By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی فێدڕاڵی ڕۆژئاوا و ئەرکەکانمان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ڕاگەیاندنی فێدڕاڵی ڕۆژئاوا و ئەرکەکانمان
وتار

ڕاگەیاندنی فێدڕاڵی ڕۆژئاوا و ئەرکەکانمان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/03/22 at 1:03 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا بە ڕەسمی، ناوچەی فێدڕاڵ لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریە ڕاگەیەندرا. ئەوە دووهەمین بەشی کوردستانە کە لەسەر خاکەکەی کیانێکی کوردی رادەگەیەنێ و بێگومان رووداوێکی مێژوویی گرینگ و مایەی پێشوەچوون و پێشوازییە لە بزاوتی رزگاریخوازی کورددا. زۆر بە کورتی چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێگای باس و سەرنج دانن و لازمە کاریان بۆ بکرێ:

١. کوردستانی ڕۆژئاوا بە خاک و بە خەڵک یەکیگرتۆتەوە. کیانێکی سیاسی، ئیداری و کۆمەڵایەتی یەکگرتووی تێدا دامەزراوە و پێوەندی کورد و باقی کەمە نەتەوەکانی دیکە دۆستانە و لەسەر بنەمای کارکردنی هاوبەشە. ئیتر هیچ مەجالێکی سیاسی بۆ دەسەڵاتی ناوەندیی و پاشماوەی هێزەکانی بەشار ئەسەد نییە بۆ دەخالەت کردن و دەستوەردان لەم بەشەی کوردستان، ئیتر حکومەتێکی خۆجێیی لەو خاکەدا دەیهەوێ بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات. دیاریکردنی ماوەی شەش مانگ بۆ نوسینەوە و پەسەند کردنی دەستور بە شێوەی دێمۆکراتیک مەجالی بەشداریی بە هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی سوریە دەدات کە دەوری خۆیان بگێڕن و حکومەتێکی دێمۆکراتیک و نیشتمانی دامەزرێنن.

٢. تیزی دژایەتی لەگەڵ کیانی سیاسی و دەوڵەتی کوردیی و بە ئاڵترناتیو ناساندنی خۆڕیوەبەری پەرتەوازەی جیاجیا، ئیتر ناتوانێ لە ڕۆژئاوا کاری پێبکرێ و کاریگەریی فیکریی ئەوتۆی نامێنێ. بە یروای من روانینی بە نادەوڵەتکردنی کورد، ئاشبەتاڵی فیکرییە بە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد، ئەگەر تەنانەت کاتی و بە “مەسڵەحەتی ڕۆژیش” بێ، زیانی یەکجار گەورەی بۆ بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد و پڕەنسیپی مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلان هەیە. راگەیاندنی فێدڕاڵی لە ڕۆژئاوا بمانهەوێ یا نەمانهەوێ دورکەوتنەوە لەو تێزەیە و خۆی لە خۆیدا باش و گرینگە و جێگای پێشوازی.

٣. دەریخست کە ئێران و سوریە و روسیە دژی دامەزراندنی وەها کیانێکی کوردین(تورکیە لە هەوەلەوە هەر دژ بوو) و هەڵوێستەکانی پێشوتریان بۆ فریوی پەیەدە و یەپەگە و فورسەت کڕین بووە. لە یەک دوو سمیناری سیاسی لە دەرەوەی وڵات لە دوو سێ هەفتەی ڕابردوودا باسم لە هەڵە بوونی پشتبەستن و باوەڕ کردن بە سیاسەتی رووسیە کرد، ئەوە ئێستا دەرکەوەت کە رووسیە بزوتنەوەی کوردی وەک کارت بە دەستەوە گرتبوو، دۆستی ئەو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوریە، عێڕاق و ئێرانە و قەت پشتیان لێ هەڵناکات و حەولی ئەوەیە کورد بە لاوازی رووبەرووی ئەم حکومەتانە بێتەوە، چونکە بێ ئێران و دۆستەکانی، رووسیە پێگەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەو نەمان دەچێ. رووسیە لە ئیمتیاز وەرگرتن دەگەڕێ بۆ سازان لەگەڵ ئامریکا و وادیارە کە سازابێتن. بۆیە گرینگە کورد کڵاوی هیچ لایەکی نەچێتە سەر و بزانێ کە هێز و یەکگرتوویی خۆی نەجاتی دەدات و بەس. ئەوە بە مانای بێ بایەخکردنی دیپلۆماسی دەرەکی نییە، بەڵام گرینگە کە مەیدانی مانووری خۆمان بناسین و بزانین.

