By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > پەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری
کوردیهەواڵ

پەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/12/20 at 9:07 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

 

جەماوەری تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!
هه‌روەك ئاگادارن له‌ رۆژانی رابردوو چەند لاوێكی كورد خەڵكی مەریوان و دەورووبەری کە بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیان خۆیان و بنەماڵەکانیان بۆ کۆڵبەری روویان لە سنوورەکانی کوردستان كردبوو تووشی سەرماو بەفر و بۆرانی قورس دەبن کە بە داخەوە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.بەداخەوە تەنیا لە یەک حەوتووی ڕابردوودا ١٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، پیرانشار، سەردەشت و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی یان بەهۆی سەرما و بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە و بریندارکراون و چارەنووسی کۆڵبەرێکی تەمەن١٤ ساڵان بە ناوی “فەرهاد خوسرەوەی” خەڵکی “گەورە دێی نێ” سەر بە شاری مەریوان هێشتاکە نادیارە. جێگای ئاماژەیە کە دامودەزگا حکومییەکان تا ئێستا لە پەیداکردنی ناوبراو و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ناوبراو کەمتەرخەمبوون و هەوڵەکان لەڕێگای خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانەوە بەردەوامە.
پێشهاتنی ڕووداوی لەم چەشنە لە كوردستان دیاردەیەکی نامۆ نییە و ڕەهەندەکانی هەتا دێت پەلوپۆی نوێی لێدەکەوێتەوەو رۆژ نییە ئێمە هەواڵی دڵتەزێنی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی كورد نەبیستین. هۆکاری سەرەکی کۆڵبەری‌کردن لەلایەن خەڵک و لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ سیاسەتی پشتگوێ خستن، هەڵاواردن و گەشەنەسەندنی ئابووری و ڕێژەیەکی بەرز لە بێکاری دەگەڕیتەوە کە وای کردووە تەنیا لە یەک بنەماڵەدا ٢ لاوی تەمەن ١٤ و ١٧ ساڵان بۆ بژێوی ژیان ڕوو بکەنە سنوورەکانی کوردستان. هاوکات ئەوەی کە جێگای سەرنجە، هەڵوێست و تێڕوانینی ئەمنییەتی ڕژیم و دەستوپەیوەندییەکانیەتی کە لە جیاتی هەست بە بەرپرسایەتی کردن لەهەمبەر گیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە و چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانیان بەشێوەی کوێر و بێبەزەییانە دەیاندەنە بەر دەستڕیژ و گیانیان لێ دەستێنن و کاتێکیش کە کۆڵبەران تووشی ڕووداوێکی سروشتیی دەبنەوە کاربەدەستان و ئیداراتی پەیوەندیدار هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان نادەن.
ئەگەرچی پرسی کۆڵبەران لەم ساڵانەی دواییدا جیا لە ڕای گشتیی و ناوەند و دامودەزگاکانی ڕژیم، سنوورەکانی تێپەڕاندووە و لە ڕێکخراوەکانی جیهانیی مافی مرۆڤ و کۆڕوکۆبوونەوە نێونەتەوەییەکان باسی لێدەکرێت بەڵام تا ئێستایش لە لایەن کاربەدەستانی ڕیژیمەوە ئاوڕێکی ئەوتۆی لێنەدراوەتەوە.
ئێمە ئەم کوشتار و کردەوانەی کۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحکووم دەکەین و سەرەڕای چڕ کردنەوەی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان بۆ گوشارخستنە سەر ڕژیمی ئێران و پاراستنی گیانی کۆڵبەران، هەستی هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی نان و ژیان دەردەبڕین هەروەها كۆماری ئیسلامی بە بەرپرس و هۆكاری سەرەكی ئەم چەشنە روداوانە دەزانین و هەر لەو پێناوەدا جارێكیتر دووپاتی دەكەینەوە پێویستە سیاسەتی هەڵاواردن و پشتگوێ خستنی کوردستان کۆتایی پێبێت و دەسەڵاتی ناوەند لەبەرامبەر كێشەی كۆڵبەران و پاراستنی گیانیان بەرپرسیار بێت.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی
١٩ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/12/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد
بابەتی دواتر راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە لەبابەت: هەواڵی گیان لەدەستدانی دایە” مریەم”ی سوڵتانی لە شاری مهاباد.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?