By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی “قادری حاجی عەلی”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی “قادری حاجی عەلی”
هەواڵ

پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی “قادری حاجی عەلی”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/11/10 at 5:50 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان، بنەماڵەی بەرێزی کاک قادری حاجی عەلی! زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە کاک قادری حاجی عەلی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی ناسراوی سیاسی پاش گیرۆدەبوونی بە پەتای کۆڕۆنا و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ ئەم نەخۆشییە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە یاران وئازیزانی بە جێهێشت. کاک قادری حاجی عەلی هەر لە تەمەنی لاویەتیەوە وەک تێکۆشەرێکی بزووتنەوەی چەپ و شۆرشگێر و خاوەن هەڵوێست هاتە ریزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردەوە و لە ماوەی ساڵانی خەبات و تێکۆشانیدا ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجدەران و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە ئەندامانی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بووە. کاک قادری حاجی عەلی وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە ناو جەماوەر و لە ناو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا خاوەن پێگە و متمانەیەکی تایبەت بوو. دۆست و هاوڕێی له مێژینەی کۆمەڵە بو و پەیوەندی نزیکی دروست کردبو. هەر بۆیە هەواڵی مەرگی ئەو خەباتکارە دێرینە و ئەو سەرکردە ناسراوە شەپۆلێکی بەرینی هاودەردی و دڵگرانی لێکەوتەوە. ئێمە بە بۆنەی مەرگی کاک قادری حاجی عەلی، کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی خەباتی رزگاریخوازی لە باشووری کوردستان وێرای دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان، بە گەرمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی و هەمو هاوسەنگەران و هاوخەباتان و هاورێیان و دۆستانی دەکەین، دڵنیاین کە ناوی کاک قادر وەک ناوی زۆربەی خەباتکارانی رێگای رزگاری وسەربەستی بۆهەمیشە لە مێژووی پر لە شانازی گەلەکەماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. بژی یادی ئازیزی خەباتکار و تێکۆشەری دێرینی کوردستان کاک قادری حاجی عەلی.

هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٠ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/11/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایکی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بابەتی دواتر برای کادرێکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?