٣. دوژمنان و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان سەرەرای ناکۆکی و کێشەی قوڵیان لە ناوچەکەدا، خەریکن خۆیان بۆ هاوئاهەنگی و یەکهەڵوێستی بەرانبەر بە دۆزی کورد لەم ناوچەیە، ساز دەدەن. بەڵام مەخابن، سەرەرای پێشوەچوونەکان، ناکۆکی نێوان بەشەکانی کوردستان و ناو حیزبە سیاسیەکان روو لە زیاد بوونە. بۆیە گرینگترین ئەرک ئەوەیە هەموان وێڕای پشتیوانی فیدڕاڵی لە ڕۆژئاوا، بۆ دۆستایەتی زۆرتر و بە دێمۆکراتیککردنی ئەم ئەزمونە حەول بدەین و رێگای دیالۆگی بەردەوام بگرینە بەر. پێمواـیە بۆ گەیشتن بەو مەنزورە پێویستە بۆ ئەم ئەرکانە حەول بدرێ:

الف: پێوەندی باشور و ڕۆژئاوا گەرموگوڕتر بێتەوە، بە هەموومان حەولی بۆ بدەین ئەم ناکۆکیانەی ئێستا چارەسەر بکرێ. فێدڕاڵی ڕۆژئاوا دەبێ حەولەکانی بەو مەبەستە چڕ بکاتەوە و حەول بدات هەموو حیزبە کوردیەکانی تێدا بەشدار بێ، نەک لایەنگەلێک، هەرچەند بچوک، پەڕاوێز بخرێن.

ب: حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات پێویستە مشورێکی جیددی لە خۆمان بخۆین، درێژەدان بە وەزعی ئێستامان، لاوازترمان دەکات. بە پێچەوانە هاوئاهەنگی و وەرێخستنی چەترێکی هاوبەش هەم خۆمان لە ڕۆژهەڵات بەهێز دەکات و، هەم دەبێتە هۆی ئەوە کە دەوری گرینگمان لە هاوئاهەنگی و دیالۆگی نێوان بەشەکانی کوردستان هەبێ و بە هەند وەربگیرێین. بێگومان لە ئاڵۆزی و ململانێکانی ناوچەکەدا، کۆماری ئیسلامی ناتوانێ هەروا بمێنێتەوە و دۆخی ئێران بە بڕوای من سەقامگیر نییە، ئەوەی دەیبینین کاتی و ڕواڵەتییە، هاوپەیمانی کوردی ڕۆژهەڵات کاریگەریی ئەرێنی زۆری لەسەر وەزعی رژێمی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دەبێ. هیوادارم لاوازی تا ئێستامان و بوونی رادەیەک ناهومێدی، ئەم دەور و پرسپێکتیوەمان لەبەر چاو ون نەکات و ئیرادەی شۆڕشگیرانە و یەکگرتوی خۆمان وەکار بخەین. ڕۆژهەڵات دەتوانێ پەیامی گەورەی هەبێ، با بە بڕوا بەخۆیی بۆی وەگەڕ کەوین.

ج: ئەو وەزعەی ئێستای باکوور لە قازانجمان نییە، شەڕی ناو شار و پەرەپێدانی، تەنیا فاشیسم و دەسەڵاتداران لە کوردستان بەهێز دەکات و، بزوتنەوەی مەدەنی پێ لاواز دەبێ، نابێ بێڵین ئەوەمان بەسەردا بسەپێ. پێویستە باشور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش، لە پێوەندی نێودەوڵەتی و کاریگەریی خۆمان کەڵک وەربگرین کە پڕۆسەی ئاشتی و دانوستان وەگەڕ کەوێتەوە، ئەم کوشتار و وێرانکاریەی باکور کۆتایی پێبهێندرێت. بۆ ئەو مەبەستە سیاسەتی پ.ک.ک ش دەبێ رێگاخۆشکەر بێ و دیالۆگی خۆی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی دیکە زیاد بکات. ئێمە ناتوانین لە هەموو بەشەکاندا شەڕی سەروماڵ بکەین، نابێ بێڵین دوژمنانمان بەسەر ناکۆکی خۆیاندا زاڵ بن و ناکۆکی ناو بزوتنەوەی کورد زیاتر تەشەنە بکات. بە بڕوای من ئەو حیزبانەی دەسەڵاتدارترن ئەرکی خۆیان بە تەواوی وەئەستۆ نەگرتوە، حەقوایە ئەوان و هەموومان بۆ هاوئاهەنگی تێبکۆشین و دەبێ بۆ بەرژەوەندیی و نەجاتی هەموو بەشەکان بەسەر گرفتە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین. هیوادارم هەموان ئەو راستیە ببینن و حەولی بۆ بدەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/03/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سنندج.. کاشت هفتاد نهال بە یاد جانباختگان گردان شوان
بابەتی دواتر مەراسیمی رۆژی هەڵەبجە لە شاری ئارهوسی دانمارک بە بەشداریی کۆمەڵە بەڕێوە چوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?