مافخوازی هیچ تاوانێکی دیکەیان نیە.

ئامانج و مەبەستی ڕێژیم لە ئێعدامی ٥٩ لاوی مهابادی لە ١٢ی جۆزردانی ساڵی ١٣٦٢ و درێژەدان بەم ڕەفتار و سیاسەتە جینایەتکارانەی، چاوترسێن کردنی خەڵکی کوردستان و تێکشکاندنی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران بووە. بەڵام وەک تا ئێستا خەڵکی کوردستان و حیزبە سیاسییەکانی سەلماندوویانە، لەم پێوەندییەدا ئەوەی بۆ ڕێژیم ماوەتەوە کارنامەیەکی پڕ لە غەدر و جەنایەتە و هیچی دیکە. چونکی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان نەتەنیا بە لەسێدارەدانی لاوان و تێکۆشەرانی پەکی نەکەوتووە، بەڵکوو ڕۆژلەگەڵ رۆژ لە پەرەئەستاندن دایە و ئێعدام و سێدارە بەلای خەڵکی کوردستانەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ماهییەتی وجوودی ئەم ڕێژیمە پێناسە دەکرێ. “کۆماری سێدارە”، ئەو تەعبیر و تاریفە بەجێ و چەسپاوە بوو کە هەر زوو خەڵکی کوردستان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەکار هێنا.

لە یاد و بیرەوەریی ٣٧ ساڵەی ئێعدامی بەکۆمەڵی ٥٩ کەس لە لاوانی شۆڕشگێڕی شاری مهاباد ‌دا، سڵاو دەنێرین بۆ یاد و ئامانجە بەرزەکانیان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/06/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پیرۆزبایی كۆمەڵە بە بۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بابەتی دواتر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان ئێران سەبارەت بە سووتانی دارستانەکانی کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?