By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین
کوردیهەواڵ

ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/17 at 2:17 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی ئازادیخۆاز و عەداڵەت خۆازی ئێران !
جەماوەری تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!
لە سێھەمین ڕۆژی نارەزایەتییە بەربڵاو و گشتگیرەکانی جەماوەریی خەڵکی ئێران بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزێن، لە نێوان خەڵک و ھێزە سەرکوتکەرەکان و کاربەدەستانی ڕژیم، تێکهەڵچوون و پێکدادان هاتە ئاراوە و بە پێی دوایین ھەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییانە چەندین کەس لە خەڵکانی سڤیل گیانیان بەختکردووە,. ھەروەھا کە لە ڕاگەیاندنەکان و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت لە ڕۆژانی ٢٤و٢٥خەزەڵوەر،لانیکەم خەڵکی ٥٢ شاری ئێران لەوانە تاران، مەشھەد، سیرجان، پولدوختەر، ئەھواز، ئابادان، خورەمشەھر، بێھبەھان، ماھشەھر، تەورێز ، شیراز، ئیسفەھان، بیرجەند، بەندەرعەباس، بووشێھر، شەھر قودس، دەماوەند، بیرجەند، بەندەرریگ، یەزد، بابول، رەشت، گەرمسار، نەیشابوور، چابەھار، ئەھەر، روودھێن، ئیسلام شەھر، گەچساران، زاھیدان، فەردیس کەرەج، قەزوین، ھەمەدان، خورەم ئاباد،قم و… بەم نارەزایەتیانەوە پەیوەست بوون ،لەکوردستانی ئێرانیش بە نیشانەی یەکگرتوویی لەگەڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی و عەداڵەتخوازی سەرانسەری، خەڵکی شارەکانی ئیلام،کرماشان،سنە،مەریوان،سەقز،ورمێ،جوانڕۆ، کامێران و سەرپێل زەھاو بە داخستنی جادە و شەقامەکان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەربڵاو لەم جووڵانەوە و هەڵمەت و نارەزایەتیانە بەشداریان کرد. بە پێی ھەواڵەکان تا ئێستا لەشاره كانی مەریوان و جوانرۆ گیان لە دەستدانی چەند کەس لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارانە پشت ڕاست کراوەتەوە.جێگای ئاماژەیە كەسانی زۆر لە نارازیان بە توندی بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارانە لەژێرچاودێری پزیشکیدان و بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە. دەرئەنجامی چوار دەیە دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی بەسەر ھەموو بەشەکانی ئابوری،سیاسی،کۆمەڵایەتی،فەرھەنگی،نیزامی و زانستی لە ئێراندا جگە لە ھەژاری و چەوسانەوەی کۆمەڵگا، هیچ ئاکامێکی نەبووە. زیاتر لە چل ساڵە خەڵک ماڵ و سامانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بارمتە گیراوە و لەم ساڵانەدا ئەمە خەڵک بوون کە تاوانی سیاسەتی دوژمنکارانە و زیانبار و ئاژاوەگێرانەی سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی و ناکارامەیی ڕژیمیان داوەتەوە. نارەزایەتی خەڵک بە بەرز بوونەوەی نرخی بێنزین لەم بارودۆخە خراپەیەدا کە ژیان و حاڵی چینی مامناوەند و ھەژاری کۆمەڵگای گرتووەتەوە، بە ھۆی زێدەخوازی و تاڵان کردنی دارایی و سامانی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوەیە. ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەڵام خەڵکەکەی لەدەرئەنجامی سیاسەتگەلێکی نابەجێ، ھەلەی ئابووری و تەرخان کردنی میلیاردها دۆلار دراو لەسامانی خەڵک بۆ پرۆژەگەلی ناپێویست، ئیختلاس و دزی و بەتاڵان بردنی سامانە نەتەوەییەکانی، و پشتیوانی لە گرووپ گەلی تێرۆریستی و تەرخانکردنی بڕەپارەیەکی زۆر بەم گرووپانە لەپاڵ دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەکە لەوەھا بارودۆخێکدا ژیان بەسەر دەبەن. ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە لەسەر ھاوچارەنووسی، یەکبوون، یەکییەتی و پێویستی یەکگرتوویی لە نێوان نەتەوەکانی ئێران جەخت دەکاتەوە و خۆی بە پشتیوانی ئەم نارەزایەتیە بەرحەق و ڕەوایانە دەزانێت و ڕێز لە ھەڵبژاردە و شێوازی گونجاوی خەباتی خەڵک بۆ نیشاندانی نارەزایەتی خۆیان دەگرێت.
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ھەتاویی بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی نوامبری ٢٠١٩ی زاینیی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بۆ خەڵکی خرۆشاوی کوردستان
بابەتی دواتر راگەیاندی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی نارەزایەتییەکانی خەڵک بە گران بوونی بێنزین و دواهاتەکانی ئەم بڕیارە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?