ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٥ زایینی) بەڕێز کاک باپیر کاک مەلا سکرتێری پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لە هەولێر سەردانی کۆمەڵەی کرد و لە لایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا هەلومەرجی ناوچەکە و دۆخی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد درایە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەر دوو لایەن لەو بڕوایەدا بوون کە سەرجەم پێشهاتەکان و داهاتوو، لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی کوردستان و گەلی کورد دایە و هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پرسی یەکگرتوویی و تەبایی و ئەو بابەتەیان بە پێویستییەکی سەرەکی ناوبرد بۆ کەڵک وەرگرتن لەو هەلومەرجە و هەروەها جەختیان لە پەیوەندی و دۆستایەتی دووقۆڵی و درێژەی دیدار و هاوئاهەنگی و دۆستایەتی لە داهاتوو کردەوە.
پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی
٢٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٥ی زایینی


