By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: لە “هانا ئارێنت”ەوە بۆ ئێمە: بەرپرسیاریەتی لە سەردەمی دیکتاتۆرییەت
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > لە “هانا ئارێنت”ەوە بۆ ئێمە: بەرپرسیاریەتی لە سەردەمی دیکتاتۆرییەت
وتار

لە “هانا ئارێنت”ەوە بۆ ئێمە: بەرپرسیاریەتی لە سەردەمی دیکتاتۆرییەت

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/08/04 at 8:49 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

چەمکی “ بەرپرسیاریەتی”ی هاووڵاتیان لە سیستمە ستەمکار و دیکتاتۆرەکاندا پرسێکی ئاڵۆز و جێگەی مشتومڕە و ئەم بابەتە لە رۆژئاوا و بەتایبەت لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووهەم بۆتە هۆی ئافراندنی چەندین پەرتووک و بەرهەمی ناوازە. کۆمەڵێک فەیلەسوفی وەک هانا ئارێنت ، کارل یاسپێرس و کارل پۆپەر تاکەکانی کۆمەڵگا بە بوونێکی سیاسی و هاوچارەنووس پێناسە ئەکەن و بە گرنگییەوە لە چەمکی “بەرپرسیاریەتی”ی  هاووڵاتیان بەرامبەر بە دیکتاتۆرییەت دەڕوانن . “هانا ئارێنت” لە بەرهەمەکانیدا بە تایبەت لە کتێبی “بناغەکانی  تۆتالیتاریزم”دا جەخت لەوە دەکاتەوە کە  گرنگی نەدان و بێدەنگی خەڵک لە بەرامبەر ستەمکاریدا ڕێگا بۆ دیکتاتۆرییەت خۆش دەکات. ئەو پێی وایە کە هێز و وزەی دیکتاتۆر تەنیا پۆلیس و هێزی سەرکوتکەر نییە و جەماوەریش بە سەرداخستن و بێدەنگی بەشداری لەم  بارودۆخەدا دەکەن و یارمەتیی دیکتاتۆرییەت بۆ بەردەوام بوون و بەهێزبوون دەدەن. ئارێنت ئاوەڵناوی بێدەنگی لەبەرامبەر دیکتاتۆر بە ڕەزامەندی دەبەستێتەوە و ئەم بابەتە بە “بێدەنگی ڕەزامەندانە” پێناسە ئەکات.

لە ڕوانگەیەکی دەروونناسانەوە ڕەنگە ملکەچبوون بۆ دیکتاتۆرییەت بەهۆی ترس و فشارەکان ڕەوا بێت، بەڵام لە ڕوانگەیەکی ئەخلاقیەوە ئەم پاساوە بەس نییە و تاکەکان وەک بوونەوەرێکی ئازاد و عەقڵانی پابەندن بە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و دوورکەوتنەوە لە ئینفعال و بێدەنگی. لەڕوانگەی فەلسەفەی سیاسییشەوە، کاتێک هاووڵاتیان بە ئاگاییەوە بەدوای دادپەروەری و ئازادیدا ناگەڕێن و خۆیان لە بەرپرسیارێتی مەدەنی دەکشێننەوە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەر دەبن بۆ بەهێزکردنی سیستمە دیکتاتۆر و تاکڕەوەکان. ڕەنگە زۆربەی هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ دەستیان لە تاوانەکانی دەوڵەتدا نەبێ، بەڵام ناراستەوخۆ بەشداری لەو کولتوورەدا دەکەن کە دەبێتە هۆی ئاساییکردنەوە، قبوڵکردن و هەندێکجاریش پاساوهێنانەوە بۆ توندوتیژی . ئەمە هەمان ئەو چەمکەیە کە فەیلەسوفی ئەڵمانی “کارل یاسپێرس” دوای جەنگی جیهانی دووەم سەبارەت بە تاوانباربوونی بەکۆمەڵی ئەڵمانییەکان خستیەڕوو و قسەی لەسەر کرد. “کارل یاسپێرس” لە وتارێکی بەناوبانگ بەناوی “گوناهی سیاسی”دا دەڵێت: “هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بەرپرسیارن لە شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و هەرکەسێک خۆی لەم بەرپرسیاریەتییە مەدەنییە بدزێتەوە، هاوبەش و تاوانبارە لە “گوناهی سیاسی” حکومەتدا”. یاسپێرس لە کتێبی (پرسی تاوانباری ئەڵمانی)دا پەرەی بەم چەمکە دا و لێکۆڵینەوەیەکی ناوازەی لە دووتوێی کتێبێکدا چاپ و بڵاوکردەوە .ئەو تاوانباری سیاسی لە تاوانباری ئەخلاقی جیا دەکاتەوە و پێیوایە تاوانباری سیاسی پەیوەندی بە بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵەوە هەیە بەرامبەر بە حکومەتێک و کارەکانی، تەنانەت ئەگەر تاکەکەسەکە ڕاستەوخۆش بەشداری ئەو کارانەی نەکردبێت.

