By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/11/13 at 10:14 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانیانی بەڕێز
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، مامۆستایان لە ٥٠ شاری کوردستان و ئێران لە هەمبەر پەسەندنەکرانی پرۆژە یاسای پلەبەندی لە مەجلیسی ڕێژیم و بۆ هێنانەگۆڕی داواکارییەکانی دیکەی پێوەندیدار بە کەموکۆڕییەکانی سیستمی پەروەردە و کەرامەت و بژیوی ژیانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییە ئیعترازییەدا مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی ”کرماشان، سەقز، مەریوان، هەمەدان، خوڕەماوا، ئیسفەهان، تاران، تەورێز و…” کۆ بوونەوە.

لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سەقز و مەریوان مامۆستایان ڕایانگەیاندووە کە پەروەردەی بەخۆڕایی و ستاندارد مافی هەموو منداڵان و ئەرکێکی بێ ئەملاوئەولای حکوومەتە، هەروەها مامۆستایان لەسەر فێربوون بە زمانی دایکی وەکوو یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ جەختیان کردۆتەوە.
بێگومان لە سەردەمی ئەمڕۆدا سیستمی پەروەردە و فێرکردنی مرۆڤتەوەرانە، بنچینەییترین پێداویستیی بەڕێوەبردن و ڕێنوێنیکردنی کۆمەڵگا بەرەو پێشکەوتن و دابینکردنی ژیانی بەختەوەرانە و تەژی لە کەرامەتی مرۆیی بۆ تاک و کۆمەڵگایە.
لەم نێوانەدا مامۆستایان وەکوو بزوێنەری سەرەکیی ڕەوتی پەروەردە، ئەرکێکی زۆر گرینگیان لەسەر شانە کە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزە پێویستە لە پێش هەموو شتێکدا کەرامەت و ژیانی شایستەی مرۆیی بۆ خۆیان پارێزراو بێت کە ئەوە تەنیا لە سیستمێکی دێموکراتیک و مرۆڤتەوەر دەوەشێتەوە کە بناغەی پەروەردەی خۆی بۆ خزمەت بە مرۆڤ دامەزراندبێت نەک بۆ خزمەت بە ئیدئۆلۆژی و هێژمۆنخوازی و خۆسەپاندن و سڕینەوە.
بۆ هەموان ئاشکرایە کە مەبەست لە بنیاتنانی سیستمی پەروەردەی ئێران لە سەرەتاشەوە پێگەیاندنی مرۆڤی بەختەوەر و ئازاد و شایی بەخۆ نەبووە، بەڵکوو ئەرکی سەرەکیی ئەو سیستمە یەکچەشنکردن و تواندنەوە و سڕینەوەی شوناسە جیاوازەکان و سەپاندنی شوناسێکی فەرمی بە سەر هەمواندا بوو و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک درێژەدەری ئەو سیستمە، تایبەتمەندیی بناژۆخوازیی ئایینیشی بە ئەرکە پێسپێردراوەکانی سیستمی پەروەردە زیاد کردووە کە تێیدا نە مامۆستا و نە قوتابی خاوەنی پێگە و مافی خۆیان نین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پاڵپشتی لە داواکارییە ڕەوا و دێموکراتیکەکانی مامۆستایان، جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە سیستمی پەروەردە و فێرکردن دەبێ لە ژێر ڕکێفی کولتووری شۆڤینیستی و کۆنەپەرەستی و توتالیتاریزمی دەسەڵاتدار لە ئێران دەربهێنرێ و ببێتە بناغەی گەشەی تواناکان و پەرەپێدانی کولتوور و شوناسی نەتەوەکان و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران. ئاشکرایە کە وەها پێشکەوتنێک بە بوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕوو نادات و تەنیا لە سێبەری سیستمێکی دێموکراتیک و گەیشتنی گەلانی ئێران بە مافە ڕەواکانیاندایە کە دەکرێ لە دابینبوونی داواکاری و مافە ڕەواکانی مامۆستایان و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی وڵات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ڕوون دڵنیا بین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/11/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک ئەحمەد فیروزیار باوکی فەرماندەی ناسراوی کۆمەڵە هاورێ یەدوڵڵا فیروزیار ناسراو بە عەلا سنە
بابەتی دواتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?