By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سەبارەت بە ئاخێزی ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ئێران و کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سەبارەت بە ئاخێزی ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ئێران و کوردستان
ڕاگەیاندنکوردی

ڕاگەیاندنی هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سەبارەت بە ئاخێزی ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ئێران و کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/18 at 1:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆمەڵانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان!
هەڵسووراوان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی!
کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە داخوازییە مەدەنی و رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی بۆ رزگاربون له هەژاری و نەداری و بۆ گەیشتن به ژیانێکی باشتر و ئینسانی تر، لەوپەڕی بێ رەحمی و جەنایت و دڕەندەیی خەڵتانی خوێن کرد، که هەر له سەرتای ناڕەزایەتیەکاندا سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. له کوردستان وەک چل ساڵی ڕابردوو ڕادەی جەنایت و کوشتاری رژیم ئەمجارەش هەموو سنوورێکی بەزاند و ترس و نیگەرانی رژیمی له هاتنە مەیدانی خەڵکی کوردستان جارێکی تر به هەمووان سەلماند.
شێوازی بڕیاری رژیم و لێدوانەکانی خامنەیی دەریدەخەن کە دەسەڵاتدارانی ئێران پێشبینی سەرھەڵدانی توڕەیی خەڵکیان کردوە و ھێزە سەرکوتکەرەکانیشیان ساز کردووە بۆ سەرکوت و کوشتار تا بەم شێوازە ترس و تۆقاندن پەرە پێبدەن. ئەوەی جێگای سەرنجە، یەکگرتوویی و دەربڕینی ڕقی پەنگخواردووی جەماوەر لە شەقامی ھەموو شارەکانی ئێران بە ڕوونی ھاتە سەر شانۆ. لەو سێ ڕۆژەدا دەرکەوت کە خەڵک و ئەو دەسەڵاتە بە ڕادەیەکی بێ وێنە دژ بە یەکدی دەجوڵێنەوە و نەفرەت و ناڕەزایی گەڵانی ئێران لە کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی و، تان وپۆی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و ڕزیوە لە ھەڵوەرین دایە.
ئێمە وێڕای پشتگیری تەواو لەو شەپولی ناڕەزایەتییە، جەخت لەو خاڵانەی خوارەوە دەکەینەوە
١.ئەم ڕژیمە بە تەمایە هەتا ئەو ناڕەزایەتیانە بە تەواوی ڕێکخراو و مونەزەم نەبوون، بە ھەموو شێوازێک توند وتیژی بنوێنێ و خەڵک چاوترسێن بکات. بۆیە پێویستە چالاکوانان و تێکۆشەران بە ژیری ئەو سیاسەت و پیلانە پوجەڵ بکەنەوە، بە تایبەتی لە کوردستان کە ئەزموونی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراو بوون تێیدا زۆرە، دەتوانین بە وشیاری ئەو پیلانە پوچەڵ بکەینەوە.
٢.لە ھەموو ڕێکخستنەکان و چالاکوانان لە دەرەوەی وڵات دەخوازین کە بە ھەموو توانی خۆیان بکەونە گەڕ و بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کورد پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی ناوەوە بکەن و خوازیاری ئازادی گیراوەکان و کۆتایی ھێنان بە کوشت وبڕ و میلیتاریزم بن.
٣.حەول بدەین ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران یەکدەنگ ئاکسیۆنی ھاوبەش بە ھاوکاری دیکەی لایەنە سیاسیەکان ، بانگەواز بکەین و ھەموو ڕێکخراو و ناوەندە نێو نەتەوەییەکان بۆ گۆشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بێنینە سەر خەت.
ھەروەھا لەگەڵ ڕێکخراو و ھێزە سیاسیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌م پێوه‌ندییه‌دا ھاوکاریی و ھاوئاھەنگیمان پەرە پێبدەین.
٤.داوا دەکەین چالاکوانان و ھێزە سیاسیەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بە ھەموو توانیانەوە چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی وڵات خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بخەنە ڕۆژەڤ.
٥.بە بڕوای ئێمە یەکدەنگیی ھێزە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات مەرجی سەرەکی کارەکانی سەرووترە. بە تایبەتی لە ناوەوەی کوردستان ئەو یەکێتی و یەکریزییە گرنگی و مانای کردەیی ھەیە بۆ ھەر ھەنگاوێکی دیکەی دژ بە سەرکوت و دەسەڵات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆست و ئەندام و لایەنگرانی خۆی دەخوازێ کە چالاکانە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو سیاسەتانە لە ھەر کوێ کە ھەن، دەست بە کار بن
.
هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٨نوامبری ٢٠١٩ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی نارەزایەتییەکانی خەڵک بە گران بوونی بێنزین و دواهاتەکانی ئەم بڕیارە
بابەتی دواتر گردبوونەوەی سیاسی سەبارت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?