By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک ئەحمەد فیروزیار باوکی فەرماندەی ناسراوی کۆمەڵە هاورێ یەدوڵڵا فیروزیار ناسراو بە عەلا سنە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک ئەحمەد فیروزیار باوکی فەرماندەی ناسراوی کۆمەڵە هاورێ یەدوڵڵا فیروزیار ناسراو بە عەلا سنە
Uncategorized @ku

پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک ئەحمەد فیروزیار باوکی فەرماندەی ناسراوی کۆمەڵە هاورێ یەدوڵڵا فیروزیار ناسراو بە عەلا سنە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/11/12 at 12:24 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە بەداخەوە دوێنێ چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی کاک ئەحمەد فیروزیار لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.
کاک ئەحمەد فیروزیار لەگەڵ ئەوەی پیاوێکی زەحمەتکێش و بە هیممەت و جێی متمانە و خۆشەویستی ناسیاو و خەڵکی شاری سنە بوو،لە هەمانکاتدا باوکی کادر و فەرماندەی ناسراوی کۆمەڵە،هاورێ یەدوڵڵا فیروزیار ناسراو بە عەلا سنە بوو.
هاورێ “عەلا سنە” کە یەکێک لە پێشمەرگە فیداکارەکانی کۆمەڵە بوو،بە پێی لێهاتووی و فیداکارییەکانی سەرەتا لە ناوچەی بۆکان وەک فەرماندەی پەل و دواتر وەک فەرماندەیەکی نیزامیی لێهاتوو لە ناوچەی ورمێ درێژەی بە هەڵسووران و خەباتی خۆی دا. زۆر بە داخەوە هاورێ عەلا کە لە نێو هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا کادرێکی لێهاتوو،کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێ باوەر ولێهاتوو بوو، رۆژی ١٨ی مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەرێکی قارەمانەدا بەرامبەر بە هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی “کانی سپی ” ناوچەی ورمێ گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و شۆرشی رزگاریخوازانەی کوردستاندا بەختکرد.
هەرچەند خەمی لەدەستدانی ئەو رۆڵە خۆشەویستەی کاک ئەحمەد قورس و دڵتەزێن بوو،بەڵام هەرگیز وهەتا دواساتەکانی تەمەنی نەک ورەی لەدەست نەدا،بەڵکوو خەمی لە دەستدانی رۆڵە ئازیزەکەی کردە تین وتوان و هێزێکی لەبن نەهاتوو بۆ وەفادار مانەوە لەسەر ئەو رێبازەی کە هاورێ عەلا لە پێناویدا گیانی ئازیزی بەختکرد.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک ئەحمەد فیروزیار پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەـاڵە و کەسوکاری ئازیزی،بە تایبەت سەرەخۆشی لە کوبرا خانمی جەلالی هاوسەری کاک ئەحمەد ، شیرین خانمی خوشک و کاک جەماڵی برای هاورێ عەلا و هەموو خەڵکی شاری سنەی سەربەرز دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی کاک ئەحمەدی فیروزیاربەرز و بەرێز بێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی
١١ی نوامبری ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/11/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دوارۆژ-ژمارە ١١٣
بابەتی دواتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?