By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی رووداوە دڵتەزێنەکەی رێگای نێوان مەریوان و پاڵنگان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی رووداوە دڵتەزێنەکەی رێگای نێوان مەریوان و پاڵنگان
کوردستان

پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی رووداوە دڵتەزێنەکەی رێگای نێوان مەریوان و پاڵنگان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/09/03 at 3:49 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە ١١ی خەرمانان ١٤٠٠ی هەتاوی، مینی بووسی هەڵگری ژمارەیەک لە دانیشتوانی گووندی پیرسەفای مەریوان کە بە مەبەستی چوون بۆ “وەیسولقەرەنی” کەتبوونەرێ،لە نێوان ئاواییەکانی تفێن وپاڵنگان تووشی رووداوی هەڵدێران بووە و لە ئاکامی ئەم رووداوە دڵتەزێنەدا ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون و کە بەداخەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو لە بریندارەکانیش بڵاو بۆتەوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە ئێمە گەیشتوون ١٤ کەس لە قوربانییەکانی ئەو رووداوە خەڵکی ئاوایی پیرسەفا و،٢ کەسیان خەڵکی ئاوایی بەردەرەشەی مەریوان بوون.
بەداخەوە لە ئاکامی سیاسەتی هەڵاواردنی بەئەنقەستی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و پشتگوێخستنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و نۆژنکردنەوەی رێگاوبانەکان و،هەروەها ناکارامەیی ونائیستانداردبوونی کەرەسە وئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی، ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان لە رووداوگەلی لەم جۆرەدا گیانیان لە دەست دەدەن، بەجۆرێک کە ئیتر ئێستا رێگاوبانەکانی کوردستان و بەتایبەت شارە سنوورییەکان کە قورساییەکی زیاتری هاتووچۆیان لەسەرە بە “رێگای مەرگ” ناوزەد کراون.
ئێمە بە بۆنەی ئەم رووداوە دڵتەزێنەوە وێرای دەربرینی خەم وپەژارەی خۆمان، پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری قوربانییەکانی ئەم پێشهاتە دڵتەزێنە وخەڵکی ئاواییەکانی پیرسەفا وبەردەرەشە وهەموو خەڵکی ناوچەی مەریوان دەکەین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢ی سپتامبری ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/09/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی کاک فواد مستەفا سوڵتانی
بابەتی دواتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?