By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: کوشتنی ژینا، شکاندنی شکۆی فکری ئازاد و مرۆڤی ئازاد و جیهانی ئازادە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتەی ئەمڕۆ > کوشتنی ژینا، شکاندنی شکۆی فکری ئازاد و مرۆڤی ئازاد و جیهانی ئازادە
وتەی ئەمڕۆ

کوشتنی ژینا، شکاندنی شکۆی فکری ئازاد و مرۆڤی ئازاد و جیهانی ئازادە

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/12/22 at 1:25 AIM:
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

عەلیرەزا قادری

ژینا یەکەم قوربانیی سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی نییە. ئەم ڕژیمە بە سەرکوت و توندوتیژیی و پەتی سێدارە گۆش کراوە. ڕژیم ئەمجارەشیان هەوڵیدا بە دوپاتکردنەوەی سیناریۆ کۆن و سواوەکانی، ڕاستیی ڕوداوەکە داپۆشی و بەرپرسیارەتیی ئەو قەتڵە بەئەنقەستە هەڵنەگرێت. هاوکات چاوەڕوانیی ئەوەشی نەدەکرد کە تێچووی ئەم جەنایەتەی هێندە گەورە و گران لەسەری بکەوێت.
گیانلەدەستدانی ژینا لە ژێر زەبروزەنگ و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەتیی و چەکدارانی ڕژیم نەک هەر سەقز و کوردستان، بەڵکە دڵ و ویژدانی هەموو ئێران و زۆر شوێنی دیکەی جیهانیشی هەژاند. کوشتنی ژینا، ئیتر بابەت و کەیسێکی بچووکی ناوخۆیی نییە کە لەپشت دیواری گرتوخانەکاندا بەنەهێنیی و شاراوەیی بمێنێتەوە. هەواڵی کوشتنی ژینا زۆرخێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، سنووری سەقز و کوردستان و ئێرانی بڕی و ئەو جەنایەتە ئێستا پەڵەیەکی ڕەشی دیکەیە بەنێو چاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە چاوی هەموو خەڵکی دنیای لەسەرە.
هەربۆیە ڕژیم دەبێ باجی ئەو تاوانەی بدات. باجی ئەوتاوانە تەنیا یەخەی بکەرانی ناگرێتەوە و لەڕاستیدا سەرجەم بڕیاردەرانی لە نێو سەرانی ڕژیم و لەسەرویی هەمووشیانەوە خۆی عەلی خامنەییە دەگرێتەوە. خەڵکی کوردستان دەمێکە ئەو ڕاستییە دەزانن. لەڕاستیدا هەرلەیەکەم ڕۆژەکانی بەدەستەڵاتگەیشتنی ئەوڕژیمەوە، بێ هیچگومان و دڕدۆنگییەک، ناخ و ناوەرۆکی ئەوڕژیمەیان بەدروستیی ناسیی و وڵامی خۆیان پێیدایەوە. هەربۆیە بۆکوشتنی ژیناش ، نەک تەنیا بکرانی بەڵکە هەموو بناغە و جومگەکانی ڕژیم بە ڕێبەرەکەشیەوە دەکەنە ئامانجی دروشمەکانیان.
کوشتنی ژینا و ژیناکان، نەک هەر بەتەنیا کوشتنی مرۆڤێکی ژن، بەڵکە پەلامارێکە بۆ شکاندنی شکۆی فکری ئازاد و مرۆڤی ئازاد و جیهانی ئازد. هەرئەمانە بەتەینا هۆکاری تەواون بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ناچار بکەین باجی ئەم تاوانەی بدات.
لەم قۆناغەی ئێستادا و بۆ تەنبێکردنی تاوانبارانی ڕژیمی ئیسلامیی و بۆ ئەوەی خۆیان و بەرکرێگیراوەکانیان نەخەڵەتابێن کەتەنانەت بۆ تاقەجارێکی دیکە بیرلە دەستدرێژیی بۆسەر ژیان و گیانی ژیناکان بکەنەوە، مانگرتن چەکێکی بەهێز و کاریگەرە. هەربۆیە ئەرکی ئینسانیی و نیشتیمانی هەموو تاک ۆ کۆیەکی گۆمەڵگایە کە ڕژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان بکەنە ڕۆژی تەنبێکردنی تاوانباران و بەگژداچوونەوەی کۆی نیزامی جەنایەتکار و دەستدرێژییکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئێستا دیسانیش کاتی ئەوەیە کە هەموو تاکێکی کوردستان، بەپیر بانگەوازی مانگرتنی حیزبەکانی خۆیانەوە بچن وخاوەنداریەتیی گەل و حیزب و نیشتمانی خۆیان بکەن

ئارام مودەڕیسی 2022/09/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بانگەوازی مانگرتن لەسەرجەم شار و شارۆچکەكانی كوردستان
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی هاوكاریی بۆ نەتەوەی كورد باقی پارچەكانی كوردستان!

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?