By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
کوردیهەواڵ

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/01/12 at 7:07 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لەمەڕ خستنە خوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراینی لە لایەن ڕێژیمەوە و دژکردەوەی خەڵک
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەڵکی ئازادیخوازی ئێران!
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی چوارشەممە ١٨/١٠/١٣٩٨ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بۆیینگی ٧٣٧ی ئۆکراینی کە بە ١٦٧ سەرنشینەوە، کە دەیان نوخبەی تێدا بوو و ١٢ لەوانە کورد بوون و لە تاران بەرەو “کی یێف” پێتەختی وڵاتی ئۆکراین هەڵفڕیبوو، لە نێوان شەهریار و پەرەند چەند خولەک دوای هەڵفڕین کرایە ئامانجی مووشەکی سپای تێرۆریستی پاسداران و هەموو سەرنشینەکانی بوون بە قوربانیی ئەو کارەساتە مرۆییە.
پاش سێ ڕۆژ نکۆڵیکردن لە ڕاستییەکان لە لایەن کاربەدەستانی باڵای ڕێژیمەوە لە ژێر گوشاری نێودەوڵەتیدا، دوێنێ شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی بەرانبەر بە ١١ی ژانویەی ٢٠٢٠ بە هۆی ئەوەیکە بەڵگەی ئاشکرا بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە گەورەیە لە بەر دەستدا بوون و ڕێژیم نەیدەتوانی لەوە زیاتر دەستی خۆی لە تاوانەکەدا بشارێتەوە، ستادی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ڕایگەیاند کە فڕۆکەکە لە لایەن پەدافەندی هەوایی سپای پاسدارانەوە بە هۆی هەڵەی ئینسانییەوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
دوابەدوای دانپێدانانی ڕێژیم بەو تاوانە گەورەیەدا پاش سێ ڕۆژ درۆ و چەواشەکاریی ڕێبەرانی ڕێژیم، شەپۆلێکی ڕق و تووڕەیی خەڵک لە زانکۆکانی تارانەوە دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا شارەکانی دیکەی گرتەوە و خەڵکی وەزاڵەهاتوو بەو خۆپیشاندانەوە پەیوەست بوون. لەو خۆپیشاندانانەدا دروشمەکانی خەڵک زیاتر لە جاران دەری خست کە کۆماری ئیسلامی بە تەواوی ڕەوایی خۆی لە نێو خەڵکدا لە دەست داوە و نەمان و ڕووخانی ڕێژیم ئێستا ئیتر بووەتە ویستی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵک.
دروشمەکانی وەک “مرگ بر اصل ولایت فقیه”، “دیکتاتور سپاهی، داعش ما شمایی”، “جمهوری اسلامی نابود باید گردد” و … دەری دەخەن کە خەڵکی ئێران دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیان بە تەواوی ناسیوە و ئەوەش کە ڕێژیم خۆی بە پارێزەری ئەمنییەتی ئەوان دەناساند، لە نێو خەڵکدا هیچ ڕەواییەکی نەماوە. لە خۆپیشاندانەکانی ئەم جارەدا دیسان خەڵکی ڕاپەڕیو بە دڕاندنی وێنەی ڕێبەرانی ڕێژیم و بەتایبەتی قاسم سلێمانی، تێرۆریستی ناسراوی رێژیم، وەڵامێکی گونجاو و شۆڕشگێڕانەیان بە هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ نیشاندانی پێگەی جەماوەریی خۆی لە شانۆگەریی بە خاکسپاردنی ئەو تاوانبارەدا دایەوە وهەموو پیلانە پڕتێچووەکانی ڕێژیمیان لەو پێوەندییەدا پووچەڵ کردەوە.
ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی بەداخبوونی خۆی لەو تاوانە قیزەونەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و هەموو خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان دەکات و خۆی بە بەشداری خەمیان دەزانێت. هەروەها پاڵپشتیی خۆمان بۆ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی ڕاپەڕیوی وڵاتەکەمان ڕادەگەیەنین و داوا لە هەمووان دەکەین بە گرتنی هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و ئینسانی، هاوهەڵوێستیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیو و پشتیوانیی خۆیان لە داوا ڕەواکانیان دەرببڕن و تا بەچۆکداهێنان و ڕووخانی یەکجاریی ئەو ڕێژیمە مرۆڤکوژ و سەدە ناوەڕاستییە دەست لە خەبات و تێکۆشان و گیانبازی هەڵنەگرن.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان دەکەین بە هێنانی گوشار بۆ سەر ڕێژیم و و پشتیوانی لە داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، یارمەتیدەری سەرکەوتن بە سەر ئەو ڕێژیمە تاوانکارە تێرۆریستییەدا بن و و ڕێگە نەدەن ڕێژیم بۆ جارێکی دیکە و هاوشێوەی ڕاپەڕینەکانی مانگی خەزەڵوەر، لە بێدەنگیی کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بە وەڕێخستنی کۆمەڵکوژی، خۆپیشاندانی ناڕەزایی خەڵک سەرکوت بکات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٢ـی بەفرانباری١٣٩٨ـی هەتاوی
١٢ـی ژانویەی ٢٠٢٠ـی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/01/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دواڕۆژ ژمارە ٨٣
بابەتی دواتر بیانیە کومەلە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?