By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
کوردیهەواڵ

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/02/29 at 4:56 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن


سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کرۆنا و دۆخی زیندانەکان لە ئێراندا
دوابەدوای سەرهەڵدانی نەخۆشیی کرۆنا و مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستیی تاک و کۆمەڵگاکان، یەکێک لەو بابەتانەی کە سەرنجی هەموو لایەکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، ئەوەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە و جیهاندا تاقە حکوومەتێک بووە کە بەبێ گوێدانە مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە بۆ سەر ژیانی خەڵک، ئامادە نەبوو سنووری ئاسمانیی خۆی بە سەر وڵاتی چین وەکوو سەرچاوەی سەرەکیی ئەو نەخۆشییە و فڕۆکەکانی ئەو وڵاتەدا دابخات. هەر ئەو سیاسەتە نابەرپرسیارانەیە بوو بە هۆی ئەوەی کە لە ماوەیەکی کورتدا ئێران لە دوای چین ببێتە دووەمین وڵات لە ڕووی تووشبوان و قوربانیانی کرۆناوە.
لە ئاکامی ئەو سیاسەتە دژەمرۆییەدا هەنووکە کۆمەڵگای ئێران لەگەڵ هەڕەشەی کارەساتێکی مرۆیی بەربڵاو بەرەوڕوو بووە و ژیانی ئاسایی خەڵک نەک هەر لە ئێران، بەڵکوو لە ناوچەکەشدا تێک چووە. بەڵام ئەوەی کە ئێستا وەکوو مەترسییەکی گەورەتر لە کرۆنا بۆتە مایەی نیگەرانیی خەڵک، کەمتەرخەمیی ڕێژیمی ئێران و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کارەساتە لە لایەن دامودەزگا پێوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوەیە.
لەم نێوانەدا بەپێی هەواڵێک کە لە نێوخۆی وڵاتەوە پێمان گەیشتووە، گرتووخانەکانی ئێران بە شێوەکەی تایبەت لەگەڵ دۆخێکی یەکجار خراپ و کارەساتبار بەرەوڕوون و زیندانیان بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی کە مێژوو سەلماندوویە ژیان و تەندروستییان بۆ کۆماری ئیسلامی هیچ بایەخێکی نییە، لە ژێر هەڕەشەیەکی جیدی و کارەساتێکی گەورەدان و پێویستیان بە فریاکەوتن و بەدەنگەوەهاتنی خێرا و کوتوپڕە.
ئێمە وەکوو ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە خەڵکی کوردستان و ئێران دەکەین ئێستا کە ڕێژیم وەک باوەڕ و نەریتی هەمیشەیی خۆی هیچ بەهایەک بۆ مرۆڤ و ژیانی تاکەکان دانانێت و ئەرکی خۆی وەکوو حکوومەتێکی ئاسایی بەرپرسیار بەرانبەر بە هاوڵاتیانی بەڕێوە نابات، بە هەوڵی هەمەلایەنە و پاراستنی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن، یارمەتیی یەکتر بدەن بۆ سەرکەوتن بە سەر ئەو مەترسییەدا. هەروەها داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بە هانای زیندانیانی سیاسیەوە بێن و گوشار بخەنە سەر رژیمی ئێران.
بە پێویستی دەزانین وە بیرتان بێنینەوە کە کاتێکی زۆر لە بەردەستدا نیە و هەرجۆرە دواخستن و کات کوشتنێک دەتوانێ لە سەعاتی سەفری کارەساتێکی مرۆیی نزیکترمان بکاتەوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی
٢٩ی فیورییەی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/02/29
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆمەڵەی زەحمەتکشانی کوردستان و حێزبی شیوعی کوردستان پێکەوە یادی ٨ی مارس دەکەنەوە
بابەتی دواتر پیآمدهای ویروس کرونا در جمهوری اسلامی ایران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?