باسکردن لە “بەرپرسیاریەتی” لە پرۆسەی نووسین و لێکۆڵینەوەکاندا بە نووسراوێکی بەناوبانگی “هانا ئارێنت” بە ناوی “بەرپرسیاریەتی کەسی لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتدا” گەیشت. نووسراوێکی ڕەخنەگرانە لەو بۆچوون و ڕەخنانەی کە بەهۆی ڕووماڵکردنی دادگاییکردنی “ئادۆڵف ئایشمەن” بەرەوڕووی ئارێنت بوویەوە.” هانا ئارێنت” لە میانەی دادگاییکردنی “ئایشمەن” وەک چاودێرێک بەشداری کرد و خاڵ و تێبینییەکانی لە نووسراوێکدا لە رۆژنامەی “نیویۆرکەر”دا بڵاوکردەوە. ڕووماڵکردنەکەی ئارێنت بەرەوڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە و نامیلکەی “ بەرپرسیاریەتی کەسی لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتدا”ی لێ کەوتەوە. ئارێنت لەم نامیلکەیەدا لە ڕەهەندەکانی بەرپرسیارێتی کەسی لە سەردەمی دیکتاتۆریدا دەکۆڵێتەوە و بە تایبەتیش ڕەخنە و لێکۆڵینەوە لەو بۆچوونانە دەگرێت کە بەرپرسیاریەتی دەخەنە سەر شانی  سیستمە سیاسییەکان و تاکەکان بێتاوان دەکەن. ئەو پێی وایە تاکەکان لە سیستەمە دیکتاتۆرەکاندا بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و کەسییان لەسەرە و ناتوانن بە بیانووی جێبەجێکردنی فەرمانەکان خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەرباز بکەن. ئەو لە ژێر ڕۆشنایی توێژینەوەکان لە کەیسی “ئایشمەن”دا بەرەوڕووی ئەو بۆچوونە دەبێتەوە کە پێیوابوو “ئایشمەن” و ئایشمەنەکان کارگوزار و بەڕێوەبەری ئەرک و بڕیارەکانی حکوومەت بوون و نابێ وەک تاوانباری سەرەکی بناسرێن.

“بەرپرسیاریەتی کەسی لە دیکتاتۆرییەتدا” بەرهەمێکی گرنگ لە بواری فەلسەفەی سیاسییە و دەتوانێ کاریگەری لەسەر هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی تاکەکانی کۆمەڵگا لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکاندا دابنێ ، بەتایبەت بۆ کۆمەڵگای ئێمە کە گرفتاری دیکتاتۆرییەتە و ڕەنگە هزر و بیری هیچ بیرمەندێک هێندەی “هانا ئارێنت” لە بارودۆخی ئێمە نزیک نەبێت.

TAGGED: ڕەزا کەمانگەر, کۆمەڵە, لە “هانا ئارێنت”ەوە بۆ ئێمە: بەرپرسیاریەتی لە سەردەمی دیکتاتۆرییەت
KomalaMedia 2025/08/04
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ پێکهاتەی هێز لەو ناوچەیە و ئەگەرەکانی داهاتوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?