By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی بەرێز بەهادین نووری کەسایەتی سیاسی و چەپی ناسراوی کوردستان و عێراق
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی بەرێز بەهادین نووری کەسایەتی سیاسی و چەپی ناسراوی کوردستان و عێراق
هەواڵ

پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی بەرێز بەهادین نووری کەسایەتی سیاسی و چەپی ناسراوی کوردستان و عێراق

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/12/02 at 12:25 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخەوە ئاگادار بووین کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە ١١ی سەرماوەز ١٣٩٩ی هەتاوی بەرێز بەهادین نووری کەسایەتی سیاسی و چەپی کوردستان و عێراق لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا و بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بەهادین نووری کە لە بنەماڵەیەکی هەژاری کوردستانی باشوور لە ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە بە پێچەوانەی باوک و باپیری کە لە پیاوانی ئایینی ناوچەکە بوون،لە نێوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا و لە قۆناغی گەشە و پەرەسەندنی بیری چەپدا،هۆگری رێبازی چەپ و سوسیالیستی بووە و چۆتە ریزی تێکۆشەرانی حیزبی شیوعییەوە.پاش پێنج ساڵ و لە ساڵی ١٩٤٩ و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بۆتە سکرتێری حیزبی شیوعی. بەهادین نووری کە لە ریزی یەکەمین بانگەشەکەرانی بیری چەپ و سوسیالیستی لە عێراق دێتە ئەژمار، سەرەرای وەفادار مانەوەی بە بیری چەپ، بەڵام خاوەنی روانگەیەکی رەخنەگرانە بوو بەرامبەر بە رەوتە چەپەکانی عێراق. کاک بەهادین نووری کە لە تەمەنی منداڵیدا تووشی نەخۆشی “سیل”ی باڵندە ببوو وبەشێک لە سییەکانی لەدەست دابوو،بە داخەوە پاش ئەوەیکە ١٢ رۆژ لەمەوبەر تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی بەرێز کاک بەهادین نووری کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری شێلگیر و بەوەفای رێبازی چەپ وسوسیالیستی کوردستان و عێراق، پر بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی و هاورێ و هاوبیرانی دەکەین.

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی ١ی دسامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/12/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بابەتی دواتر كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?